له دنیای ئه‌مڕۆدا میدیاكان و ئامڕازه‌كانی
په‌یوه‌ندی وه‌ك مۆبایل و ئنته‌رنێت رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕن له بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنییه
تایبه‌تییه‌كان، نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی
كۆمه‌ڵگه جۆرا‌وجۆره‌كانی جیهاندا. ئه‌مه‌ش وای كردووه، كه ناوزڕاندن یا رسواكردن
ببێته كه‌لتوور و پلانی بۆ دابنرێت و ته‌كنیكی جۆرا‌وجۆری تیا به‌كاربهێنرێت و ته‌نانه‌ت
پاره و بودجه‌یشی بۆ ته‌رخان بكرێت .
ئەمەش زۆرجار بۆ میدیاکان دەبێتە بازاڕێکی باش بۆ زیادکردنی تیراژی چاپکراو یا زیادکردنی ژمارەی بینەر و سەردانکەری تی ڤی و ماڵپەڕەکانیان، بەم مانایە رەنج و ئازاری کەسانێک دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ داهاتی کەسانێکیتر. ئەمەیش پاڵنەرێکی سەرەکییە بۆ کەلتووری ناوزڕاندن.
ئەمەش زۆرجار بۆ میدیاکان دەبێتە بازاڕێکی باش بۆ زیادکردنی تیراژی چاپکراو یا زیادکردنی ژمارەی بینەر و سەردانکەری تی ڤی و ماڵپەڕەکانیان، بەم مانایە رەنج و ئازاری کەسانێک دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ داهاتی کەسانێکیتر. ئەمەیش پاڵنەرێکی سەرەکییە بۆ کەلتووری ناوزڕاندن.
له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریماندا هه‌میشه
ئه‌و په‌نده كوردییه به‌گوێماندا ده‌درا، كه ده‌ڵێت( جام بشكێ نه‌ك بزرنگێ) ئه‌گه‌رچی
مه‌به‌ست له‌م په‌نده فێركردنی تاكه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ به‌ها و پێودانگه ئاكاری و
مۆراڵییه‌كانی كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام ئاماژه‌یه‌كی قوڵیشی تێدایه به‌لای توند‌وتیژیدا.
چونكه بژارده‌ی شكاندن، كه له‌ودا كۆتایی هاتن یا كۆتایی پێهێنانێکی توند‌وتیژانه‌ی
تێدایه، به باشتر دانراوه له زرنگانه‌وه. به واتایه‌كیتر مه‌به‌ست له‌و په‌نده
ئه‌وه‌یه، كه مرۆڤ بمرێت یا ژیانی كۆتایی پێ بێت باشتره له‌وه‌ی ناوی بزرنگێته‌وه
یا بزڕێنرێت، مه‌به‌ستیش له ناوزڕان، ئابڕووچوونه. له راستیدا ناوزڕان یا خود به
ته‌نها ترسان لێی هۆكارێكه بۆ ئه‌و بڕه زۆره له توند‌وتیژی و حاڵه‌تەکانی كوشتن و خۆکوشتن،
كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ناوزڕان له رووی مانا و زاراوه‌ناسییه‌وه
له هه‌ردوو وشه‌ی ناو + چاوگی فرمانی تێنه‌په‌ڕی زڕان پێك دێت كه به مانای ئاشكرابوونی
نهێنییه‌ك یا ئابڕووچوون دێت. به عه‌ره‌بیش واته ( فضیحه یا إفتضاح)و به ئینگلیزی scandalisation.
توند‌وتیژیش به پێی پێناسه‌ی رێكخراوی
ته‌ندروستی جیهانی بریتییه له به‌كارهێنان یا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێانی به ئه‌نقه‌ستی
هێزێكی جه‌سته‌یی یا توانستی(به‌هه‌ڕه‌شه بێت یا به‌كارهێنانی راستینه)ی مادی له
دژی خود یا كه‌سێك یا كۆمه‌ڵه كه‌سێك یا كۆمه‌ڵگه، كه ببێته هۆی، یا ئه‌گه‌ری،
بریندار بوون یا مردن یا زیانێكی ده‌روونی یا گه‌شه‌ی خراپ یا بێبه‌ش بوون. (راپۆرتی جیهانیی ته‌ندروستی و توند‌وتیژیی، رێكخراوی
ته‌ندروستی جیهانی، ساڵی 2002).
