د. سادق جه‌لال ئه‌لعه‌زم
(I)
مه‌به‌ستم له‌م به‌شداریكردنه‌م، هه‌وڵدان نییه بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و تێكچڕژان و چه‌واشه‌كارییه‌ی ماوه‌یه‌كی كه‌م نییه له گفتوگۆ و چەنەحانێ گشتیی و تایبه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بییدا له باره‌ی ماناكانی ئایین، سیكولاریزم، لیبراڵیزم، دیموكراسی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا دروست بووه كه هه‌موو ئه‌م بابه‌ته زیندووانه‌ش ئه‌مڕۆكه بۆ هه‌موومان گرنگن.
له جیاتی ئه‌وه له‌وێوه له بابه‌ته‌كه نزیك ده‌بمه‌وه كه له‌و گفتوگۆیانه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان قسه‌یان له باره‌وه ده‌كرێت و به‌ڵگه‌یان بۆ ده‌هێنرێته‌وه به‌وه‌ی گوایه سیكولاریزم ـــ وه‌كو بیرۆكه، ده‌وڵه‌ت، كارپێكردن و پراكتیزه‌كردن ــ له ئه‌وروپا، به هۆی جه‌نگه ئاینییه خوێناوییه به ناوبانگه‌كانی ئه‌وێنده‌ر و له‌سه‌ر پاشخانی ململانێی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیی تازه پێگه‌یشتووی بۆرژوازی له‌گه‌ڵ كڵێسه و ده‌ره‌به‌گه‌كان، سه‌ریهه‌ڵدا.
ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر ئیسلام و نیشتمانه‌كه‌یدا ناچه‌سپێت، چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه كه‌نیسه و هاوشێوه‌كه‌ی له ئیسلامدا بوونی نییه.
لەبەرئەوەش قسه‌كردن لێرەدا له باره‌ی ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی و پرسی ئایینییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پاشخانه جه‌نگی ـ رقه‌به‌رایه‌تییه‌یه، وام به گونجاوزانی له چوونه ناو بابه‌ته‌كه‌مدا بایه‌خ بده‌مه ئه‌و ململانێ زۆر تونده‌ی كه ماوه‌یه‌كی كه‌م نییه ــ له ناو خاكی موسڵمان و ناموسڵماندا ـــ له‌سه‌ر دیاریكردنی مانا و ده‌ستنیشانكردنی پێناسه‌ی ئیسلام و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ناوه‌ڕۆك و سروشتی جێبه‌جێكردنیدا ده‌گوزه‌رێت.
گومانیشم نییه، ئه‌مڕۆ گرنگترین به‌شی کێشەی ئایین له نێو جیهانی عه‌ره‌بیدا، ئه‌م ململانێ به‌رده‌وامه‌یه له‌سه‌ر ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی مانای ئیسلام و پێناسه‌كردنی. به تایبه‌ت كاتێك ئه‌م ململانێیه به شه‌ڕێكی خوێناوی ئه‌هلیی توند‌وتیژ و به‌رده‌وامی نێوان خێڵ و ئایینزا و گروپه‌كانی نێو یه‌ك كۆمه‌ڵگه شوێنی ده‌گیرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له زیاد له وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا بینیوومانه و ده‌یبینین.
هه‌رچی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانیشه كه ،توانیم ده‌ستنیشانیان بكه‌م، هاتوونه‌ته نێو ئه‌م ناكۆكییه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی مانای ئیسلام و كۆنترۆڵكردنی پێناسه‌كه‌ی به‌م جۆره‌یه:
یه‌كه‌م: رژێمه سیاسییه‌كان، حكومه‌ته‌كان، ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌ی فه‌رمیی ئایینی كه ده‌سته‌بژێری پیاوانی ئایینی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، هه‌موویان به‌رگری له‌و شته ده‌كه‌ن كه ده‌كرێت به(ئیسلامی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ت) ناوزه‌دی بكه‌ین. كاریش بۆ داڕشتنی رێسا و سرووت و ئاراسته‌كانی ده‌كه‌ن به جۆرێك له‌گه‌ڵ دۆخ و حاڵه‌ته گۆڕاوه‌كاندا بگونجێت، جگه له بڵاوكردنه‌وه و په‌خشكردنی له ڕێگه‌ی ئه‌و هۆكار و دامه‌زراوانه‌ی له‌به‌رده‌ستی ده‌وڵه‌تدان. ئه‌م جۆره ئیسلامه نموونه‌كه‌ی له ئیسلامی پیترۆدۆلاری عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیران‌دا ده‌بینینه‌وه. ئه‌م ئیسلامه پشتیوانییه‌كی زۆر باشی لێ ده‌كرێت، نه‌ك هه‌ر له ئاستی ناوخۆ و ناوچه‌یی، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانیشدا پشتی به جه‌ور و سته‌می ده‌وڵه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و بە توانای ده‌زگاكانی ئاسایش و پاره و پوولی زۆر و زه‌به‌ندیان قایمه.
ئاشكرایه دۆكترینە بنه‌ڕه‌تییەکەی ئیسلامی پیترۆدۆلاری ئێرانی( ویلایه‌تی فه‌قێ ـ ئاخوند)ه ، له حاڵێكدا دۆكترینە بنه‌ڕه‌تییەکەی ئیسلامی پیترۆدۆلاری سعودیه( قورئان ده‌ستورمانه)یه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه ئێمه پێویستیمان به هیچ ده‌ستورێكی ترنییه، جا ئه‌و ده‌ستووره هه‌رچییه‌ك بێت، چونكه باشترین و گونجاوترین ده‌سه‌ڵات بۆ ئیسلامی راسته‌قینه و ره‌سه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایه.
له‌و باوه‌ڕه‌شدانیم زیاده‌ڕٍه‌وی بكه‌م، ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی، هه‌ر یه‌كه كۆپییه‌كی گونجاو و شیاوی له‌م ئیسلامه ره‌سمییه‌ی ده‌وڵه‌تی بۆ خۆی په‌ره‌پێداوه. له‌لایه‌كه‌وه له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا خستوویه‌تیيه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژیی و نا ستراتیژیه‌كانییه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆ دژایه‌تیكردن و له باربردنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوشێوه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ركه‌به‌ریانن یا دژایه‌تیان ده‌كه‌ن( ئه‌مه نمونه‌ی ئه‌م ئیسلامه‌یه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردیشه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت و بۆنه‌كانی رێكده‌خرێت و یاسا و زه‌وابتی بۆ داده‌نرێت ـــ و.ك ـــ).
دووه‌م: هه‌رچی لایه‌نه‌كه‌ی تره كه ململانێ له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی مانای ئیسلام، قۆرخكردنی پێناسه و راڤەکردنە‌كه‌ی ده‌كات، له‌به‌رێكی دیكه‌ی دوور له ئیسلامی ره‌سمی ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه، واته ئیسلامی فەندەمینتاڵ، توند‌وتیژ و ته‌كفیریی تاڵیبان، به هه‌موو گروپ و رێكخستنه په‌ل هاویشتووه‌كه‌یه‌وه، بڕوا سه‌ره‌كییه‌كه‌یشی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییە (الحاکمیة)(١)، میتۆدی كاركردنیشی، كه تاڕاده‌یه‌ك تاكه میتۆده، ( ته‌كفیر و ته‌قاندنه‌وه)یه به‌بێ هیچ پێشه‌كییه‌ك و به‌بێ سه‌یركردنی ده‌ره‌نجامی كاره‌كانی.
