مەرگی کەسی دووەمی تاک

 

 

 بۆ ماریا

 

قەمەرەکەت لە پارکی ئیسکانی نوێ را دەگریت و بەرەو خواردنگە و چێشتخانەکان دەچیت. بۆن و بەرامەی خواردنەکان گەدەت بە تەواوی دەوروژێنن. بەڵام تۆ ئەمشەو حەزت چووەتە سەر رۆست و دەتەوێت بۆ یەکەمجار تاقی بکەیتەوە. کاتی خۆی مێردەکەت و پێشتریش کوردەی برات کە باسی ئەم شەقامەیان دەکرد بە چێژەوە باسی ئەو رۆستەیان دەکرد. تۆیش چەندین جار داوات لێ کردبوون لەگەڵیان بچیت تا ئەو خواردنە تاقی بکەیەوە، بەڵام هەرگیز داواکەت جێبەجێ نەبوو.

سینه‌ما وه‌ك تلیـــاك چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر فیلمی 2012


بۆ جاری سێیه‌م ده‌رهێنه‌ری ئه‌ڵمانی روناڵد ئیمیریچ به‌ دیدگایه‌كی هۆڵیوودییه‌وه‌ فیلمێك له‌ باره‌ی كۆتایی جیهان به ‌ناوی 2012 ه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌م فیلمه‌ ساڵی 2009 به‌رهه‌مهێنراوه، نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلاری تێچووه ‌‌و یه‌كه‌مین جار له ‌مانگی 11ی ساڵی 2009 له‌ سینه‌ماكانی به‌لجیكاوه‌ پیشان دراوه‌.




پەنابەرە ئەڵمانییەکە

 بێرنارد مالمود

ئۆسکار گاسنەر بە فانیلەیەکی ژێرەوە و رۆبێکی هاوینەی گەرماوەوە  لە بەردەم پەنجەرەی ژوورە گەرم و تاریکەکەی، ئەو هوتێلەی دەکەوتە سەر شەقامی دەی خۆرئاوا دانیشتووە، ئەو کاتەی من بە وریاییەوە لە دەرگە دەدەم. لە دەرەوەیش بە ئاسماندا، ئەنگۆرەی سەوزی حوزەیرانێکی درەنگ لە ناو تاریکیدا کاڵ دەبێتەوە. پەنابەرەکە بەرەو رووناکییەکە هەست هەڵدەگرێت، لێم ورد دەبێتەوە و نائومێدییەکەی نەک ئازارەکەی دەشارێتەوە.

تراژیدیای پەنابەر لە نێوان واقیع و وڕێنەدا

 سەرنجێکی کورت لەسەر کورتە چیرۆکی ( پەنابەرە ئەڵمانییەکە)


لە پیشانگەیەکدا دەربارەی هۆڵۆکۆست کە کچەکەم بەشداری تیا کردبوو، یەکێک لەوانەی بانگهێشتم کردبوون تازە ئاشنایەکی جوو بوو. ئەو لەگەڵ خۆیدا نموونەیەکی بچووکی تابلۆکەی پۆل کێلی (فریشتەی نوێ) بە دیاری بۆ هێنا بووم، ئەو فریشتەیەی، پشتی لە ئاییندەیە و زریانێک بە توندی پاڵی پێوە دەنێت، ئیلهامبەخشی والتەر بنیامین بوو لە نووسینی "تێزەکان سەبارەت بە مێژوو". 

کوڕەتاقانەکەی جیهانی ناز

بۆ دووەمجار و رەنگە بۆ سێیەمجاریش بێت خۆی بە نێو فرۆشگەی ئامێرە دیگیتاڵی و ‏ئەلەکترۆنییەکاندا بکاتەوە. سبەینێ یادی شەشساڵەی لە دایکبوونی خولیای کوڕەتاقانەیانە. ئەو ‏داوای لێ کردووە بۆ ئەو یادە پلەیستەیشنێکی بۆ بکاتە دیاری. ئەمیش دەخوازێت دیارییەکە ‏پایسکلێک بێت. ئاخر دەزانێت هەمووی ماوەیەکی کورتە و ئیدی دەبێت بۆ هەتا هەتایە ‏دانیشتووی سەر وێڵچەرێک بێت و ببڕایببڕ ناتوانێت لاقەکانی بۆ رۆیشتن، یاری و راکردن ‏بەکار بهێنێت. ئێ پزیشکەکە پێی راگەیاندن وەرزشکردن بە گشتی و ئاژووتنی پایسکل بە تایبەتی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی هێندەی لە توانادا بێت کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکە لەسەر ماسوولکەکانی دوورتر یان کەمتر بکرێتەوە.

کە کافر بیت و ژنێکیش بیت

 " خوێندنەوەیەک بۆ رۆمانی " ژنە کافرەکە

 

"دەبوو هەموومان کافر بین و نەهێڵێن ئەو بە تەنیا بمرێت"  فاتیمە کە هێشتا هێندە منداڵە و مانای کافر نازانێت، دوای ئەوەی بینەری دیمەنی رەجمکردنی کچێکی بیستساڵە بە تاوانی زیناکاری و کافرییەوە دەبێت، دەگەڕێتەوە ماڵەوە و بە گریانەوە باوەش بە دایکیدا دەکات و ئەو رستەیەی سەرەوەی پێ دەڵێت.


 

رۆمانی (نیشتمانی سارا)، خیانەت لە یادەوەری

بۆ بەشداریکردن لەو ریپۆرتاژەی رۆژنامەنووسەکە دەیەوێت دەربارەی کێشەی جوو لە ‏عێراق و کوردستان ئامادەی بکات، وەکو سروشتی خۆم کەمێک پێش وادەی دیاریکراو ‏دەگەمە وێستگەی شەمەندەفەری گروونە والد (Grunewald). هێڵکارییەکی هەڵکۆڵراوی چەند شێوەیەکی ‏جەستەی مرۆیی‏ کە لە حاڵەتی جووڵەی جیاوازدان‏ بەسەر لادیوارێکی سپی وێستگەکەوە ‏سەرنجم رادەکێشێت. لە پاڵ ئەم هێڵکارییەوە نووسراوە (‏ ‏بۆیادی زیاتر لە ٥٠ هەزار جووی ‏بەرلینی کە لە ئۆکتۆبەری ١٩٤١ ەوە تا فێبروەری ١٩٤٥ لە وێستگەی گرۆنێڤاڵدەوە بەرەو ‏ئۆردووگاکانی مەرگ دیپۆرت کران).