زۆرجار تاك یا خێزان ژیانێكی ئاسایی یا
ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن ئابڕوومه‌ندانه ده‌ژین، به‌ڵام ئاشكرا بوونی نهێنییه‌ك یا رووداوێك له نێو ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یدا،
دۆخێك ده‌هێنێته پێشه‌وه، كه ده‌شێت پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سه‌كه بله‌رزێنێت یاخود
ژیان و گیانی كه‌سه‌كه یا كه‌سانی تر بخاته به‌رمه‌ترسی كوشتن، بگره ژیان و په‌یوه‌ندییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كه‌سانی ده‌وروبه‌ریشی بخاته نێو كۆمه‌ڵێك ئاڵۆزی و كاردانه‌وه‌ی
جۆرا‌وجۆره‌وه. چونكه ناو و پێگه و كه‌سێتیان كه‌وتۆته ژێر پرسیاره‌وه و به هۆی
ئه‌و كاره‌وه ناوبانگیان زڕاوه. واته پرسه‌كه به‌لای كه‌سه‌كه خۆیه‌وه یا كه‌سانی
ده‌وروبه‌رییه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی به ئابڕووچوونه‌وه هه‌یه،
هه‌ر ئه‌مه‌شه هۆكاری ئه‌و ئاكامانه‌ی كه دواتر له رووداوه‌كه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه
وه‌ك سزای یاسایی، خۆكوشتن یا كوشتن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م دوو ئاكامه‌ی دواییان په‌یوه‌ندی
نزیكیان به كۆمه‌ڵناسیی تاوان و كۆمه‌ڵناسیی توند‌وتیژییه‌وه هه‌یه.
هه‌ندێكجاریش له كۆمه‌ڵگه نه‌ریتییه‌كاندا، وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه یاخود كوشتنی ئه‌نجامده‌رانی كاره‌كه یا رووداوه‌كه، وه‌ك
له حاڵه‌تی په‌یوه‌ندی سێكیسدا، هۆكارێكه بۆ ئاشكرابوون و ده‌نگدانه‌وه‌ی رووداوه‌كه
له ناو خه‌ڵكیدا. واته كاردانه‌وه‌ی كه‌سانی ده‌روبه‌ر(نه‌ك روداوه‌كه خۆی) ده‌بێته
هۆی ناوزڕان و ئابڕووچوون،له كاتێكدا ئه‌گه‌ر توند‌وتیژیی یا كوشتنی تیا روونه‌دات
ئه‌وا رووداوه‌كه به بێ ده‌نگۆ و هه‌ڵانانه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت.
لێره‌دا ده‌كرێت بپرسین ئابڕووچوون چ پێگه و
تێگه‌یه‌كی هه‌یه و تاك له دوای ئابڕووچوون چۆن ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه نێو ژیانی
ئاسایی؟ له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئابڕووچوون له رووی ده‌رووندروستییه‌وه چ پێناسه‌یه‌كی
هه‌یه؟
به بڕوای د. سید حسن علم الهدی پسپۆڕی
كۆمه‌ڵناسی له شاری تاران، ئابڕووچوون به‌ره‌نجام و سه‌ره‌نجامی هه‌نگاوگه‌لێكن كه
تاك ئه‌نجامیان ده‌دات كه له‌گه‌ڵ نۆرم، به‌هاكان، بنه‌ما ئاكارییه‌كان و پێوه‌ره
ئایینیه‌كاندا ناكۆكن و له ئه‌نجامدا ئه‌م كاره یا هه‌نگاوه كارده‌كاته سه‌ر ناو و
ناوبانگ و ناوی ده‌زڕێت و ره‌نگه كاریش بكاته سه‌ر چاره‌نووسیشی.