ئه‌مه هه‌ر ئه‌و ئیسلامه‌یه كه ساڵی 1979 به سه‌ركردایه‌تی جوهەیمان ئه‌لعوته‌یمی(٢) كه‌عبه‌ی داگیركرد. ساڵی 1981 ئه‌نوه‌ر ساداتی تیرۆركرد. چه‌ندین شه‌ڕی تیرۆریستی، خوێناوی و دۆڕاویشی له سوریا، جه‌زائیر‌و میسر بەرپاکرد. هه‌ر ئه‌و ئیسلامه‌یشه كه هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001 سه‌ر وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌نجامدا. ئه‌مه ئیسلامێكه تا راده‌ی نه‌هلیزم و پوچگه‌رایی بێهیوا بووه له‌وه‌ی به هه‌ر جۆره شێواز و رێبازێك، جگه له ته‌كفیر و ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی و تیرۆریستیی نیمچه كوێرانه، هیچ ئامانج یا به‌رنامه‌یه‌ك به‌دی بهێنێت.
ئه‌و به میتۆدی چی ئه‌بێت با ببێت و ته‌نانه‌ت با ئه‌نجامه‌كه‌یشی به وێرانكاری به سه‌ر هه‌موو ئیسلامیشدا بشكێته‌وه، كار ده‌كات. ئه‌مه رێگاچاره‌یه‌كی شه‌مشونییه كه به‌و په‌ڕی بێئومێدی و نه‌هلیسیتییه‌وه هاوارده‌كات" خودایا، به‌سه‌ر خۆم و دوژمنه‌كانما".
ئه‌ی پێگه‌ی ئیسلامی حزبوڵای لوبنانی و پێگه‌ی ئیسلامی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له‌م ته‌كفیركردن و ته‌قاندنه‌وه‌یه‌دا له كوێدایه؟
ئه‌مه پرسیارێكه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و نێو ده‌وڵه‌تیی ده‌خرێته روو، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و گومانانه‌وه كه پێیانوایه ئه‌و ئه‌ندێشه ئیسلامییه ته‌كفیری و ته‌قاندنەوەیە نزیكه لەو كرده‌وه خۆكوژی/ خۆشه‌هیدكردنانەی كه حه‌ماس، بۆ نمونه، ناوبانگی پێ ده‌ركردووه، یا كرده‌وه‌ی فڕاندنی هاوڵاتیانی سیڤیڵ و بێ‌تاوان كه حزبوڵا له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له لوبنان ئه‌نجامی ده‌دان.
به راستیش بۆ ساته‌وه‌ختێك وا ده‌ركه‌وت، وه‌ك بڵێیت كرده‌وه خۆكوژییه‌كان كه حه‌ماس پێی ناسرا ته‌نها رێبازێك بێت كه بۆ حه‌ماس مابێته‌وه، رێك وه‌ك چۆن به‌سه‌ر ئیسلامی تاڵیبان ـــ قاعیده داهات كه هیچی پێنه‌ماوه ته‌نها ڕێگه‌ی ته‌كفیركردن و ته‌قاندنه‌وه نه‌بێت.
وای ده‌بینم كه حزبوڵا و حه‌ماس له‌مڕۆدا پاشماوه‌ی ئه‌و جوڵانه‌وه نیشتمانییانه بن كه جیهان به گشتی و جیهانی عه‌ره‌بی به تایبه‌ت له سه‌ده‌ی بیستدا به خۆیه‌وه بینی. به‌ڵام به داکشانێکی ئایینزایی به‌رته‌سكه‌وه بۆ خوارتر له ئاستی به‌رفراوانی نیشتمانیی و به داکشانێکی خێڵه‌كییانه‌ی توند بۆ خوارتر له هه‌ر مانایه‌ك له مانا ناسراوه‌كانی رزگاری، به رزگاری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، كه‌لتووری ، زانستی و... هتد یشه‌وه. له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ردوو رێكخراوه‌كه، له رووی پره‌نسیپه‌وه، له پێناو ئامانجی زۆر دیاریكراو و شیاوی به‌دیهاتندا خه‌بات ده‌كه‌ن. له‌سه‌روو هەمووشیانه‌وه رزگاركردنی خاكێك كه به دانپیانانی هه‌موو جیهان داگیركراوه. خه‌باته چه‌كدارییه‌كه‌شیان رێك له‌و دوو گۆڕه‌پانه ناوخۆییه‌دا قه‌تیسكردووه. كاری توند‌وتیژییش بۆ سه‌ر داگیركه‌ر و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی نه‌بێت بۆ هیچ لایه‌كی تری ئه‌نجام ناده‌ن. هه‌روه‌ها بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره‌شیان هه‌یه كه تا راده‌یه‌ك له ناوه‌نده جه‌ماوه‌رییه‌كه‌دا رێكخراوه و هه‌ست و سۆزێكی به‌رچاو و كارای كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵدایه. هیچ یه‌ك له‌م مه‌رجانه‌ش به‌سه‌ر ئیسلامی ته‌كفیر و ته‌قاندنه‌وه‌دا، كه هەوسارەکەی بچڕاوە، جێبه‌جێ نابێت.
له‌گەڵ ئه‌وه‌شدا دیسانه‌وه سووربونی خۆم دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه حزبوڵا و حه‌ماس، به هۆی ئه‌وه‌وه كه به ته‌واوی سه‌ر به ئایینزایه‌كن و ئیدۆلۆژییه‌كی تایه‌فه‌گه‌ریی پوختیان هه‌ڵگرتووه، ناگه‌نه ئاستی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جیدیی رزگاریخوازی نیشتمانی.
چونكه ئه‌زمونه‌كان ده‌ریانخست و به بۆچوونی من هیچ گومانێكیش ناهێڵنه‌وه كه رزگاریی نیشتمانیی پێویستیی به ئاستێكی باڵای سیكولاریزمێكه كه له رووی ئایینی ، تایه‌فی و ئه‌تنییه‌وه بێلایه‌ن بێت. به جۆرێك ببێته بزووتنه‌وه‌ی گشت گه‌ل، وه‌ك رێخۆشكردنێك بۆ كۆمه‌ڵگه ، ده‌وڵه‌ت و وڵاتێك كه هی هه‌موو هاوڵاتییه‌كانی بێت. پێویستیشه لێره‌دا ئاماژه به‌وه بكه‌م كه نائاماده‌یی ئه‌م توخمه له حاڵه‌تی عێراقی ژێر داگیركاریدا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی دروستبوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانیی جیدی كه له‌وێ به به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی نیشتمانییه‌وه رووبه‌ڕووی داگیركه‌ری ئه‌مریكی بێته‌وه و به‌رهه‌ڵستی بكات، مه‌حاڵ بێت. بگره ئه‌وه‌ی له‌وێ روویدا ئیسلامی خێڵه‌كیی، ئایینزایی و ته‌قاندنه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئابڕووبه‌رانه و ئاشكرا ، به ئه‌نقه‌ست پێشێلكاریی ئه‌و عه‌قڵه ستراتیژیی و تاكتییكیه‌یان كرد كه به درێژایی سه‌ده‌ی بیست بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه نیشتمانییه سه‌ركه‌وتووه‌كان و ته‌نانه‌ت سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانیش، سه‌ریه‌كیان نابوو.
