رۆڵی شانۆی ئیمپڕۆلە داڕشتنەوەی پەیوەندییە
کۆمەڵایەتییەکاندا
چەند سەرنجێکی کورت
رەنگە ئەم ناونیشانە کەمێک نامۆ بێتە بەرچاو، ئاخر شانۆ چالاکییەکی هونەرییە
نەک سیاسی، ئەرکێکی لەم چەشنەیش راستەوخۆ دەچێتە نێو بواری سیاسەت و کۆمەڵناسی سیاسییەوە
و لە توانای شانۆدا نییە. هونەر بە گشتی و شانۆ بە تایبەتی چۆن دەتوانێ دەستکاری هیرارشیزمێک
بکات کە هەزاران ساڵە لە دەرەوەی ئەو داڕێژراون. بێگومان ئەم پرسیار و گومانانە بۆ
شانۆی کلاسیک راستن، چونکە شانۆی تەقلیدی بنەمایەکی هەڕەمی هەیە و لەسەرەوەی هەڕەمەکەدا
نووسەری دەق و دەرهێنەر وەستاون، پاشان ئەکتەر و هونەرییەکانی تر دێن کە بیرۆکە و
روانینەکانی دەرهێنەر و نووسەر نمایش دەکەن. دواجار بینەران دێن کە دەبنە دیواری
چوارەم. واتە ئەم جۆرە شانۆیە لە ناو هەمان ئەم سیستمە هەڕەمییە کۆمەڵایەتییەدا دەتوانێ
درێژە بە ژیانی خۆی بدات و ناتوانێ یاخود نایەوێ دەستکاری بکات.