ئابڕووچوون یا رسوایی له هه‌موو زه‌مینه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تیدا رووده‌دات و ده‌شێت هه‌موو بوارێكی ژیان بگرێته‌وه وه‌ك ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابووری، سیاسی، سێكسی و ...هتد. له راستیدا له هه‌رشوێنێك كه جۆرێك په‌یوه‌ندی و
چالاكی مرۆیی هه‌بێت ئه‌م حاڵه‌ته ده‌شێت روو بدات. به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی جۆرا‌وجۆر،
كه‌م و زۆر و توند و هێواش. ئه‌وه‌ش كه ئاست و راده‌ی كاردانه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
دیاری ده‌كات، كه‌لتووری كۆمه‌ڵگه‌یه به پله‌ی یه‌كه‌م، واته روانگه‌ی كۆمه‌ڵگه بۆ
جۆری رسواییه‌كه، كه به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
دیكه ده‌گۆڕێت. پاشان پێگه و باری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سه‌كه. بۆ نموونه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ندا زۆرجار په‌یوه‌ندی
ئازادنه‌ی كچ و كوڕ جۆرێك له رسوایی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانیی تێدایه، خۆ ئه‌گه‌ر
خێزانی كچه‌كه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بن و ناوبانگیان هه‌بێت، ئه‌وا
كێشه‌كه هه‌ر به كوشتنی كچه‌كه كۆتایی نایه‌ت به‌ڵكو كوڕه‌كه‌ش ده‌كوژن و زۆرجار
له ئه‌نجامی ئه‌مه‌وه دوژمنایه‌تی له نێوان دوو خانه‌واده‌دا دروست ده‌بێت. به‌ڵام
له وڵاتانی رۆژئاوایی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و سێكسیی نێوان تاكه‌كان وه‌ك كارێكی تایبه‌ت،
ئاسایی و په‌سه‌ند سه‌یرده‌كرێت، مه‌گه‌ر یاساشكێنییه‌كی تێدابێت وەکو حآڵەتەکانی ئیغتیساب. له هه‌مان كاتدا
له كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوایی‌دا كێشه‌یه‌كی دارایی یا سیاسی یا ئیداری یا ته‌نانه‌ت درۆیه‌ك
ده‌شێت ببێته مایه‌ی ئابڕووچوون و كه‌سی ئابڕوو چوو دوچاری لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ببێته‌وه
یا خۆی بكوژێت. به‌ڵام ئه‌و كێشانه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا جێگه‌ی بایه‌خ و باس نه‌بێت.
وه‌ك كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵی و ئیختیلاسی به‌رپرسه ئیدارییه‌كان کە رۆژانە لە
میدیاکانەوە بڵاو دەکرینەوە، یا درۆی بەرپرسان کە لە ناو خەڵکیدا بە هۆی
درۆکانیانەوە ناویان زڕاوە. یا وه‌ك كێشه‌ی فایلداره‌كان، كه دوای روخانی رژێمی به‌عس كۆمه‌ڵێك
زانیاری و دۆسیه له‌سه‌ر تێوه‌گلانی هه‌ندێك به‌رپرسی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به
كاری سیخوڕیكردن بۆ رژێمی به‌عس ئاشكرا بوو، كه‌چی كه‌سه فایلداره‌كان (ئابڕووچووه‌كان) په‌نایان برده به‌ر درۆكردن و
به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی ناڕاست، حزبه‌كانیشیان له‌مه‌دا پشتگیریان كردن و له ناو كۆمه‌ڵگه‌شدا كاردانه‌وه‌ی لێنه‌كه‌وته‌وه.
له كاتێكدا
هاوڵاتییه‌ك له شاری سلێمانی به هۆی ئه‌وه‌ی كه ناوی له‌و لیسته‌دا هاتبوو دووچاری
شۆكێكی ده‌روونی بوو له ئه‌نجامدا خۆی كوشت. ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و زه‌بره
ده‌روونییه‌یه، كه به هۆی ناوزڕانه‌وه به‌ر تاك ده‌كه‌وێت.
هه‌ندێكجار ده‌شێت کاردانەوەکان بەرامبەر بە پرسێك له ناوخۆی یه‌ك وڵاتیشدا جیاواز بێت،
له ناوچه‌یه‌كدا ئابڕووبه‌ر بێت به‌ڵام له ناوچه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ
به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا په‌سه‌ند بێت، وه‌ك ره‌دووكه‌وتن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا،
كه له هه‌ندێك ناوچه هه‌بووە و هەیە، به‌ڵام له هه‌ندێكیتردا قه‌ده‌غه‌یە و سزای
له‌سه‌رە. کەوایە مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه به‌های ئه‌و پێوه‌رانه چه‌ندێكن له كۆمه‌ڵگه‌دا
كه به‌هۆی ریسواییه‌وه تێكشكێنرا‌ون و ئه‌و په‌شێوییانه چین و تا چ راده‌یه‌كن كه
له ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگه‌دا دروستی ده‌كه‌ن.
