لە هۆڵی فڕۆکەخانەکە دێمە دەرەوە، دوای سیوحەوت
ساڵ بۆ یەکەمجار پێ دەنێمەوە سەر ئەو خاکەی، کە نازانم چۆنم بە جێ هێشت. جانتاکەی
شانم دادەنێمە سەر زەوییەکە و بە دەسەسڕێکی کلینکس، چاویلکەکەم پاك دەکەمەوە. هەست
بە گەرما دەکەم، چاکەتەکەم دادەکەنم و دەیدەمە سەر دەستما و جانتاکەيشم، دەدەمە
شانما و دەست لە تەکسییەکی فڕۆکەخانە هەڵدێنم وشۆفێرێکی گەنجی لێ دادەبەزێت.
- - بەخێر بێیتەوە بۆ نیشتیمان