پاش ماوەیەکی زۆر لە کارکردن، مۆڵەتێکی دووڕۆژییم وەرگرتووە. هاوسەرم بەر لەوەی بۆ سەر کارەکەی بڕوات، داوای لێ کردم ئەگەر توانیم ناو ماڵەکە ڕێك بخەم. منیش لە ژووری مناڵەکانەوە دەستم پێ کردووە. چاوم بە ئایپادی کچە چواردە ساڵەکەم دەکەوێت. ئەو لە خوێندنگەیە. دەمەوێت بۆی بدەم لە چارج. لەپڕ سکرینەکەی ڕووناک دەبێتەوە، ماڵپەڕێکی پۆڕنۆی لەسەرە؛ دیارە بە بێئەوەی دابخرێت، بە جێ هێڵراوە. ئەپەشۆکێم و دەستەکانم دەلەرزن. گەرووم، وشك دەبێت و لە تەریقیدا ئارەق دەکەمەوە. ماوەیەك تاس دەمباتەوە؛ لەگەڵ هەستکردنم بە پێگەییشتنی کچەکەم، هەست بە پیربوونی خۆشم دەکەم. ئایپادەکە لە جێی خۆی و وەکو ئەوەی دەستم بەری نەکەوتبێت دایدەنێمەوە . نەکا کچەکەم پێی بزانێت و ئەویش تەریق ببێتەوە.