ئۆیتەنازی Euthanasie
تەنیایی
دیسانەوە دەنگی گۆرانیبێژە شەوگەڕەکە لە دوورەوە دەژنەوێت. وا ئەمشەویش ئەو لە قەراغشارەوە لە شوێنە نادیارەکانی ئەم ژیانەوە بە دەم گۆرانیچڕینەوە خۆی بەم شارەدا دەکات. کەمێک لەناو جێگەکەدا گوێی لێ دەگرێت، بەو هیوایەی خەوی لێ بکەوێت. بەڵام خەو ناچێتە چاوانی و لەناو جێگەکەدا هەر تەپوتل دەکات. بەتانییەکە بەسەر خۆیدا دەدات و کونبڕی دەکات تا گوێی لە هیچ نەبێت. بەڵام دەنگەکە هەتا دێت نزیکتر دەبێتەوە. ئەم گەلێکجار بەدەم گوێگرتن لە دەنگی ئەوەوە چاوی چۆتە خەو، وەک چۆن چەندینجاریش چون ئێستا دەنگەکەی خەوی لە چاوانی تۆراندووە. لەژێر بەتانییەکەدا تەنگەنەفەس دەبێت و وەک ئەوەی لە بنی دەریایەکدا بێت و پەلەقاژەی مەرگی بێت، زۆر بە خێرایی بەتانییەکە لەسەر سەری لا دەبات و هەناسەیەکی قووڵ هەڵدەمژێت.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)