به‌م مانایه زۆربه‌ی رسوایی و ئابڕووچوونه‌كان
له‌گه‌ڵ به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌دا پێناسه ده‌كرێن، ئه‌گه‌رچی به‌هاكانیش له نێوان كۆمه‌ڵگه‌كاندا
رێژه‌یی و گۆڕاون. به‌ڵام هه‌ندێك رسوایی وه‌ك ئابڕووچوونه دارایی و ئابوورییه‌كان
له زۆربه‌ی وڵاتاندا(نه‌ك هه‌مووی)هاوبه‌شه و كاردانه‌وه‌ی جیدی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
ئابڕووچوون یا هه‌ڵماڵرانی
نهێنی
باری ده‌روونی و كه‌سێتی مرۆڤ پڕن له نهێنی جۆرا‌وجۆر،
هه‌ر له‌و خه‌ون و خه‌یاڵه سێكسییانه‌وه بیگره كه، هه‌ندێكجار به ئه‌ندازه‌یه‌ك
شه‌رمئاوه‌رن، ره‌نگه كه‌سه‌كه ئاماده نه‌بێت بۆ نزیكترین كه‌سی خۆی باس بكات،
تا ئه‌گات به رووداو و ئه‌زموونه پراتیكییه‌كان. خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان لایه‌نه
ده‌روونییه‌كانی نهێنی و لایه‌نه كه‌سێتییه‌كانی (واته خه‌ون و خه‌یاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌زموون)هه‌ر
ئه‌مه‌یه. واته لایه‌نه ده‌روونییه‌كان زۆر زاتی و كه‌سین، كه ده‌شێت تا مردنی
كه‌سه‌كه هیچ كه‌سێك به‌شدارنه‌بێت تێیدا، به‌ڵام لایه‌نی كه‌سێتی واته ئه‌زموون و رووداو و پێشهاته‌كان ئه‌گه‌ر چی زۆر
تایبه‌تیش بن ئه‌وا بێگومان كه‌سێك یا زیاتر تیایاندا به‌شداره.
كه‌وایه كاتێك ده‌ووترێت كه‌سێك به هۆی ئاشكرابوونی نهێنییه‌كه‌وه
دوچاری رسوایی یا ئابڕووچوون بۆته‌وه ئه‌وا ئه‌و نهێنییه به‌لای هه‌ندێك
كه‌سه‌وه نهێنییه، ده‌نا به لای هه‌ندێكیتره‌وه شتێكی زانراوه و ره‌نگه به‌شداریش
بوو بن تێیدا. به‌ڵام به گشتی قسه‌كردن له‌سه‌ر ئابڕوو چوون مانای قسه‌كردنه له‌سه‌ر
ئاشكرابوونی نهێنیی كارێك، كه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
لێره‌دا حاڵه‌تی ئابڕووچوونه‌كه به چەند دۆخ یا قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت.
قۆناغی یه‌كه‌م: هه‌وڵی كه‌سه‌كه بۆ هێشتنه‌وه‌ی
رووداو یا كاره‌كه به نهێنی چونكه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به كه‌سێتی، ناوبانگ و
ئابڕوویه‌وه هه‌یه.
قۆناغی دووەم: ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت
ئه‌و نهێنییه‌ی كه‌سه‌كه ئاشكرا بێت، ئه‌وا جۆرێك له رسوایی یا ناوزڕان دێتە
ئاراوە. لەم قۆناغەدا هه‌موو یا به‌شێكی كۆمه‌ڵگه به‌و راز و نهێنییه ده‌زانن و كاردانه‌وه‌ی
لێ ده‌كه‌وێته‌وه. واته
رێ و شوێنه کۆمەڵایەتی و یاساییەکان ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ داڕشتنی جۆری سزا یا تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
قۆناغی سێیه‌م: قۆناغی جێبه‌جێكردنی كاردانه‌وه‌ی كه‌سی یا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه له به‌رامبه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه روویداوه،
هه‌ر توند‌وتیژییه‌ك كه له‌و رسواییه‌وه داكه‌وێ له‌م قۆتاغه‌دا ده‌بێت. دیاره ئه‌و
ئابڕووچوونه‌ش ده‌ره‌نجامی كار و هه‌ڵبژارده و بڕیاره‌كانی كه‌سه‌كه خۆیه‌تی، بۆیه
دواجار هه‌ر خۆی لێی به‌رپرسیار ده‌بێت.
قۆناغی چواره‌م: قۆناغی كپبوونه‌وه یا خاوبوونه‌وه‌ی
كاردانه‌وه‌كانه، كه لێره‌دا تاراده‌یه‌كی زۆر چاره‌نوسی كه‌سی ئابڕووچوو و ره‌وتی
رووداوه‌كانیش دیاریكراون و ئه‌و گرژییه كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سێتییانه‌ی دروست بوون
به‌ره‌و خاوبوونه‌وه ده‌چن.
