له دوو سه‌ده‌ی رابردوودا رۆمان به‌سه‌ر هه‌موو ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌بدا هه‌ژمووندار بوو. كاتێك سینه‌ما سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌ویش بێبه‌ش نه‌بوو له‌و هه‌ژموونه‌ی رۆمان، سینه‌ماش به‌پێی خۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆمان دانا به تایبه‌ت له مۆنتاژدا. بۆیه ده‌بینین رۆمان و سینه‌ما چه‌ندین توخمی هاوبه‌ش كۆی كردوونه‌ته‌وه، وه‌كو گێڕانه‌وه، وێنه، رووداو، كات و شوێن، جگه له فه‌زا و ئه‌تمۆسفێری ناوه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له‌و دووانه، بۆ نموونه هه‌ندێكجار بینینی كارێكی سینه‌مایی وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی داستانێك وایه و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه فه‌زای ناوه‌وه‌ی هه‌ندێك كاری ئه‌ده‌بی هێنده پڕ وێنه و جووڵه‌یه كه له شاكارێكی سینه‌مایی ده‌چێت. كه‌وایه ده‌كرێت بڵێین ئه‌م دوو شێوازه‌ی ده‌ربڕین هه‌م له‌یه‌ك ده‌چن و هه‌م جیاوازیشن، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م موفاره‌قه‌یه‌ش وێنه‌یه.
له هه‌شتاكاندا كه خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكێك یا رۆمانێك سه‌رسامی ده‌كردم، له دڵه‌وه خۆزگه‌م ده‌خواست ئه‌و كاره ئه‌ده‌بییه بكرێته فیلم. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و ده‌مه باسێك له سینه‌ما و فیلمی كوردی له ئارادا نه‌بوو، ئه‌و زانیاریانه‌ش كه له‌سه‌ر سینه‌ما هه‌مبوون ته‌نها له ڕٍێگه‌ی سه‌یركردنی فیلم و چوونه سینه‌ما و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی هه‌واڵی سینه‌ماكارانه‌وه به‌ده‌ستم هێنابوون، بۆیه ئه‌و كاته زۆر بۆم روون نه‌بوو كه چ شتێك وا ده‌كات حه‌زبكه‌م كارێكی ئه‌ده‌بی جیا له كارێكی دیكه به فیلم ببینم.
به‌ڵام دواتر بۆم روون بووه‌وه، ئه‌وه وێنه و دیمه‌نه له نێوكارێكی ئه‌ده‌بیدا كه نزیكی ده‌كاته‌وه له كارێكی سینه‌مایی یا لایه‌نی كه‌م توخمێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی چانسێكی بداتێ تا ئاماده‌بكرێت(Adaptation) بۆ سینه‌ما.
زمانی وێنه له رۆمان‌دا وشه‌یه، وشه‌ش خۆی شتێكی ئه‌بستراكته و ئه‌ركێكی ده‌لالیی هه‌یه، واته وشه‌كان وه‌كو هێما دێنه ناو خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی خوێنه‌ره‌وه، ئه‌ویش له مێشكی‌دا ده‌یانگۆڕێت به وێنه و دیمه‌نیان لێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌وه‌ش یاریده‌ی پرۆسیسی به‌رهه‌مهێنانی وێنه و دیمه‌نه‌كان ده‌دات، ئه‌و وه‌سفانه‌یه نووسه‌ر به‌كاریان ده‌هێنێت، كه زیاتر له كێشانی سكێچێك یا دروست كردنی هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی چه‌ند فیگه‌رێك ده‌چن كه ئه‌ركی ته‌واوكردنییان به خوێنه‌ر بسپێردرێت، له‌م نێوه‌دا نووسه‌ر و خوێنه‌ر دوو جه‌مسه‌ری ته‌واوكه‌ری یه‌كترن. ئه‌م ئاڵ‌وگۆڕ پێكردنه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وێنه‌ییش له نێوان نوسه‌ر و خوێنه‌ردا، وا ده‌كات خوێنه‌ر راده‌یه‌ك ئازادیی هه‌بێت له‌و وێنانه‌ی كه بۆ كاره‌كته‌ره‌كانی ده‌كێشێت. ئه‌مه‌ش له خوێنه‌رێكه‌وه بۆ خوێنه‌رێكی دیكه ده‌گۆڕێت، چونكه پرۆسیسی خوێندنه‌وه زیهنییه و پێویستیی به ئه‌ندێشه و خه‌یاڵی خوێنه‌ر هه‌یه و ئینجا لێكدانه‌وه یاخود راڤه‌كردن. نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت، خوێندنه‌وه‌ش خۆی كارێكی تاكگه‌راییانه‌یه به پێچه‌وانه‌ی ته‌ماشاكردنی فیلمه‌وه كه به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت. له یه‌ك رسته‌دا وێنه له رۆمان‌دا پشت به ئه‌ندێشه‌كردن ده‌به‌ستێت و نووسه‌ر له رێگه‌ی وشه‌وه وێنه دروست ده‌كات.
