بۆ جاری سێیه‌م ده‌رهێنه‌ری ئه‌ڵمانی روناڵد ئیمیریچ به دیدگایه‌كی هۆڵیوودییه‌وه فیلمێك له باره‌ی كۆتایی جیهان به ناوی 2012 ه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌م فیلمه ساڵی 2009 به‌رهه‌مهێنراوه، نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلاری تێچووه و یه‌كه‌مین جار له مانگی 11ی ساڵی 2009 له سینه‌ماكانی به‌لجیكاوه پیشان دراوه.
یه‌كه‌م/ ده‌ستنیشانكردنی
واده‌ی كۆتایی دونیا و به‌هێزكردنی روانگه‌ی فیلمه‌كه به تێكه‌ڵكردنی
پێشبینییه‌كی گه‌لی (مایا) له‌گه‌ڵ تیۆره‌ی ده‌رچوون یا خزانی زه‌وی The theory of Saturn's land كه تیۆره‌یه‌كی زانستییه و ساڵی
1958 ده‌ركه‌وت. ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی خێراتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر بینه‌ری
ساده دابنێت. چونكه سه‌رگه‌رم بوون به رووداوه‌كانی فیلمه‌كه، وروژاندن و دیمه‌نی
ترسناك بینه‌ر به‌جۆرێك سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن كه نایپه‌رژێت فه‌نتازیا و واقیع، ئه‌فسانه
و زانست له‌یه‌ك جیابكاته‌وه.
دووه‌م/ سینه‌ما
وه‌ك كه‌لتوور له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا بنجی دانه‌كوتاوه و بینه‌ری ساده هێشتا
به ته‌واوی له فه‌نتازیا، كه گه‌وهه‌ری فیلمه، تێنه‌گه‌یشتووه‌و وه‌ك روودوای
واقیعی سه‌یری ده‌كات.(1) نه‌خوازه‌ڵا بابه‌تی فیلمه‌كه باسی قیامه‌ت بێت!!! له‌راستیدا
ئه‌گه‌رهاوڵاتییان هوشیاریی و باكگراوندێكی سینه‌ماییان هه‌بووایه و ئاگاداری
ئه‌و كاره سینه‌ماییانه‌ی دیكه بوونایه كه باس له كاره‌ساته سروشتی و
رووداوه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌و ترسه بڵاو نه‌ده‌بووه‌وه.
هه‌رچه‌نده زۆرجار
باس له‌وه ده‌كرێت كه هونه‌ر خۆی له خۆیدا ئامانجه و پێویسته دابڕاوبێت له ئایدۆلۆژیا و سیاسه‌ت،
خه‌ڵكانێكیش له هونه‌رپیشه و به‌رهه‌مهێنه‌رانی كاری هونه‌رییه‌وه
هه‌تا وه‌رگر(ئه‌و كه‌سه‌ی كاره هونه‌رییه‌كه‌ی بۆ ئاراسته ده‌كرێت) باوه‌ڕ به‌و
تێزه ده‌هێنن. به‌ڵام هیچ كارێكی هونه‌ری،
به تایبه‌ت، دراما له ره‌هه‌ندی سیاسی، ئایدۆلۆژی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی دابڕاو نییه. ئه‌م سیمایه به هۆڵیوود و
ئاراسته‌ی فیلمه‌كانی هۆڵیووده‌وه بە روونی دیارە و به گشتی، نه‌ك
به دیاریكراوی، به‌رهه‌مه‌كانی هۆڵیوود به‌رجه‌سته‌كه‌ری ئەو دیدگا ئه‌مریكاییەن
کە تێڕوانینێكی میتافیزیكی بۆ هێز، ده‌سه‌ڵات، ژیان و بوون هەیە و بیریی بێهاوتایی
ئه‌مریكایی و وێنه‌ی پاڵه‌وانی باڵا له ئه‌ندێشه، خه‌یاڵ و بیری بینه‌ردا تۆخ
ده‌كاته‌وه. ئامانجیش له‌م ئاراسته‌یه ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆدا رۆشنبیرییه‌ك به‌رهه‌م بهێنێت
گیانی تاكگه‌رایی و مه‌زنخوازی به‌رامبه‌ر میلله‌تانی دیكه و باوه‌ڕی میتافیزیكی
و... بچنه نێو پێكهاته‌ی كه‌لتووریی و هوشیاری تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكییه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش هه‌ستی خۆبه‌كه‌م زانین له به‌رامبه‌ر هاوڵاتی ئه‌مریكا
و دروست كردنی فه‌نتازیایه‌كی ره‌نگ بۆرێژراو سه‌باره‌ت به ئه‌مریكا و خه‌ونی ئه‌مریكایی American Dream و ئه‌مریكاییبوون له نێو بیر و خه‌یاڵی
میله‌تانی دیكه‌دا بچه‌سپێنێت.