كه‌لتووری ناوزڕاندن
له دنیای ئه‌مڕۆدا میدیاكان و ئامڕازه‌كانی
په‌یوه‌ندی وه‌ك مۆبایل و ئنته‌رنێت رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕن له بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنییه
تایبه‌تییه‌كان، نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی
كۆمه‌ڵگه جۆرا‌وجۆره‌كانی جیهاندا. ئه‌مه‌ش وای كردووه ناوزڕاندن یا رسواكردن
ببێته كه‌لتور‌و پلانی بۆ دابنرێت و ته‌كنیكی جۆرا‌وجۆری تیا به‌كاربهێنرێت و ته‌نانه‌ت
پاره و بودجه‌یشی بۆ ته‌رخان بكرێت . ئەمەش زۆرجار بۆ
میدیاکان دەبێتە بازاڕێکی باش بۆ زیادکردنی تیراژی چاپکراو یا زیادکردنی ژمارەی
بینەر و سەردانکەری تی ڤی و ماڵپەڕەکانیان، بەم مانایە رەنج و ئازاری کەسانێک
دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ داهاتی کەسانێکیتر دواجار ناوزڕاندن، دەخاتە ناو ئەو ماشێنە کەلتووریییە زەبەلاحەوە کە بە پیشەسازیی کەلتوور ناو دەبرێت.
لێره‌دا ئێمه له‌گه‌ڵ رەهەندە ترسناكه‌كه‌ی
چه‌مكی ناوزڕاندا به‌ره‌و روو ده‌بینه‌وه، ئه‌ویش ناوزڕاندن یا رسواكردنه، ئه‌گه‌ر
له یه‌كه‌میاندا و مانای كرداری (ناوزڕان)
ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ رێكه‌وتێك یا هه‌ڵه‌یه‌كی بێمه‌به‌ست، ئه‌وا له دووه‌میاندا واته
ناوزڕاندن ئاماژه‌یه‌كی مه‌به‌ستدار‌و پلانێكی ره‌نگ بۆ رێژراوی تێدایه و بکەر و
کارەکتەری کۆمەڵایەتی یا دامەزراوەی سیاسی و میدیایی لە پشتییەوەن. واتە ئەوەی فرمانەکە
لە تێنەپەڕەوە دەبێتە تێپەڕ (ناوزڕان ــــــــــ ناوزڕاندن) تەنها جیاوازییەکی زمانەوانی نییە، بەڵکو جیاوازییەکە
ئەوەیە کە لە کارێکی خۆڕسکەوە دەبێتە کارێکی ئامانجدار. خۆڕسک بەو مانایەی ناوزڕانەکە بە هۆی هەڵەی خودی ئەو کەسەوە دروست دەبێت،
کە رووداوەکەی لێ قەوماوە. بەڵام ناوزڕاندنەکە لەلایەن کەسێک یا کەسانێکی ترەوە ئەنجام
دەدرێت. به‌م پێیه ده‌كرێت بڵێین ناوزڕاندن یا رسواكردن بریتییه له ئاشكراكردن
یا بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كی به‌ڵگه‌نامه‌یی له باره‌ی ره‌فتاری نهێنی كه‌سێك یا
كه‌سانێكه‌وه له‌لایەن كه‌سێك یا كه‌سانێك یا ده‌زگایه‌ك یا رێكخراوێكه‌وه به مه‌به‌ستی
زیان گه‌یاندنی مادی یا مه‌عنه‌وی پێی یا پێیان.
وێڕای پاڵنەری
قازانجی مادیی، ده‌شێت
له پشت ئاشكراكردنی نهێنی كه‌سانێك له‌لایه‌ن كه‌سانێكی دییه‌وه پاڵنه‌ر و ئه‌نگیزه‌ی
سادیستییانه‌ش ببینینه‌وه، به تایبه‌ت كه له‌مڕۆدا به‌هۆی به‌ربڵاوی ته‌كنیكه‌كانی
ده‌نگ و ره‌نگه‌وه نه‌ریتی رسواكردن یا گه‌ڕان به شوێن نهێنی كه‌سانی تردا كارێكی
زۆر گران نییه. بۆیه ده‌بینین كه‌سانێك هه‌ن له بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی خه‌ڵكیتر چێژ
وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان چێژوه‌رگرتنه له ئازارگه‌یاندن
به كه‌سانی دیكه، چونكه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نهێنییه‌دا بێگومان كه‌سی نهێنی
هه‌ڵماڵراو ئازار ده‌چێژێت.