به‌مه‌ش سه‌نگی رووداو و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان به شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبارانه به‌لای هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆ و ململانێی ئایینزایی خوێناویی و كوشتنی به كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر شوناسی خێڵه‌كی، شكایه‌وه.
سێیه‌م، ئێستاكه دێمه سه‌ر باسكردنی لایه‌نی سێیه‌م كه خۆی كوتاوه‌ته نێو ململانێكردن له‌سه‌ر مانای ئیسلام و پێناسه‌كردنی. مه‌به‌ستیشم له ئیسلامی چینی ناوه‌ند و بازرگانییه، ئیسلامی بازاڕ و بازاڕه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و به جیهانیبووه‌كان، ئیسلامی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ، ئیسلامی بانكه‌كان و گه‌نجینه(به‌یتولمال)ه‌كانی كه ئیسلامی‌یان پێده‌وترێت.
ئیسلامی سه‌رمایه‌ی زۆر‌و زه‌به‌ندی سه‌رئاوكه‌وتوو كه زۆر وریایانه ده‌گه‌ڕێًت بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌رفه‌تێكی وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی خێرا و به بڕشت له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا بێت. تا ئه‌و راده‌یه‌ی ئه‌م ئیسلامه له نێو بۆرژوازیی وڵاته ئیسلامییه‌كان به گشتی و عه‌ره‌بییه‌كاندا به تایبه‌ت بڕبڕه پشتی كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نییه‌كانیان پێك ده‌هێنێت. هه‌ر ئه‌م ئیسلامه زۆر باش و به سووده بۆ كار‌وباری بازرگانی(Good for Business Islam) ئیسلامی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیشه له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا.
ئه‌مه ئیسلامێكی میانڕه‌و و خۆپارێزه، به ده‌وری هه‌موو شێوازه‌كانی كار و باری ئابووری و بازرگانییدا چه‌قی به‌ستووه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی زیندووی هه‌یه له ئارامیی سیاسی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. به دڵنیاییشه‌وه حه‌زی به موشریك، كافر، هه‌ڵگه‌ڕاوه، ئاگرپه‌رست، بێ‌دین، زه‌ندیق، ریاكار، ره‌وافز(٣)، نه‌واسب (٤) و نه‌وه‌كانی مه‌یمون و به‌راز، یا داری حه‌د‌و سزای جه‌سته‌یی نییه. ئه‌مه ئیسلامێكه حه‌ز به لێبورده‌یی به‌رفراوان ده‌كات له كار‌وباری گشتی و هاوكات توندڕه‌وییشه له كار‌وباری تایبه‌ت و تاك‌و خێزانی‌دا. هه‌ربۆیه پێویسته به وردی جیابكرێته‌وه له ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها له لایه‌كه‌وه و له ئیسلامی ته‌كفیر و ته‌قینه‌وه له لاكه‌ی تره‌وه.
توێژه‌ر‌و بیرمه‌ندی ئیسلامی لوبنانی دكتۆر ره‌زوان ئه‌لسه‌ید باس له گه‌شبینییه‌ك ، هەرچەندە کەمیشە، دەکات کە بە گشتیی لە ناو عه‌ره‌بدا هەیە به‌رامبه‌ر به‌م جۆره ئیسلامه. ئەم گەشبینییە ده‌کاتە بابەتی" توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه مام ناوەندییەکانی ناو 250 ملیۆن دانیشتووانی نیشتمانی عه‌ره‌بیی كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ خۆیان و ئه‌وانیتردا به ئاشتی بژین، چونكه نوچدانی توێژه‌كانی ناوه‌ڕاست، كه كارده‌كه‌ن، ره‌نج ده‌ده‌ن و ده‌توانن بیرێكی نوێ دامه‌زرێنن، ده‌ستی پێكرد. بیرێك كه نه له‌گه‌ڵ جیهاندا ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بێت و نه له‌گه‌ڵ خۆیدا، به‌ڵكو له‌گه‌ڵیاندا و به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌ژیێت(1).
نموونه‌ی باڵای ئیسلامه بیزنزەکەیش، له فه‌رمانڕه‌وایی پارتی داد و گه‌شه پێدانی توركیا (حزب العداله والتنمیه) دا ده‌بینینه‌وه، له سروشتی پرۆژه و ریفۆرمه‌كانی، له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی سیاسه‌ته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانیدا. ئه‌م پارته دۆكترینه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی خۆی به "دیموكراسییه‌تی كۆنزه‌رڤاتیڤ ـ خۆپارێز" په‌سن ده‌كات. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی زۆر واقیعیانه به‌وه‌ی بنكه‌ی فراوانی جه‌ماوه‌ریی و هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵی ناوه‌ڕاستایه كه ناوچه‌یه‌كه له رووی ئابووری، به‌رهه‌مهێنه‌ریی، بازرگانی، جیهانگیریی و بیزنسه‌وه به خێراییه‌كی زۆر هه‌ڵده‌كشێت و له هه‌مان كاتیش‌دا ناوچه‌یه‌كه له رووی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینییه‌وه خۆپارێزه.
له نیشانه دیاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئیسلامی پارتی داد و گه‌شه پێدان، ئه‌وه‌یه كه مه‌یله خۆپارێزییه‌كه‌ی ــ وه‌ك ئه‌وه‌ی باوبووه ــ له مه‌سه‌له رواڵه‌تییه‌كانی" فه‌رمان به چاكه و نه‌كردنی خراپه"دا په‌راگه‌نده نه‌كردووه و خۆی ته‌رخان نه‌كردووه به پۆشاك و خواردن و رۆیشتن و ته‌زبیح و شته‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی. به‌ڵكو به داناییه‌كی زۆره‌وه گرنگی دا به پاراستنی له‌سه‌رخۆی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای كه‌مالی و سیكولاریزم و ده‌ستووره‌كه‌ی وه‌ك چۆن گه‌شه‌یان كرد و به درێژایی سه‌ده‌ی بیست خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ناسیوناڵیزمی توركییان كرد.
له‌وه‌ش ناچێت ئه‌م جۆره ئیسلامه ته‌نانه‌ت بۆ ساتێكیش ئەو ده‌ستكه‌وته مۆدیرن و مه‌زنانەی بە لاوە زیادە بێت یا بیەوێت ئەو هه‌نگاوه هاوچه‌رخ و چۆنایه‌تییانە له ده‌ست بدات و گه‌مه‌یان پێوە بكات، كه توركیای هاوچه‌رخ به‌ده‌ستی هێناون وه‌كو:
1. كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێشكه‌وتووی توركیا، كه به رێكخراوه‌كان، ره‌وت و رێساكانی ره‌فتاركردن و یاسا جڵه‌وكاره‌كانییه‌وه زۆر به خێرایی گه‌شه ده‌كات.