به‌م مانایه ده‌كرێت
بڵێین ئامانجێكی هۆڵیوود و پیشه‌سازی فیلم دواندنی عه‌قڵی ئاگا و نائاگای جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكه. هه‌ر بۆیه به‌رهه‌مه‌كانی هۆڵیوود لای بینه‌ر سه‌رنج راكێشن، چونكه به ڕواڵه‌ت
ختوكه‌ی هه‌ست و سۆز ده‌دات و چێژی ئیستاتیكی بینه‌ر ده‌وروژێنێت، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا
كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌ست و هێما ناوه‌كییه‌كانی مرۆڤ داده‌نێت. فیلمی 2012 هه‌وڵێكه
به‌م ئاقاره‌دا، ئه‌م فیلمه پرسی ژیان و مه‌رگ، بوون و نه‌مان‌و كۆتاییهاتنی دنیا
ده‌وروژێنێت، به‌ڵام نه‌ك به شێوازه زانستییه‌كه‌ی به‌ڵكو به شێوازه ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌ی.
بیرۆكه‌ی فیلمه‌كه:
بیرۆكه‌ی فیلمه‌كه
له ئه‌فسانه‌یه‌كی (مایا) كانه‌وه وه‌رگیراوه كه نزیكه‌ی 2000 ساڵ له‌مه‌و پێش
له باكووری گواتیمالا، هه‌ندیك ناوچه‌ی مه‌كسیك، هندۆراس و سلڤادۆردا ژیاون. (مایا)
خاوه‌نی رۆژژمێرێك بوون كه له 21/12/2012 دا كۆتایی دێت و پێشبینیان كردووه
له‌و رۆژه‌دا دنیا كۆتایی پێ بێت. نووسه‌رانی فیلمه‌كه و ده‌رهێنه‌ر کە خۆیشی
به‌شداره له نووسینیدا، بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه و نزیككردنه‌وه‌ی له
راستییه‌وه سوودیان له دیارده و رووداوه سروشتی و گه‌ردوونییه‌كان، به تایبه‌ت
تیۆره‌ی خزانی زه‌وی The theory of Saturn's land
وه‌رگرتووه كه به هۆی به‌ریه‌ك كه‌وتن
و جوڵه‌ی پلێته‌كانی ژێر زه‌وییه‌وه كاره‌ساته سروشتییه‌كانی وه‌ك گڕكانه‌كان،
لافاو و قڵیشانه‌وه‌ی زه‌وی زیاد ده‌كه‌ن و نه‌خشه‌ی جوگرافی و جه‌مسه‌ره
موگناتیسییه‌كانی زه‌وی ده‌گۆڕدرێن. به‌ڵام دواجار 400 هه‌زاركه‌س له ده‌سته‌بژێرانی
جیهان و جووتی سه‌رجه‌م ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان له پرۆسه‌یه‌كی نوحئاسادا رزگاریان ده‌بێت. له راستیدا گه‌وره‌ترین
دژواری فیلمه‌كه‌ش هه‌رئه‌مه‌یه كه دوو ئه‌فسانه‌ی جیاواز( ئه‌فسانه‌ی شارستانێتی
مایا و تۆفانی نوح) تێكه‌ڵ به زانست ده‌كات!!