له وڵاتانی رۆژئاوا رۆژنامه و به‌رنامه‌ی
ته‌له‌فزیۆنی تایبه‌ت به ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی كه‌سه ناسراوه‌كانی سیاسه‌ت،
هونه‌ر و وه‌رزش و سكانداڵه‌كانیان هه‌ن. به‌ڵام له‌وانه‌ش كاریگه‌رتر له‌مڕۆدا فه‌یسبووك،
یوتیوب و ویكلیكسه، كه بوونه‌ته هۆیه‌ك بۆ ده‌ستدرێژی و له قاودانی ژیانی تایبه‌تی
كه‌سه‌كان و ئاشكراكردنی رسواییه سیاسی، سێكسی و داراییه‌كانیان. هه‌ڵبه‌ته كاره‌كانی ویكلیكیس له‌م بواره‌دا
زیاتر رووی له ناوه‌نده سیاسی و ئابوورییه باڵاده‌سته‌كانی وڵاتانی جیهانه و ئه‌مه‌ش
به‌رچاوروونییه بۆ خه‌ڵكی و هاوڵاتییان. به واتایه‌كیتر به جیهانیبوونی میدیا و په‌یدابوونی تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان و ماسمیدیا
له‌مڕۆدا خسووسیه‌تی ژیانی مرۆڤه‌كان به گشتی و كه‌سه ناسراوه‌كانیش به تایبه‌تی
نه‌هێشتووه یا له ژێر فشارێكی قورس‌دا دایناون. ئاشكرابوونی رسواییه‌كانی بیل كلینتۆن،
بیرلسكۆنی و ئارنۆڵدشوارزینگه‌ر و بڵاوبوونه‌وه‌ی به جیهاندا نموونه‌یه‌كن له‌وه‌ی كه دنیای ئه‌مڕۆدا ژیان و
نهێنییه‌كانی هیچ كه‌سێك و تەنانەت سەرۆکی وڵاتانیش له‌به‌رده‌م میدیاكاندا پارێزراو نییه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه لێره‌دا ئه‌وه‌یه
له بوونی دیارده‌ی به جیهانیبوونی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و به‌ربڵاوی كه‌لتوری
رسواكردندا دۆخه‌كه به‌جۆرێكه كه ده‌شێت رووداوێك له گه‌ڕه‌كێكدا رووبدات به‌رله‌وه‌ی
گه‌ڕه‌كی ئه‌ودیو پێی بزانێت، به هۆی ئینته‌رنێت یا مۆبایله‌وه خه‌ڵكانی دیوه‌كه‌ی
ئه‌ودیوی گۆی زه‌وی پێ یبزانن. ده‌كرێت ئه‌م حاڵه‌ته‌ی گواستنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵ
به‌ده‌نگ و ره‌نگ، به‌مه‌به‌ستی رسواكردن، به‌راورد بكرێت به نه‌ریتی سه‌رتاشین یا
خۆڵ و دۆكردن به‌سه‌ری كه‌سێكدا له كورده‌واریدا بۆ ئه‌وه‌ی رسوای بكه‌ن و خه‌ڵكی
گوندەکە له
كاره هه‌ڵه‌كه‌ی ئاگاداربكه‌نه‌وه، واته وه‌ك سزایه‌ك ئه‌نجامده‌درا، به‌م حاڵه‌شه‌وه
هێشتا گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌رتاشینه‌كه به زه‌حمه‌ت چه‌ند گوندێك ئه‌ولاتر ده‌ڕۆیشت.