2. ئه‌و ئاسته پێشكه‌وتووه‌ی وڵات له په‌یڕه‌وی كردنی دیموكراسییه‌تی هاوڵاتییان و جێبه‌جێ كردنی رێ و شوێنه‌كانیدا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاسته رێژه‌ی 60% بۆ 70%یشی تێ نه‌په‌ڕاندبێت، له جیاتی دیموكراسییه‌تی تایه‌فه، ئایینزا و خێڵه‌كان ، دیموكراسییه‌تی راپرسییه‌كانی پارتی تاقانه و به‌ش به‌شێنه‌ی(محاصصه) پێشتر ئاماده‌كراوی گروپه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ئێمه‌ی عه‌ره‌ب به چاكیان ده‌زانین و بەردەوامیش فشارمان له‌سه‌ر داده‌نێت.
3. جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان، جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریی، به رێژه‌كی باڵا به تایبه‌ت به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر كه خاوه‌ن زۆرینه‌یه‌كی به‌رچاوی ئیسلام بێت.
لێره‌دا گرنگه ئاماژه به‌وه بده‌ین كه ئه‌و جیاكردنه‌وه كه‌مالیستییه به ناوبانگه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت، درێژكراوه و ته‌واوكردنی پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و كارپێكردنه‌كانی بوو. كه‌وایه چ شتێك رێگره له‌وه‌ی سیكولاریزمی ده‌وڵه‌تی له وڵاتانی ئێمه‌شدا له جیاتی سێ ده‌سه‌ڵاته باوه‌كه پێنج ده‌سه‌ڵات بێت؟ واته: ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی، ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م واته رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ و میدیای ئازاد و ده‌سه‌ڵاتی پێنجه‌میش كه بایه‌خ بدات به كار‌وباری ئایینی، تایه‌فه‌كان، ئه‌وقاف و نزرگه‌كان و هه‌رچییه‌كی په‌یوه‌ندیی به كار‌وباری جۆرا‌وجۆری تری ئاییینیه‌وه هه‌بێت له یه‌ك وڵات‌دا.
4. سه‌ربه‌خۆیی دادگا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه له توركیادا نه‌گه‌یشتبێته ئاستێكی زۆر باش و وه‌ك پێویست كار نه‌كات.
5. ئازادییه گشتیه‌كان له‌سه‌روو هه‌موشیانه‌وه، بێگومان، ئازادیی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی و میدیا به گشتی، ئازادی ئاڵووێر‌و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و زانین، ئازادی بیر‌ورا، ده‌ربڕین، ویژدان و ناڕه‌زایی هێمنانه.
6. ریفۆرمی زۆر له یاساكاندا، كه به‌م دواییانه به ئاراسته‌ی پابه‌ندبوونی زیاتری توركیا به مافه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مرۆڤ و رێزگرتنی باشتر له مافی هاوڵاتی و هاوڵاتیبوون له ناوخۆدا، ئه‌نجامدران ( بۆ نموونه هه‌مواركردنی ده‌ستووری توركیا كه له لایه‌ن توركه شۆڤێنی و ژه‌نراڵه‌كانه‌وه به پیرۆز سه‌یرده‌كرا خرایه راپرسیییه‌وه و تێیدا پرۆژه‌كه‌ی پارتی داد و گه‌شه پێدان به رێژه‌یه‌كی گه‌رچی كه‌میش بێت سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا ــ و.كــ).
به ده‌ربڕینێكی تر ئه‌وه‌ی ئیسلامی بیزنسی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به‌ڵینی پێده‌دات" ریفۆرم و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی زیاتر"ه، نه‌ك " ئیسلام چاره‌سه‌ره"( 2).
(II)
كه‌وایه ئاشكرایه توركیا، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی پارتی داد و گه‌شه‌پێداندا له ئێستادا باشترین و ته‌نیا نموونه‌یه‌كی كردارییه بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی ده‌شێت ئه‌م ئیسلامی بیزنسه له وڵاتێكی ئیسلامی ته‌وه‌ره‌یی و گه‌وره‌دا بیگیڕێت كه به توندی و به خێرایی له ناوخۆ و هه‌رێمه‌كه و جیهاندا به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت.
ئه‌شمه‌وێت چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر ئه‌و كاریگه‌رییانه بخه‌مه روو كه ئه‌م دۆخه تازه‌یه تاراده‌یه‌ك له‌سه‌ر ئێمه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌مڕۆكه دایناوه. هه‌ڵبه‌ته له گشت ئه‌مانه‌دا من ته‌نها نیگا ده‌گرمه سیما گشتی و پان و پۆڕه‌كانی ئه‌زموونی توركیا، به‌و جۆره‌ی كه له دووره‌وه ده‌یبینم، به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆبچمه نێو هه‌ندێك ورده‌كارییه‌وه كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه نایانزانم و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن له باره‌ی ورده‌كارییه‌كانیه‌وه بدوێن كه كاری خۆیانه و تیایدا پسپۆڕن.
چاودێرێك نییه له دووره‌وه سه‌یربكات و له‌به‌رده‌م، ئه‌و شته‌ی كه ده‌كرێت پێی بووترێت، دژواریی یا ئایرۆنیی توركیدا، به سه‌رسووڕمانه‌وه دۆش دانه‌مێنێت و تێڕانه‌مێنێت: واته تاقه وڵاتی ئیسلامی بێت كه هه‌رله سه‌ره‌تاوه سیكولاریزمی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاندبێت و هه‌ر له یه‌كه‌مین ساته‌وه‌ختی پێكهاتنییه‌وه ئاینی له ده‌وڵه‌ت جیا كردبێته‌وه، ئیدۆلۆژیایه‌كی سیكۆلاری ئاشكرا‌و تۆكمه‌ی به كارپێكردنی كاریگه‌ره‌وه، له‌سه‌ر شێوازی فه‌ره‌نسیی پێشخستبێت. ته‌نیا وڵاتێكیش بێت به هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسییانه، هێمنانه و نه‌رم پارتێكی سیاسی هێنابێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات كه ئیسلامی بوونی خۆی ناشارێته‌وه، بگره شانازیشی پێوه‌ده‌كات و هه‌موو جیهانیش كۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر پرۆسه‌كه و دانیان به پاكی و بێگه‌ردیی هه‌ڵبژاردنه‌كه دانا و به پێچه‌وانه‌ی جه‌زائیر و هه‌ندێك وڵاتی موسڵمانی تره‌وه، كه ئیسلامییه‌كان هه‌وڵیاندا بە هه‌ر شێوازێک بێت ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، هیچ كاره‌ساتێكیش رووینه‌دا.