وه‌ك گه‌لێك فیلمی دیكه‌ی هۆڵیوود، پاڵه‌وانه‌كه (جاكسۆن كۆرتیز) كه جۆن كۆجاك رۆڵه‌كه‌ی ده‌گێڕێت و دوو منداڵه‌كه‌ی‌و ژنه‌كه‌ی پێشووی{ئه‌ماندا پیت رۆڵه‌كه‌ی ده‌گێڕێت} و هاوسه‌رەكه‌ی پێكه‌وه به زنجیره‌یه‌ك رووداو و هه‌ڵوێستی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕن. ئه‌مان ئه‌گه‌رچی هاوڵاتی ساده‌ن، به‌ڵام ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مریكایین، له‌و هه‌موو ریسك و مه‌ترسییه‌ی كه وه‌ك ئاژه‌ڵێكی دڕنده شوێنیان كه‌وتووه ده‌ربازیان ده‌بێت و به‌و 400 هه‌زاركه‌سه هه‌ڵبژارده‌یه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن! واته ئه‌وانه‌ی رزگاریان ده‌بێت لەو به‌ڵا و قیامه‌ته فیعلییه بریتیین له نوخبه‌ی سیاسیی فه‌رمانڕه‌وای وڵاتانی جیهان، هه‌ندێك له زاناكان، ملیۆنێره‌كان، كه‌سانێك له رووی جینیه‌وه بۆ نه‌وه خستنه‌وه سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك خێزانی جاكسۆن جه‌ربه‌زه‌ن و دڕ به هه‌موو ناخۆشی و كاره‌ساته‌كان ده‌ده‌ن. لێره‌دا بینه‌ری ئاسایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ریسك و قاره‌مانێتییه‌ی خێزانه‌كه ده‌ینوێنن، دووچاری خۆ به‌كه‌م گرتن ده‌بێت و تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی هه‌ست به بێنرخی و هیچی خۆی ده‌كات. ئه‌مه‌ش ئه‌و كاریگه‌رییه‌یه فیلمه‌كانی ئه‌كشن و گیانبازیی هۆڵیوودی له‌سه‌ر هۆش و ئه‌ندێشه‌ی بینه‌ر دایده‌نێت،و بگره مه‌به‌ستێتی پێی بڵێت تۆ ئه‌مریكی نیت بۆیه شایسته‌ی ئه‌وه نیت رزگارت بێت. ئاخر ئه‌وان سه‌رۆكێكیان هه‌یه هاوچاره‌نووسیانه و مردن له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌یدا هه‌ڵده‌بژێرێت. هاوڵاتی وه‌ك جاكسۆن كۆرتیزیان هه‌یه، بۆیه گه‌لێكی بێ هاوتان، ئه‌مه په‌یامی سیاسی و ئایدۆلۆژیی ده‌رهێنه‌ره له‌و فیلمه‌دا.
ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکە |
فیلمه‌كه به شێوه‌یه‌كی
به‌رچاویش بایه‌خ به ئایینی بودایی و رابه‌ره رۆحییه‌كه‌یان (ده‌لایلاما) ده‌دات
و ده‌یخاته ئاست سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه(هه‌ڵبه‌ته فیلمه‌كه خۆی قورساییه‌كی زیاد
له پێویست بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داده‌نێت و ئه‌وه‌ش من مه‌به‌ستمه ئاستی ئه‌و بایه‌خه‌یه
كه فیلمه‌كه داویه‌تی به سه‌رۆكی ئه‌مریكا) به‌وه‌ی ئه‌ویش بیر له خۆ ده‌ربازكردن
ناكاته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه سه‌باره‌ت به ئایینی بودایی لۆژیكیتر و شیاوتره، به‌ڵام خاڵی نییه
له په‌یامی سیاسی و ئایدۆلۆژی و به مانایه‌ك پێمان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌جیهاندا
ده‌مێنێته‌وه ئایینی بوداییه( ره‌نگه ئه‌وه‌ش ستراتیژییه‌كی نوێ بێت له نێو سینه‌مای
هۆڵیوود، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و ستراتیژییه له سیاسه‌تی ئه‌مریكایش ده‌بینین) (2)
ئه‌م فیلمه‌ش هه‌روه‌ك
گشت چیرۆك و داستانیكی ئه‌فسانه‌یی جگه له دیمه‌نی جوان و سه‌رنجراكێش و
رووداوی سه‌رسوڕهێنه‌ری نامه‌نتیقی، چه‌ند حیكمه‌تێك یا ئامۆژگاری یا په‌ندی فه‌لسه‌فی
گرتووه‌ته خۆی. حیكمه‌تی یه‌كه‌میان له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا( ویڵسۆن)ه‌وه
ده‌رده‌بڕدرێت كاتێك دوایین گوتار بۆ گه‌ل ده‌خوێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت( ئێمه ئێستا
كه‌سمان به‌یه‌ك نامۆ نین، ئه‌مڕۆ ئێمه یه‌ك خێزانین و به‌ره‌و تاریكی هه‌نگاو
ده‌نێین).حیكمه‌تی دووه‌میان له‌سه‌ر زاری(ئه‌دریان)ی زاناوه‌یه(دان گلۆڤر رۆڵه‌كه‌ی
ده‌گێڕێت) كاتێك ده‌ڵێت:( ئه‌گه‌ر ئایینده‌مان به‌م دڵڕه‌قییه ده‌ست پێبكه‌ین، ئه‌ی
چی به منداڵه‌كانتان ده‌ڵێن). حیكمه‌تی سێیه‌میش له كۆتایی فیلمه‌كه‌دایه له‌سه‌ر
زاری(جاكسۆن)ه‌وه ده‌رده‌بڕدرێت كه منداڵه‌كه‌ی پرسیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵی لێده‌كات
ئه‌ویش ده‌ڵێت: (له‌هه‌رجێیه‌ك بین ئه‌وه ماڵی خۆمانه){ سه‌رنج بده هه‌موو په‌نده
گرنگه‌كان له‌سه‌ر زاری كاره‌كته‌ره ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌یه}.
ئه‌ندێشه‌ی ئه‌فسانه‌گه‌ری
له هۆڵیووددا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به روانگه‌ی به ناوه‌ندكردنی(سه‌نته‌ركردن)
ئه‌مریكاوه هه‌یه و ئه‌میش ریشه‌یه‌كی ئایدۆلۆژیی هه‌یه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
سه‌رده‌می كۆچكردنی ئه‌وروپاییه‌كان بۆ كیشوه‌ری نوێ،{ كاتێك یادشتنووسه بیوریتانیه‌كان
هه‌وڵیان ده‌دا له ژێر رۆشنایی كتێبی (سه‌رده‌می كۆن)دا شوێنی خۆیان له مێژوودا
وێنا بكه‌ن و لێكچوونێكی راسته‌وخۆیان له نێوان كۆچكردن له ئینگلته‌راوه بۆ ئه‌مریكا
و دەرچوونی ئه‌فسونایی ئیسرائیلییه‌كان له میسره‌وه دروست کرد }(3). هه‌ر بۆیه
كه‌سێكی وه‌ك جۆن ئادامز كه دووه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو، پێی وابوو پرۆسه‌ی نیشته‌جێكردن
له كیشوه‌ری ئه‌مریكا جێبه‌جێ كردنی پلانێكی مه‌زنی ئاسمانییه. بنجداكوتانی ئه‌م
روانگه‌یه له هزر‌و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئه‌مریكادا دواجار له سایكۆلۆژیای ده‌وڵه‌ت
و دامه‌زراوه‌كانیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه و ئیگۆ(انا)ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر كاره‌كته‌ر
و سیماكانی ئه‌م وڵاته‌دا زاڵ ده‌بێت. ئاخر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له دوای كۆتاییهاتنی
شه‌ڕی سارده‌وه بووه پۆلیسی پارێزه‌ری جیهان هه‌ربه ته‌نها باڵاده‌ستی ئابووری
و سه‌ربازیی نییه، به‌ڵكو پاڵنه‌رێكی سایكۆلۆژیشی له پشته‌وه‌یه كه پێیوایه
ئه‌وه به ته‌نها ئه‌م هێزه‌یه ده‌توانێت جیهان له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه نێوده‌وڵه‌تی
و گه‌ردوونییه‌كان بپارێزێت. باوه‌ڕ بوون به رۆڵی ئه‌مریكا له پاراستنی ئارامی
و ئاسایشی جیهان و مه‌ترسیی هێرشی بوونه‌وه‌ری ئاسمانی له ته‌كنه‌لۆژیای جه‌نگی و
جه‌نگی ئه‌ستێره‌كانه‌وه شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ به‌رهه‌مه‌كانی هۆڵیوود. ئاراسته‌ی
به‌رهه‌مه‌كانی هۆڵیوود به گشتی راوه‌ستان بووه له پاڵ ئه‌م ئه‌ندێشه سیاسییه‌دا
و بره‌وی به رۆڵی میتافیزیكی پاڵه‌وان، تاكگه‌رایی و پیرۆزكردنی هێز داوه و
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گه‌لێك كاره‌كته‌ری ئه‌فسانه‌یی دروست كردووه، هه‌ر له زنجیره
فیلمه‌كانی ته‌ڕه‌زان، سوپه‌رمان، فیلمه كاوبۆییه‌كان(عه‌سابه)ه‌وه تا ئه‌گات
به باتمان و سپایده‌رمان و فیلمه ئه‌كشنه‌كانی رامبۆ و فانی و... هتد.