یه‌كێك له‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه
له‌شاری سلێمانیدا روویدا و بووه مایه‌ی رسوایی بۆ چه‌ند كه‌سێك، ئه‌و كێشه‌یه‌یه
كه به‌رووداوكه‌ی كانی گۆمه ناسراوه. له‌و كێشه‌یه‌دا، كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی له یوتوب‌و مۆبایلدا بڵاوكرایه‌وه و
رۆژنامه‌كان ریپۆرتاژ و هه‌واڵی زۆریان له باره‌وه بڵاوكرده‌وه، سێ پیاو دوای ئازار‌و
ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆر ده‌ست درێژی سێكسییان ده‌كرێته سه‌ر. ئه‌م رووداوه، كه ئاكامی
كێشه‌یه‌كی تر بوو هێنده قورس بوو، ته‌واوی كێشه‌كه‌یتری داپۆشی، واته كاردانه‌وه‌ی
كه‌سانێك بوو له‌به‌رامبه‌ر دۆخێك‌دا كه ره‌نگ بوو خۆی ببێته مایه‌ی رسوایی بۆ ئه‌و
سێ كه‌سه، ئه‌ویش وه‌ك له میدیاكاندا بڵاوكرایه‌وه فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه
بوو بۆ سه‌ر ژنێك به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری سێكسی له‌گه‌ڵیاندا. به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی
مێرد و كه‌س و كاری ژنه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ستدرێژیكاره‌وه گۆڕی به قوربانیی.
چونكه له‌لایه‌كه‌وه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دران و له‌لایه‌كیتریشه‌وه وێنه‌ی ئه‌و
ئازاردان و دستدرێژییه سێكسییه گیرا كه كرابووه سه‌ریان و وێنه‌كه‌ش بڵاوكرایه‌وه.
هه‌ر بۆیه ئه‌و كه‌سانه به‌ناچاری، وه‌ك ئه‌وه‌ی له میدیاكاندا بڵاو بۆوه، شاری
سلێمانیان به‌ره‌و شوێنێكی نادیاربه‌جێ هێشت. لێره‌دا ئێمه له‌گه‌ڵ جۆره رسواییه‌كی
ئاڵۆزدا (complex) به‌ره‌و رووین، كه‌سه‌كان
هه‌ڵگری چه‌ند وێنه‌یه‌كی ناكۆك و دژبه‌یه‌كن، له‌یه‌ك كاتدا هه‌م قوربانین و هه‌م
تاوانبار. ژن و پیاو(خێزان)ه‌كه قوربانیی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه‌ن كه
ده‌یانه‌وێت به زۆر په‌یوه‌ندی سێكسی ئه‌و ژنه‌دا دروست بكه‌ن. به‌ڵام تاوانباریشن
چونكه كاردانه‌وه‌یه‌كی توند‌وتیژ‌و نامرۆڤانه‌یان ده‌رهه‌قیان هه‌بووه و له‌جیاتی
په‌نابردنه به‌ر یاسا خۆیان سزایان بۆ داناون. به‌هه‌مان شێوه ئه‌و سێ كه‌سه‌ش تاوانبارن
چونكه فشاریان خستۆته سه‌ر ژنه‌كه بۆ دروست كردنی په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵیاندا(هه‌ڵبه‌ته
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێیدا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌لتوری رسواكردن له كۆمه‌ڵگه‌دا باڵاده‌سته،
له دۆخێك‌دا ئه‌گه‌ر ژنه‌كه ملی به‌فشاره‌كانیان دابا و په‌یوه‌ندی سێكسی له‌ته‌كدا
كردبان رێی تێده‌چوو ئه‌وان وێنه‌ی ژنه‌كه‌یان بگرتایه و ئه‌وجا كێشه‌كه به‌جۆرێكیتر ده‌بوو) به‌ڵام قوربانیشن چونكه ئابڕوویان براوه.
چۆنێتی به‌ره‌و رووبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی
رسوایی
بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری رسوایی
(سكانداڵ) ده‌بنه‌وه، به بارێكی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌خوازراودا تێده‌په‌ڕن و
ماوه‌گه‌لێكی تاڵ و دژوار ده‌چێته نێو ئه‌زموونی كه‌سێتیانه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجاریش
دوچاری شۆك، خه‌مۆكی و چه‌ندین زه‌بری ده‌روونیتر ده‌بن. له‌م حاڵه‌ته‌دایه، كه پرسیاری
ئه‌گه‌ری مانه‌وه و هه‌ڵكردن له‌و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا یاخود له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه
به زیندوویی مانه‌وه له‌لای كه‌سه‌كه و ره‌نگه كه‌سانێكی تریش سه‌رهه‌ڵ بدات. هه‌ڵبه‌ته
بنه‌مای پرسیاره‌كه‌ش له‌و نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن كه په‌یوه‌ندییان
به قه‌بوڵ كردن یا ره‌تكردنه‌وه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه، واته ئه‌وه
كه‌سه‌كه نییه كۆمه‌ڵگه ره‌ت ده‌كاته‌وه و نایه‌وێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا سازگار
بێته‌وه، به‌ڵكو زۆرجار ترسه له‌وه‌ی له ئایینده‌دا دوچاری سوكایه‌تی و ئازاری جه‌سته‌یی،
ده‌روونی و كه‌سێتی ببێته‌وه و به‌رده‌وام وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌و برینه ده‌روونییه‌ی بهێنرێته‌وه
سوێ، له‌به‌رئه‌وه‌ش كه‌سه‌كه ناچار په‌نا
ده‌باته به‌ر خۆ كوشتن یا سه‌رهه‌ڵگرتن( دووركه‌وتنه‌وه له شوێن و زێدی خۆ و رووكردنه
شوێنێكی دیكه).
