له دوو سه‌ده‌ی رابردوودا رۆمان به‌سه‌ر هه‌موو ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌بدا هه‌ژمووندار بوو. كاتێك سینه‌ما سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌ویش بێبه‌ش نه‌بوو له‌و هه‌ژموونه‌ی رۆمان، سینه‌ماش به‌پێی خۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆمان دانا به تایبه‌ت له مۆنتاژدا. بۆیه ده‌بینین رۆمان و سینه‌ما چه‌ندین توخمی هاوبه‌ش كۆی كردوونه‌ته‌وه، وه‌كو گێڕانه‌وه، وێنه، رووداو، كات و شوێن، جگه له فه‌زا و ئه‌تمۆسفێری ناوه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له‌و دووانه، بۆ نموونه هه‌ندێكجار بینینی كارێكی سینه‌مایی وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی داستانێك وایه و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه فه‌زای ناوه‌وه‌ی هه‌ندێك كاری ئه‌ده‌بی هێنده پڕ وێنه و جووڵه‌یه كه له شاكارێكی سینه‌مایی ده‌چێت. كه‌وایه ده‌كرێت بڵێین ئه‌م دوو شێوازه‌ی ده‌ربڕین هه‌م له‌یه‌ك ده‌چن و هه‌م جیاوازیشن، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م موفاره‌قه‌یه‌ش وێنه‌یه.
له هه‌شتاكاندا كه خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكێك یا رۆمانێك سه‌رسامی ده‌كردم، له دڵه‌وه خۆزگه‌م ده‌خواست ئه‌و كاره ئه‌ده‌بییه بكرێته فیلم. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و ده‌مه باسێك له سینه‌ما و فیلمی كوردی له ئارادا نه‌بوو، ئه‌و زانیاریانه‌ش كه له‌سه‌ر سینه‌ما هه‌مبوون ته‌نها له ڕٍێگه‌ی سه‌یركردنی فیلم و چوونه سینه‌ما و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی هه‌واڵی سینه‌ماكارانه‌وه به‌ده‌ستم هێنابوون، بۆیه ئه‌و كاته زۆر بۆم روون نه‌بوو كه چ شتێك وا ده‌كات حه‌زبكه‌م كارێكی ئه‌ده‌بی جیا له كارێكی دیكه به فیلم ببینم.