ئامانجیش له‌م ئاراسته‌یه:
1. دروستكردن و ئاراسته‌كردنی رۆشنبیریی
تاك و كۆمه‌ڵگا به‌و جۆره‌ی ده‌سه‌ڵات و هزری باڵاده‌ست خوازیارێتی.
2. بازرگانی و ده‌ستكه‌وتنی قازانج،
چونكه فیلمی خه‌یاڵی ئه‌فسانه‌یی ئه‌مریكا به زۆری پشت به ره‌گه‌زی سه‌رنجڕاكێشان
و هاندان بۆ سه‌یركردن و وروژاندن ده‌به‌ستێت. ئیفێكته‌كانی ئه‌م فیلمانه خه‌رجییه‌كی
زۆریان تێده‌چێت ئه‌مه‌ش بینه‌ر به‌لای خۆیدا كێش ده‌كات كه بێگومان قازانجێكی
مادی گه‌وره ده‌ست كۆمپانیاكان ده‌خات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه خزمه‌ت به
ئامانجی یه‌كه‌میش ده‌كات.
3.دواندنی نه‌ستی بینه‌ر و جه‌ماوه‌ر‌و
شوێن گۆڕكێ پێكردنی وێنه و ئه‌ندێشه ئایدیاڵه‌كانی ناو مێشكی مرۆڤ به‌و وێنه و
سیمبۆلانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلم ده‌یكێشن.
سینه‌ما‌و چه‌مكی
كۆتاگه‌ریی
مرۆڤایه‌تی به درێژایی
مێژوو هه‌وڵیداوه به شوێن زانینی ئایینده‌ی خۆیه‌وه بێت. بیركردنه‌وه له كۆتاییهاتنی
ژیان و جیهان به‌رده‌وام رایچڵه‌كاندووه. رێبازه فه‌لسه‌فییه‌كان و فه‌یله‌سوفان،
ئایینه‌كان و پیاوانی ئایینی و په‌یامبه‌ران، زانست و زاناكان له ره‌هه‌ندی جۆرا‌وجۆره‌وه
تێزی ئایینده‌ی مرۆڤ و جیهانیان خستۆته روو. له پاڵ ئه‌وانه‌وه هونه‌ر و ئه‌ده‌ب
پێ به پێی به‌ره‌و پێشچوونی كۆمه‌ڵگا هه‌وڵیداوه له گه‌ڕان به شوێن وه‌ڵامی ئه‌و
پرسیاره وجودییانه‌دا به‌شدار بێت. سینه‌ماش وه‌ك به‌رهه‌مێكی مۆدیرنه له رێگه‌ی
چه‌ندین كاری هونه‌رییه‌وه له‌و مشتومڕه‌دا به‌شداریكردووه. ئه‌وه‌ی بیرمه‌ندان،
فه‌یله‌سوفان و ئایینه‌كان به هۆی وشه و تێكسته‌كانه‌وه ده‌ریانبڕیوه، ئه‌م
توانیویه‌تی له ڕیگه‌ی وێنه و دیمه‌نه‌وه
پیشانیان بدات. چیرۆكی ئایینه‌كان، پاڵه‌وانێتی و قاره‌مانه مێژووییه‌كان،
مێژووی شارستانێتییه‌كان، ئه‌فسانه، مرۆڤی باڵا و خه‌یاڵی زانستی و ئایینده‌ی
نادیاری مرۆڤ، هه‌موو ئه‌مانه بابه‌تی به‌رهه‌می سینه‌مایی بوون. به‌م مانایه‌ش سینه‌ما
ئه‌و تیشكۆیه‌یه كه به هۆیه‌وه مرۆڤ وێنای رابردوو و ئایینده‌ی خۆی ده‌كات.
هه‌ر ئه‌م وه‌زیفه‌یه‌شه ئه‌وه دیاری ده‌كات كه داخۆ سینه‌ما له كایه‌ی مه‌عریفی
و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره وجودییه‌كاندا رۆڵێكی ئه‌رێنی ده‌گێڕێت یا نه‌رێنی.