لێره‌وه چۆنێتی كاردانه‌وه و هه‌ڵویست
وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر ئابڕو چووندا په‌یوه‌سته به پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی
كه‌سه‌كه و بڕ و جۆری ئابڕووچوونه‌كه‌وه و به‌م مانایه توانای خۆڕاگریی تاكه‌كان
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زه‌بره كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییانه‌ی له ئه‌نجامی رسواییه‌وه
به‌ریان ده‌كه‌وێت جیاوازه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
لێره‌دا گرنگه وه‌ك د. سید حسن علم الهدی ئاماژه‌ی پێده‌دات:( تاك ده‌بێت له‌و تێڕوانینه‌وه
سه‌رنج بدات كه هه‌رچۆنێك بێت ئه‌م ئابڕوچوونه روویداوه، كه‌وابوو پێویسته راستییه‌كان
قه‌بوڵ بكات و خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجه‌كه‌دا بگونجێنێت و بسازێنێت. تاك پێویسته ئه‌و بڕوایه‌ی
هه‌بێت كه به‌هه‌رحاڵ پێویسته ژیان درێژه پێبدات و رووداو و سۆنامی دوای ریسوایی
دواجار كپ و هێور ده‌بنه‌وه. كه‌وایه ده‌بێت زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجه‌كه‌دا و
پشكی خۆی له‌سزای دیاریكراو قه‌بوڵ بكات و بزانێت كه ئه‌م جۆره كاردانه‌وانه ده‌ره‌نجامی
كار و ره‌فتار و بژارده‌ی كه‌سه‌كه خۆی بووه. كه‌سی ئابڕووچوو ناچاره كه گوناهه‌كانی
خۆی قه‌بوڵ بكات، رووه‌و قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌یان بچێت و سوود له راوێژ و كۆمه‌كی كه‌سانی تر ببینێت و شكسته‌كان و خاڵه لاوازه‌كان(
نیگه‌تیفه‌كان) بكاته راستكه‌ره‌وه و رێگای ئایینده و په‌ند لە هه‌ڵه‌كان
وه‌ربگرێت تا بڕیاره‌كانی دواتری له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵ و لۆژیك نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای
هه‌ست و هه‌ڵچوونه‌كانی رابردوو بدات.) (1)
سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ش
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌شێت ئه‌و رسواییه له رووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه زیانبار و
ئازاراوی بێت بۆ كه‌سانێك، به‌ڵام گرنگه له
گرتنه‌به‌ری رێ‌و شوێنه‌كاندا هه‌م كه‌لتوری لێبورده‌یی و هه‌م نه‌ریتی چاكسازی به‌مه‌به‌ستی
فرسه‌ت پێدانه‌وه بۆ هاتنه‌وه نێو كۆمه‌ڵگه له‌به‌رچاو بگیرێت" نابێت رێگای
گه‌ڕانه‌وه و چاك كردنه‌وه‌ی شته هه‌ڵه‌كان له‌به‌رده‌م كه‌سه‌كه‌دا دابخرێت. ئه‌گه‌ر
كه‌سێك كارێكی پێچه‌وانه بە به‌ها و پێوه‌ره له پێشدا دانراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا ئەنجام بدات،
نابێت له كۆمه‌ڵگه بكرێته ده‌ره‌وه."(2) چونكه تاك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆی
واده‌رده‌خات كه هێشتا كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵام ناتوانێت هه‌ستی تێك‌شكان و
سه‌ختیی ئه‌و زه‌بره له‌ناخیدا بسڕێته‌وه و له سزای مه‌عنه‌وی ئاشكرابوونی نهێنییه‌كه‌ی
ده‌رباز بێت.
سەرچاوەکان:
http://www.emro.who.int/ar/violence-injuries-disabilities/violence