به‌ڵام له سینه‌مادا وێنه به هۆی كامێراوه ده‌رده‌بڕدرێت، واته پرۆسه‌یه‌كی میكانیكییه. وێنه و دیمه‌نه‌كان خه‌سڵه‌تێكی به‌رجه‌سته‌یان هه‌یه و له ڕێگه‌ی هه‌ستی بینینه‌وه، پاشان هه‌ستی بیستن، ده‌گه‌نه وه‌رگر یاخود بینه‌ر. به‌رجه‌سته‌بوونی وێنه‌ی كارێكته‌ر و لۆكه‌یشنه‌كان به شێوه‌یه‌كی واقیعی، نه‌ك له ڕێگه‌ی ئه‌ندێشه‌كردنه‌وه، ئه‌و تواناییه‌ی كامێرا نیشان ده‌دات له‌وه‌ی چۆن وێنه‌ی خه‌یاڵ و فه‌نتازیای مرۆڤ بگرێت و نمایشیان بكات. له‌م رووه‌وه نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی" ئابیل جانس" له‌و په‌ڕی سه‌رسامی خۆیدا به‌رامبه‌ر به وێنه ده‌ڵێت: ( ئیدی سه‌رده‌می وێنه هات.. هه‌موو خورافه‌كان، ئه‌فسانه، دامه‌زرێنه‌ری ئایینه‌كان و خودی ئایینه‌كانیش، هه‌موو كه‌سایه‌تییه مه‌زنه‌كانی مێژوو،... چاوه‌ڕوانی ناردنی ئه‌و تیشكه‌ن، هه‌رچی پاڵه‌وانه‌كانیشه له‌به‌رده‌م ده‌رگاكانماندا پاڵه‌په‌ستۆیانه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ژووره‌وه، هه‌موو خه‌ونه‌كانی ژیان و سه‌رجه‌م ژیانی خه‌ونه‌كان، ئاماده‌ن به‌سه‌ر ئه‌و شریته هه‌ستیاره‌دا گوزه‌ر بكه‌ن، وڕێنه ناكه‌م گه‌ر بڵێم هۆمیرۆس لێیده‌وشایه‌وه كه ( ئیلیاده)و بگره(ئۆدیسا)كه‌یشی له‌سه‌ر ئه‌م شریتی فیلمه چاپ بكات، ئه‌مه‌یه هه‌قیقه‌تی سینه‌ما). ئه‌م بۆچوونه‌ی جانس نه‌ختێك زیاده‌ڕه‌وی و پێوه‌نانی تێدایه، چونكه هه‌رچه‌نده وێنه‌ی سینه‌مایی، له ده‌ربڕیندا هه‌ندێك جار وێنه‌ی ئه‌ده‌بی یا رۆمان تێده په‌ڕینێت، بۆ نموونه چیرۆكنووسێك ره‌نگه پێویستی به چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ وه‌سف كردنی جوانیی سیمایه‌ك یا باس كردنی شوێنیك، له كاتێكدا كامێرا ده‌توانێت ئه‌و وه‌سفه به گرته‌یه‌ك نیشان بدات. به‌ڵام هه‌ندێكجاریش ده‌ربڕینی وێنه‌ی سینه‌مایی ناگاته‌وه به رۆمان و كورت ده‌هێنێت. بۆنمونه رۆمان ده‌توانێت له باس كردنی باری ده‌روونی كاره‌كته‌ره‌كانیدا قوڵ به ناخ و ده‌روونییاندا رۆبچێت، به‌ڵام كامێرا ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌توانێت كه وێنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی روخساری كاره‌كته‌ره‌كه نیشان بدات و ده‌ربڕینه‌كانی ده‌م و چاو و روخساری ده‌ربخات. هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئیستاتیكایه‌ی وێنه‌یه‌كی سینه‌مایی هه‌یه‌تی و ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی له‌سه‌ر هه‌ست و چێژی بینه‌ر دایده‌نێت، به‌ڵام به‌رجه‌سته بوونی وێنه‌كان له شه‌خسیه‌تی راسته‌قینه و مرۆیی‌دا، ئه‌و ئازادییه له وه‌رگر ده‌سه‌نێته‌وه كه، له رۆمان‌دا هه‌یه‌تی و له ئه‌ندێشه‌ی خۆیدا سیمای كارێكته‌ر و شوێنه‌كان بكێشێت.
لێره‌وه پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا رۆژێك دادێت سینه‌ما جێگه‌ی رۆمان بگرێته‌وه؟ ره‌نگه ناماقوڵ و نه‌شیاو بێته به‌رچاو، چونكه ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ی رۆمان له نێو كه‌لتووردا هه‌یه‌تی، سینه‌ما ناتوانێت پڕا‌وپڕ ئه‌نجامی بدات. ته‌نانه‌ت گه‌لێك ره‌خنه‌گر و خاوه‌ن رێبازی سینه‌ماییش ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌ركێكی رۆشنبیریی له راده‌به‌ده‌ر بسپێردرێت به سینه‌ما، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیستدا هه‌وڵه‌كانی ده‌رهێنه‌ری روسی ئایزنشتاین، سه‌ره‌ڕای ئه‌و داهێنانه‌ی له بواری مۆنتاژی سینه‌ماییدا ئه‌نجامیدا، به‌ڵام رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌گران و بیرمه‌ندانی بواری سینه‌مایی بووه‌وه.