هیوا فریودەرەکان شانۆیی سێ خوشك وەك نموونە

تۆزنباخ: کێ دەزانێت؟ رەنگە نەوەکانی دوای خۆمان، مەزنیی لەم ژیانەماندا ببینەوە و رێزی لێ بگرن....
چیپۆتیکین: بارۆن، تۆ دەڵێیت نەوەکانی دواتر مەزنیی لە ژیانماندا دەبیننەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی هەر بە بچووکیی دەمێننەوە... سەیرم کەن چەند بچووکم، ئەوەی دەڵێیت ژیانم مەزنە جگەلە دڵدانەوەیك هیچی تر نییە...
چیخۆف لە شانۆنامەی (سێ خوشک)

ئیسلام و سێکسواڵیتی... سێکس وەک پاڵنەرێکی بیری جیهادیی

سەرھەڵدانی داعش گەلێک مشتومڕی بە شوێن خویدا ھێناوە، نەک ھەر لە کوردستان بەڵکو لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیھانیش ، بە جۆرێک دەتوانین بڵێین جیھان لەم چرکەساتە مێژووییەدا بە تەواوی بەم ھێزەوە سەرقاڵە. بەوەشدا داعش گروپێکی ئایینی - سیاسییە، بۆیە مشتومڕەکانیش زیاتر رەھەندی سیاسی و کەلتوورییان ھەیە.
لە رووی سیاسییەوە داعش لە ھەناوی قەیرانێکی سیاسیدا سەری ھەڵداوە و ئەجیندایەکی سیاسی جێبەجێ دەکات، کە دەشێت ئەم ئەجیندایە ھی ھەندێک دەوڵەتی ناوچەکە یا زلھێزی جیھانیش بێت،

مارا – ساد نماییشی شۆڕشێکی تەواو نەکراو


لەگەڵ ئەوەی  شانۆنامەی مارا ‌ـ‌ ساد،  باس لە دۆخی دوای شۆڕشی فەڕەنسی دەکات، بەڵام وەك هەر کارێکی هونەریی و ئەدەبیی زیندوو بازنەی شوێنکات دەبڕێت و بە زمانێکی جیهانی خەم و خەونەکانی مرۆڤی دوای شۆڕش دەردەبڕێت. هەر بۆیە بە نزیکی لە سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە شۆڕشیان تیا کراوە، جۆرێك لە ئاوڕدانەوە و گەڕانەوە بۆ ئەم شانۆگەرییە هەبووە و هەیە. چونکە بە نزیکی دۆخی دوای هەموو شۆڕشەکان خاڵی لێکچوونیان زۆرە،

سەدەی فەتوا


لەگەرمەی کاردانەوەو تووڕەیی گروپە ئیسلامیەکاندا بەرامبەر بە فیلمی( پاکێتی موسڵمانان)، دەزگای "١٥ خورداد"ی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بڕی ئەو پاداشتەی زیادکرد کە بۆ جێبەجێ کردنی فەتواکەی خومەینی بە کوشتنی نوسەری بەریتانی بەرەچەڵەک هیندی " سەلمان روشدی" تەرخانکراوە ، بە پاساوی ئەوەی ئەگەر بهاتبایە ئەو فەتوایە جێبەجێ بکرایە،
ئەوا کەسی دیکە پڕکێشی نەدەکرد هێرش بکاتە سەر ئاینی ئیسلام. دەکرێت ئەم فەتوایە بە خاڵی وەرچەرخان دابنێین لە پەیوەندییەکانی ئیسلام بەدنیای دەرەوەی خۆی بەتایبەت مۆدێرنە،

شۆڕش و شوناس .. خوێندنەوەیەک بۆ شۆڕشەکانی وڵاتانی عەرەبی


  مانگی رابردوو سیناتۆری ئەمریکی جۆن مەکین لەسەردانێکیدا بۆ لیبیا نیگەرانی ده‌ربڕی لەوەی هێزە ئیسلامییە توندرەوەکان دەسەڵات بەدەستەوە بگرن و ئەزموونی ئێران دووبارە بکەنەوە. هەرچەندە ئیخوانەکانی میسر، ئیسلامییەکانی لیبیاو تونس هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ دڵنیاکردنەوەی رای گشتی ناو خۆو دەرەوە لەوەی حوکمی ئیسلامیی دانامەزرێنن. بەڵام ئەوەی لەسەر ئەرزی واقیع له‌م وڵاتانه‌دا روودەدات پێچەوانەی ئەوەیە کە دەوترێت.

بەرەنگاری و ئومێد


کابرای ئەم دیوی دەرگاکە


لە رۆمانی (دادگایی) فرانز کافکادا، پیاوێك بەرەو دەرگایەك دەڕوات کە دەرگای بەهەشتی یاسایە. پاسەوانێك لەبەردەم دەرگاکەدا راوەستاوە، کابرا مۆڵەتی چوونە ژوورەوە لە پاسەوانەکە دەخوازێت، بەڵام پاسەوانەکە پێی دەڵێت : هەرچەندە دەرگاکە کراوەیە بەڵام ناتوانم رێت پێ بدەم بچیتە ژوورەوە.