ئه‌وه ئاشكرایه زانست، فه‌لسه‌فه و ئایین هیچیان كۆتایی هاتنی جیهان ره‌ت
ناكه‌نه‌وه. به‌ڵام به شێوازی جیاواز كێشه‌كه ده‌خه‌نه روو . هه‌رچی فه‌لسه‌فه
و زانسته رێگاچاره‌كانی ده‌رباز بوون له ئایینده‌ی داخراوی مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه
گره‌وی پێشكه‌وتن و پێگه‌یشتنی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و هۆشی مرۆڤه‌وه. به‌ڵام
ئایین به سوود وه‌رگرتن له ئه‌فسانه و له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنێكی میتافیزیكی
سكێچێك بۆ ئایینده و كۆتاییهاتنی جیهان ده‌كێشێت و وه‌ڵام به ئاره‌زووی مرۆڤ بۆ
نه‌مری ده‌داته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌شه مرۆڤی ساده به‌ره‌و باوه‌ڕی ئایینی ده‌بات و
به هۆی ده‌سته‌واژه و تێكسته ئایینییه‌كانه‌وه دیمه‌ن و وێنه له نێو بیر،
ئه‌ندێشه و نه‌ستیدا دروست ده‌كات و خۆی هیلاك ناكات بۆ گه‌ڕان له نێو فه‌لسه‌فه و
زانست‌دا.
لێره‌وه كاتێك
سینه‌ما ئه‌و ده‌سته‌واژه و هێما ئه‌فسانه‌ییانه سه‌باره‌ت به مێژوو، ئایینده
و كۆتایی ژیان ده‌كاته وێنه و دیمه‌نی بینراو، كاتێك تۆفانی گه‌وره و كه‌شتی
نوح ده‌كاته شتێكی ئه‌ندێشه‌كراو، ئیدی ده‌بێته هانده‌رێك بۆ به‌هێز كردنی بیری
میتافیزكی و بگره ته‌مه‌ڵی هزریی مرۆڤ. لێره‌وه‌یه كاتێك به‌رهه‌مێكی سینه‌مایی
به هزر و ئه‌ندێشه‌ی ئایینی و ئه‌فسانه‌یی بارگاوی ده‌كرێت، زیانی ئه‌و به‌رهه‌مه
بۆ كۆمه‌ڵگه و رۆشنبیریی گشتی له‌و ئه‌فیونه خراپتره كه خودی ئایینه‌كه هه‌ڵگرێتی.
په‌راوێز:
1. له چاوپێكه‌وتنێكی گۆڤاری ئاوێنه‌كان
ژماره(18) 15/11/2008 دا له‌گه‌ڵ نه‌رمین كاوانی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسه‌كه له
هونه‌رمه‌ند ده‌رباره‌ی درامای ئاره‌زوو ئه‌وه‌یه:( له درامای ئاره‌زوو، گۆڕانێكی
گه‌وره روویدا، ئه‌ویش مانه‌وه‌ت بوو له‌گه‌ڵ پیاوێكدا له شه‌ودا، ئه‌وه بۆ تۆ
قورس نه‌بوو، كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك چۆن بوو؟) واته رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ش ئه‌و گرته‌یه‌ی
به ڕاست لێگه‌ڕاوه!!
2. شۆڕش غه‌فوری، كۆتایی جیهان، ژماره‌ی 10ی"به‌ڕوو"پاشكۆی هه‌ولێر
،11/1/2010
3. تیۆره‌ی بێهاوتایی ئه‌مریكا له نێو بیری
مێژوویی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا، ئیگۆر دێمێنتیه‌ف، وه‌رگێرأنی له
ئینگلیزییه‌وه یاسین قادر سه‌عید ، هه‌نگاو ژماره3 زستانی 2003.
سه‌رچاوه‌كان:
1. محمد لافی ( الجبرینی )، المسیح المخلص
فی السینما الامریكیه و الحرب الثقافیه البارده.
2. هیپم محمود الاشقر، نهایه العالم فی فیلم
2012.
3. مصطفی یحیی، الفنا‌ء القادم( دراسة عن
السینما الامریكیة).
4. الاباده العرقیه فی دراما الخیال
العلمي و الخیال الاسطوري الامریكی
5. تیۆره‌ی بێهاوتایی ئه‌مریكا له نێو بیری
مێژوویی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا، ئیگۆر دێمێنتیه‌ف، وه‌رگێرأنی له ئینگلیزییه‌وه
یاسین قادر سه‌عید ، هه‌نگاو ژماره3 زستانی 2003.