بۆ نمونه چاودێرێكی سه‌نگین و شاره‌زای وه‌ك دكتۆر عه‌لی حه‌رب پرسیار ده‌كات" چۆن پارتێكی سیاسی، به پاشخانێكی ئاینیی و بنه‌مایه‌كی ئیسلامییه‌وه، به سه‌ركه‌وتنێكی جێ سه‌رنج و به به‌رچاوی جیهانه‌وه له زۆرترین كێشه و كار‌وباره‌كاندا: له سیاسه‌ت و په‌روه‌رده هه‌روه‌ك له ئابووری و ئاسایش چ له ناوخۆ و چ له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یدا رێبه‌ریی توركیا بكات؟ (3)
ئایرۆنییه‌كه قووڵتربوویه‌وه كاتێك ده‌ركه‌وت كه هه‌ر ئه‌و پارته ئیسلامییه‌یه ــ كه به لێشاو جه‌ماوه‌ری هه‌یه و له فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كه‌شیدا زۆرینه‌یه ـــ هه‌وڵێكی ستراتیژیی ده‌دات بۆ به ئه‌ندام بوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسی پێشووتر( فالێری جیسكار دیستان) به "یانه‌ی مه‌سیحی" ناوی بردبوو، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ركه‌وت ئه‌و سوپایه‌ی كه باوكی تور‌كان دایمه‌زراند و پارێزه‌ری باو و توندی سیكولاریزمی توركیا و كه‌مالیزمی كۆماری توركیایه، ئه‌و هه‌نگاوه‌كانی كاروانی چوونه ناو ئه‌وروپای عه‌لمانی خاو ده‌كاته‌وه، ناڕازییه و كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ی له به‌رده‌مدا دروست ده‌كات.
پێم وایه ئه‌م ئیسلامی بیزنسه به ته‌واوی ده‌زانێت له رووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له كوێوه سنگه‌كه بخوات، واته چاك ده‌زانێت، چوونه نێو یه‌كێتـی ئه‌وروپا، یا ته‌نانه‌ت نزیكبوونه‌وه‌ش لێی، وا ئه‌كات ئه‌گه‌ره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌زگای سه‌ربازیی بۆ نه‌ریته كۆنه‌كانی له ده‌ستوه‌ردانی ئاشكرا له كار‌وباری ده‌وڵه‌تی توركیا به جۆرێك لاواز بێت به‌راورد نه‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشوویدا كه كردوونی، هه‌روه‌ها وا ئه‌كات هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر پارتێكی ئایینی له توركیا به‌ره و هه‌ر جۆره فه‌نده‌مینتاڵیزمێكی ئایینزایی، یا ئایین پیشه‌یی یاخود ده‌قگه‌رایی ئیسلامیی، به ته‌واوی قورس بێت و به‌ره‌و نه‌مان بچێت.
هه‌ربۆیه پێشموایه كه یارمه‌تیدانی توركیا بۆ په‌ڕینه‌وه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره تێپه‌ڕه‌یدا به سه‌لامه‌تی و به بێ نسكۆی وێرانكه‌ر له ئێستادا له به‌رژه‌وەندی ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه. وەک چۆن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی "ئیسلام"یشه، به‌و مانایه‌ی كه جیهانی ئیسلامی به گشتی و( له‌گه‌ڵیشیدا جیهانی عه‌ره‌بی) ئه‌وپه‌ڕی پێویستیی به نموونه‌یه‌كی سیاسیی، ئابووریی و به‌رهه‌مهێنه‌ریی سه‌ركه‌وتووه له وڵاتێكی ئیسلامی گرنگدا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش 60% بۆ 70% تێ نه‌په‌ڕێنێت. توركیاش له ئێستادا ته‌نیا وڵاته کە ئاماده‌یه و هه‌ڵبژێردراوه بۆ یاریكردنی ئه‌و رۆڵه.
هه‌موو ئه‌مانه له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رنجه به نرخه‌ی دكتۆر عه‌لی حه‌ربدایه له باره‌ی توركیای پارتی داد و گه‌شه پێدانه‌وه كه له به‌رامبه‌ر هه‌ندێك ناڕه‌زایی ئه‌وروپاییه‌كان بۆ به ئه‌ندامبوونی، ژیرانه خۆی به دوورده‌گرێت له شێوازی "خۆگرژكردن و دوژمنكاری" كه له ناو عه‌ره‌بدا باوه یا شێوازی" تۆقاندن به به‌ڵا و وێرانكاری"و قه‌به‌كردنی شته‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی لای ئێمه باو و بڵاوه، یاخود به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌شه ناكه‌وێته وتنه‌وه‌ی " دوالیزمه‌ی ئیسلام و رۆژئاوا" كه به‌یانی و ئێواره گوێی عه‌ره‌بیی پێ كه‌ڕ ده‌بێت(4).
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، جێی خۆیه‌تی ئه‌وه به بیربهێنینه‌وه، كه ساڵی 2003 كاتێك ئیداره‌ی سه‌رۆك "بۆش" ی كوڕ خۆی بۆ داگیركردنی عێراق ئاماده ده‌كرد. په‌رله‌مانی توركیا داوایه‌كی پێداگری ئه‌مریكای بۆ به‌كارهێنانی خاكی توركیا له هێرشه سه‌ربازییه‌كانی دژی عێراق، ره‌ت كرده‌وه. ئاشكراشه جۆرج بوش(سه‌ره‌ڕای ئه‌و گیانه دوژمنكارییه‌ی كه پێی ناسرابوو) له‌و كاته‌دا ئه‌و بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ی پێ قووت چوو و ناچار بوو ده‌ستكاری پلانه سه‌ربازییه‌كه‌ی بكات. چونكه ئه‌و بڕیاره له په‌رله‌مانێكی راسته‌قینه‌وه ـــ به دانپیانانی "جۆرج بوش" خۆی ــ ده‌رچوو، به بێ ئه‌وه‌ی" بوش" نیشانه‌ی پرسیار بخاته سه‌ر بێگه‌ردیی هه‌ڵبژاردنه‌كان، یا گومان بخاته سه‌ر ره‌وایه‌تی نوێنه‌رایه‌تیكردنه‌كه‌ی یا تانوت له دیموكراسیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه‌كه‌ی بدات.
له به‌رامبه‌ردا ئایا هیچ فه‌رمانڕه‌وایه‌ك هه‌یه له وڵاتێكی ئیسلامیی یا عه‌ره‌بی بتوانێت له ساته‌وه‌ختێكی جه‌نگ و زۆر هه‌ستیار‌و قەیراناوی وه‌ك ئه‌و ده‌مه و به پشتی بڕیارێكی په‌رله‌مانه‌كه‌ی "نا"یه‌كی گه‌وره به سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڵێت، به بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا قاقایه‌كی گه‌وره بۆ خۆی و په‌رله‌مانه‌كه‌ی لێنه‌دات؟
ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه، هه‌ركاتێك ناكۆكییه‌كی گه‌وره یا قه‌یرانێكی توند بكه‌وێته نێو لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی توركیا و باڵه‌كان و دامه‌زراوه‌كانیدا " به خودی ده‌زگای سه‌ربازیشه‌وه" ده‌ستبه‌جێ په‌نا براوه‌ته به‌ر ده‌زگا شه‌رعییه‌كانی وه‌ك ده‌ستوور، دادگا، په‌رله‌مان و دادگای ده‌ستووریی، نه‌ك په‌نابردنه به‌ر شێوازه باوەكه‌ی سینارۆسازیی كودێتا و تێوه‌گلانی ئاشكرای سه‌ربازیی و پیلانگێڕیی.
