" خوێندنەوەیەک بۆ رۆمانی " ژنە کافرەکە
"دەبوو هەموومان کافر بین و نەهێڵێن ئەو بە تەنیا بمرێت" فاتیمە کە هێشتا هێندە منداڵە و مانای کافر نازانێت، دوای ئەوەی بینەری دیمەنی رەجمکردنی کچێکی بیستساڵە بە تاوانی زیناکاری و کافرییەوە دەبێت، دەگەڕێتەوە ماڵەوە و بە گریانەوە باوەش بە دایکیدا دەکات و ئەو رستەیەی سەرەوەی پێ دەڵێت.