بێگومان تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی دیموكراسیبوونی پارتی داد وگه‌شه پێدان و ئاستیی پێگه‌یشتوویی سیستمی سیكولاریزمی كۆماری توركیاش به گشتیی، ئه‌و كاته‌یه كه زۆرینه‌یه‌كی سیاسیی نوێی پارته عه‌لمانییه‌كان و نیمچه عه‌لمانییه‌كان له هه‌ڵبژاردندا بێته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیی و هێمنانه و نه‌رم ده‌سه‌ڵات له پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئێستا وه‌ربگرێت، ئه‌و رۆژه‌ش هه‌ر دێت(٥).
گومانی تێدانییه كه دكتۆر عه‌لی حه‌رب باشی پێكا، كاتێك دۆخی هه‌نوكه‌یی توركیای به‌م جۆره ده‌ستنیشان كرد:
"له پرسی سیاسی‌دا ئه‌ردۆگان و هاوڕێكانی نه‌یانگوت كه شورا(ی ئیسلامی. و. كوردی) جێگره‌وه‌ی ئه‌و دیموكراسیه‌یه كه فۆرمێكی رۆژئاوایی هاورده‌كراوه، وه‌ك ئه‌و گوته‌یه‌ی ئه‌وانه‌ی لای ئێمه كە نه‌یانتوانی شورا نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه یا په‌ره به‌دیموكراسییه‌ت بده‌ن. به‌ڵكو خۆی و هاوڕێكانی بڕیاریاندا به‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی رژێمی كۆماریی و یاساكانیدا كاربكه‌ن و به عه‌قڵییه‌تی ده‌ستاوده‌ستپێكردنه‌وه هاتنه نێو گه‌مه‌ی دیموكراسییه‌وه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ئه‌وان بوو به‌وه‌ی كه له سه‌رده‌م و جیهانی خۆیاندا ده‌ژین. هه‌ربۆیه ئه‌ردۆگان هێرشی نه‌كرده سه‌ر كه‌لتووری مۆدیرنی رۆژئاوا، به‌ڵێنیشی به كۆمه‌ڵگه و وڵاته‌كه‌ی نه‌دا كه ده‌ستبه‌رداری رێچكه‌ی مۆدێرنیزاسیۆن و ده‌ستكه‌وته‌كان ببێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایانی موسڵمانی وڵاتانی تر ده‌یكه‌ن، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری هه‌موو هۆكار و ئامڕازه‌كانی ژیان ببین"(5).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه گێلێتی و ساده‌له‌وحییه كه له شیكردنه‌وه‌دا ئه‌گه‌ره‌كانی گه‌ڕانه‌وه و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له وڵاتێكی ئیسلامی وه‌ك توركیا به ته‌واوی لاببرێت، له راستیدا به ئاگا نه‌بوون و وریانه‌بوونی ته‌واو له ئەگەری روودانیان، ساویلكه‌یی سیاسیشه. چونكه گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی یا شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی زۆرداریی گشتگیری ئیسلامی بونیادگه‌را، به‌رده‌وام بابه‌تێكی وروژێنه‌ری ئاماده و شاردراوه‌ی ناوچه‌كه‌مانه، به تایبه‌ت ئەگەردیكتاتۆریه‌تێكی سه‌ربازیی له به‌رگی ده‌مارگیریی ئاینیی و توندڕه‌ویی تایه‌فی و ئاینزاییدا بێت. مه‌ترسییه‌كه‌ش له‌وه‌دا زیاد ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێستای توركیا شوێن ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگه‌ی سه‌ربازیی له وڵات‌دا بهێنێته ژێر ركێفی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نیی دیموكراسییه‌وه، جا شوناسی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له قۆناغه‌كانی ئایینده‌یدا هه‌رچییه‌ك بێت.
هه‌رچۆنێك بێت، به گشتی له گه‌یشتنی دیموكراسیییانه و هێمنانه‌ی پارتی داد‌وگه‌شه پێدان به ده‌سه‌ڵاتدا، پێگه‌یشتنی ساته‌وه‌ختێكی ئه‌زموونی توركیا ده‌بینمه‌وه له‌گه‌ڵ كۆماری كه‌مالیستیی، ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی و میكانیزمه‌كانی دیموكراسیدا، كه له سه‌ده‌ی بیستدا سه‌ره‌تا به ساده‌یی و دوودڵییه‌وه گه‌شه و نه‌شونمایان كرد و چه‌ندین گۆڕانكاڕیی سه‌خت و قۆناغی مه‌ترسیداریان بڕی.
ئه‌مه هه‌ر به ته‌نها ساته‌وه‌ختی پێگه‌یشتنی سیكولاریزمی توركیی و میكانیزمه دیموكراسییه‌كانی نییه( به‌سه‌ر لاوازییه‌كانی پێشووی دیموكراسیدا)، بگره پێگه‌یشتنی ئیسلامه سیاسیه‌كه‌شییه‌تی.
هه‌روه‌ك وا دێته به‌رچاوم كه ئه‌م ساته‌وه‌خته خۆی هه‌ڵگری ئه‌گه‌ری باشیشه بۆ تێپه‌ڕاندنی دیموكراسییانه‌ی باڵاتری ماناكانی كه‌مالیزم و ئه‌تاتوركیزمی كلاسیك كه ئیدی ئه‌م مانایانه مه‌به‌سته مێژوییه‌كانی خۆیان ته‌واو كرد و ئامانجه گه‌وره‌كانی له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع به‌دیهێنا.
بۆیه ئه‌مه‌ده‌ڵێم چونكه سیكولاریزم له كۆمه‌ڵگه‌ی توركیدا به درێژایی سه‌ده‌ی بیست، رۆڵێكی بینی كه تا راده‌یه‌كی زۆر له‌و رۆڵه ده‌چێت كه لیبراڵیزم له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه رۆژئاواییه‌كاندا تا ده‌ستپێكردنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان گێڕای. مه‌به‌ستم له‌م لێكچواندنه، چه‌سپاندنی كۆمار و دامه‌زراوه و به‌هاكانێتی، جێخستنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووریی ته‌نانه‌ت له رژێمه پاشایه‌تییه بۆماوه‌ییه‌كاندا، جێگیركردنی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت و پێشخستنی، جێگیركردنی سه‌ربه‌خۆیی دادگا، چه‌سپاندنی ئایدیای هاوڵاتیبوون و قایمكردنی به‌هاكانی، جێگیركردنی مافی هاوڵاتی و هاوڵاتیبوون‌و ئازادییه گشتییه‌كان چه‌سپاندنی پرۆسه‌ی ئاڵ‌و وێركردنی هێمنانه‌ی ده‌سه‌ڵات كه زۆرینه‌ی هه‌ڵبژێردراو فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات به‌ڵام كه‌مینه‌ی سیاسیی دۆڕاویش مافی خۆسازدانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنێكی تردا ببێته زۆرینه، به جۆرێكیش كه هیچ زۆرینه‌یه‌ك نه‌توانێت زۆرداری به‌رامبه‌ر به‌گه‌ل‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات. كێش گوتوویه‌تی زۆرینه په‌یڕه‌وی له زۆرداری ناكات؟(6) ئه‌مه ئیتر ده‌ستكه‌وته‌كانی لیبراڵیزمه كه ره‌فاعه رافیع ته‌هتاوی(و دواتریش نه‌وه‌كانی) له پاریس زۆر بە دڵی بوو (6). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ ڕاده‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازیی چینایه‌تی ئه‌م لیبراڵیزمه ده‌بینین كه به گشتی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا سه‌پاندی، جگه له كه‌م و كوڕییه‌كانی دیموكراسییه‌كه‌ی و به‌رته‌سكیی جه‌ماوه‌ریبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ر له‌و ده‌مانه‌دا.
هه‌مان شتیش ده‌رباره‌ی ئه‌و سیكولاریزمه ئه‌تاتوركییه‌وه ده‌ووترێت كه سیاسییه‌كان، نوسه‌ران و كه‌سانی بواری هزر و ریفۆرمی جیهانی عه‌ره‌بیی، له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌دڵیاندا چوو. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌میری شاعیره‌كان( ئه‌حمه‌د شه‌وقی) له‌و سه‌رده‌مه‌دا دێڕه هۆنراوه‌یه‌كی به‌ناوبانگی گوت و تا ئه‌مڕۆ له یاده‌وه‌ری کۆمەڵایەتیماندا ماوه‌تەوە و تێیدا مسته‌فا كه‌مال و سه‌ركه‌وتنه‌كانی به خالیدی كوڕی وه‌لید ده‌چووێنێت:
الله أكبر كم فی الفتح من عجبٍ یا خالد الترك جدد خالد العرب
ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌ی ئه‌م سیكولاریزمه له سه‌ره‌تایدا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی توركیدا پیاده‌ی كرد و ئه‌و كه‌م و كوڕییه ترسناكه‌ی كه له دیموكراسییه‌ته‌كه‌ی و كه‌میی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا، له‌و سه‌رده‌مه‌دا، هه‌یبوو. لێره‌وه دكتۆر عه‌لی حه‌رب ئه‌و ئه‌نجامگیرییه‌ی كرد كه پارتی داد و گه‌شه پێدان و سه‌ركرده‌كانی" دواجار به‌رهه‌می كۆماری سیكولاریزم و دیموكراسین جا خه‌وش و نه‌نگییه‌كانی هه‌رچییه‌ك بن: به بێ ئه‌و كۆماره‌ش ئه‌وان ئێستا له‌و شوێنه‌یاندا نه‌ده‌بوون، به‌ڵكو یا له‌زیندان یا له مه‌نفادا ده‌بوون یاخود له ناو گۆڕدا بوون، وه‌ك چاره‌نووسی سیاسییه‌كان، به جیاوازی بیر‌و بۆچونه‌كانیانه‌وه، له زۆرینه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا(7).
ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م كه توێژه‌ر( صه‌قر ئه‌بو فه‌خر) له توێژینه‌وه‌كه‌یدا: (وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی توركیا" ئه‌فسانه‌ی عوسمانیزمیی نوێ") (9) هه‌ندێك له‌م خاڵانه‌ی ( به دڵڕه‌قییه‌كی زیاتره‌وه له‌سه‌ر سیكولاریزمی ئه‌تاتورك به هۆی دیموكراسییه گومه‌كه‌یه‌وه) تێبینی كردووه. سه‌رنجیشی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه دیموكراسیی به بێ سیكولاریزم و سیكولاریزمیش به بێ دیموكراسی هه‌ر ده‌بێت به‌ره‌و شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی زۆرداریی گشتگیر یا ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی بچێت و ئه‌وه‌شی هه‌ڵهێنجاوه كه هیند له سه‌ده‌ی بیستدا" تاكه ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی ئاسیایه كه توانی به‌ها دیموكراسیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌هاكانی سیكولاریزمدا له چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستووریدا تێكه‌ڵ بكات".
منیش لاموایه ده‌توانین بڵێین هه‌روه‌ها توركیاش، له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، سه‌ركه‌وتووبوو له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو به‌هاكانی دیموكراسی له‌گه‌ڵ به‌هاكانی سیكولاریزمدا له چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستووری و سیاسی‌دا تێكه‌ڵ بكات به‌ڵام به بڕینی كاروانێكی مێژوویی پڕ كه‌ند و له‌ندی ته‌واو له‌جۆرێكی تر.
سه‌قر هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی پێكاوه كه ئه‌وه‌ی هه‌ندێك جار پێی ده‌وترێت( عوسمانیی نوێ) له به‌ری توركیاوه زیاتر له ئه‌فسانه‌یه‌ك ده‌چێت وه‌ك له‌راستی، سووریشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆره" عوسمانییه‌ك " له‌لای پارتی داد‌وگه‌شه پێدان بوونی هه‌بێت ئه‌وا بێگومان عوسمانیی "جوگرافیی" نییه، یاخود ته‌نانه‌ت هه‌وڵدانێكی راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ بۆ زاڵا كردنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا نییه. به‌ڵكو له‌وه زیاتر نییه كه سه‌رله‌نوێ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو‌و كارا جێیه‌ك بۆ توركیای سیاسیی نوێی له ناوچه‌یه‌كی فراوانتر له سنووره‌كه‌یدا دیاری بكات. هه‌رچی نوستالیژیای گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت، سوڵتانه‌كان، ویلایه‌ت، ئیمامێتی‌و سه‌رده‌می راشیدییه یا تامه‌زرۆیی بۆ سه‌ر له‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی "به‌هه‌شتی خواوه‌ندییانه" له‌سه‌ر زه‌وی كه ئیسلامی سیاسی عه‌ره‌بیی پێ ناسراوه ( وه‌ك دكتۆر عه‌لی حه‌رب ده‌ڵێت) ئه‌مانه هیچ ئاماده‌ییه‌كیان نییه له‌وه‌ی كه له توركیای ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا پێی ده‌گوترێت "عوسمانیزمی نوێ".
له ته‌ڵه‌زگه‌یه‌كی تردا، عوسمانیزمی نوێ له لای عه‌ره‌ب ئه‌فسانه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ركی پێده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌فسانه به مانایه‌كی تر. واته به مانای زه‌قبوونه‌وه‌ی ئاراسته‌یه‌كی ئیدۆلۆژیی، به مانا هه‌رە خراپه‌كه‌ی ئیدۆلۆژیا، كه هه‌وڵی دابڕینی"راستی"و سه‌رله‌نوێ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌دات به گوێره‌ی پێوانه‌ی ره‌وشی په‌یوه‌ندییه سیاسییه هه‌نوكه‌ییه‌كانی رژێم و حكومه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان به توركیای پارتی داد‌و گه‌شه پێدانه‌وه و به‌و جۆره‌ش كه ئێستا له‌گه‌ڵیدا بگونجێت.
به شێوه‌یه‌كی سروشتی ئه‌م پرۆسه‌ی دابڕین و سه‌رله‌نوێ جیاكردنه‌وه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به راستییه مێژوویه‌كان و رووداوه‌كانی مێژووه‌وه نییه و به هیچ جۆرێكیش ــ به هۆی سروشته ئیدۆلۆژییه ساخته‌كه‌یه‌وه ـــ گوێ ناداته ئه‌وه‌ی ده‌شێت ئه‌و چركه ساته سیاسییه‌ی كه " راستیی" به پێی پێوه‌ره‌كه‌ی خۆی داده‌بڕێت، چركه‌ساتێكی كتوپڕ یا تێپه‌ڕ و كاتیی یا هه‌لپه‌رستانه‌یه، كه بێگومان وا پێویست ده‌كات به خێراترین رێگای شیاو و به پێوه‌ری ته‌واو جیاواز یا پێچه‌وانه جارێكی تر " راستی" ،كه‌پێش كه‌مێك بڕ كرابوو، داببڕێته‌وه.
هه‌ر بۆیه ده‌بینین عوسمانیزمی نوێ له لای عه‌ره‌ب، كه به گوڕ‌و تینێكی كتوپڕ و به هه‌ڵه‌داوان، ده‌ڕوات بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی (امرئ القیس ) له‌سه‌ر گردێكی نزیك ئه‌نكارای پایته‌خت، بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته نزرگه‌یه‌ك بۆ راكێشانی گه‌شتیار و حاجییه‌كان. ده‌یبنین په‌رۆشییه‌كی به په‌له‌پروسكێ و دروستكراوی پێكه‌وتووه بۆ بایه‌خدانێكی بێ پێشینه به ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر و زانستی توركی. له كاتێكدا پێشتر سه‌رنجی سه‌ره‌كی عه‌ره‌ب له بواری به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی توركیدا به شێوه‌یه‌كی سروشتی و خۆبه‌خۆ له‌سه‌ر سێینه‌ی: نازم حیكمه‌ت، عه‌زیز نه‌سین و ئۆرهان پامۆك چه‌قی به‌ستبوو.
ئاشكراشه ئه‌م سیانه به‌گشتی عوسمانیزمیان هیچ به‌دڵدا ناچێت و خودی عوسمانیزمیش لە لای خۆیه‌وه ئه‌وانی خۆش ناوێت و پێشوازیان لێناكات. هه‌ر بۆ نموونه ساڵی 1982 فازیل جیكته‌ری هاوڕێم یه‌كه‌م رۆمانی ئۆرهان پامۆك" جه‌وده‌ت به‌گ و كوڕه‌كانی"ی له زمانی توركییه‌وه وه‌رگێڕا، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سوریا ساڵی 1989 بڵاوی كرده‌وه.
ئه‌م عوسمانیزمه نوێیه ناتوانێت چه‌ند نیشانه‌ی پرسیاری زۆر گه‌وره له‌سه‌ر شۆڕشی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بیی ساڵی 1916 و" راستیی ئه‌و شۆڕشه" دانه‌نێت، ئاشكراشه ئه‌م نیشانه‌ی پرسیار‌و پرسیاركردنه‌ش لێره‌دا له‌و جۆره‌یه كه بایه‌خ نادات به پرسه‌كانی مێژووی نوێی عه‌ره‌ب و پرسیاره جیدیه‌كانی، بایه‌خ نادات به زانستی مێژوو و پرسیاره زانستییه ره‌وا و هه‌میشه راسته‌كانی. بۆیه به لامانه‌وه سه‌یرنابێت ئه‌گه‌ر له پڕێكدا پرسیاری ئیدۆلۆژی له ئارادا نه‌مێنێت، یا به خێرایی له گۆڕه‌پانه‌كه بكشێته‌وه، یا زۆر به خێرایی، له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی ئه‌و چركه‌ساته سیاسییه تێپه‌ڕه‌ی كه له پێناویدا و به به‌ری خۆی بڕدراوه، هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه بۆ پێچه‌وانه‌كه‌ی.
رقی ئه‌م عوسمانیزمه نوێیه‌مان له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كێتی‌و پێشكه‌وتن" الاتحاد والترقی"و سه‌ركرده‌و ئه‌فسه‌ره‌كانیی ، بۆ نمونه، له‌به‌ر ئه‌وه نییه له‌سه‌رده‌می خۆیاندا ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی‌و سه‌رانی ناسیونالیزمی چه‌وسانده‌وه‌و دژایه‌تی هه‌موویانیانی كرد، یا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ته‌تریك كرد كه هێشتا له ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بوون، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یه سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كێتی‌و پێشكه‌وتن سیكولار‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و پێشكه‌وتنخواز‌و مۆدێرنیست بوون، به‌مانای له‌به‌ر گشت ئه‌وانه‌ی كه توركیای دروست كرد‌و گه‌یاندییه ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئه‌م وڵاته تێیدایه.
ئیدی نازانین ئه‌و نیشانه‌ی پرسیار‌و پرسیارانه‌ی ئه‌م عوسمانیزمه نوێیه‌مان ده‌ستی كردووه به‌به‌رزكردنه‌وه‌یان چی ده‌كه‌ن له" جه‌ژنی شه‌هیدان"( 6ی ئایاری 1915)و "راستیی ئه‌و جه‌ژنه"، چی پێده‌كرێت له‌به‌رامبه‌ر گۆڕه‌پانی شه‌هیدان كه له‌ناوجه‌رگه‌ی پایته‌خته‌كانی به‌یروت‌و دیمه‌شقدا یادیان ده‌كاته‌وه، یاخود چی له‌وێنه‌كانی جه‌مال پاشا‌و مه‌دحه‌ت پاشا ده‌كات، كه به‌یه‌كه‌میان ده‌ڵێن خوێنڕێژی عه‌ره‌بی به‌دوه‌میش ده‌ڵێن باوكی ئازادیخوازان‌و باوكی ده‌ستور، له‌دنیایه‌كدا عه‌ره‌ب ویستیان‌و هه‌نوكه‌ش ده‌یانه‌وێت ئازاد بن‌و ده‌ستوری رێك‌و پێكیان هه‌بێت. هه‌روه‌ها " راستیی" ئه‌ده‌به‌كه‌ی مه‌مدوح عه‌دوانیش ده‌درێت له مه‌حك، نه‌خوازمه هه‌ردوو شانۆنامه‌كه‌ی" غۆل"و " سه‌فه‌ر به‌لك"و رۆمانه ناسراوه‌كه‌ی" دوژمنانم".
له‌و مشت‌ومڕه‌ی ئێستاكه له‌وبارانه‌وه له‌نێو عه‌ره‌بدا ده‌گوزه‌رێت، زۆرجار ئه‌وه به‌خه‌وشی سیكولاریزمی توركی ده‌زانرێت كه به‌هۆی ویستێكی ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌وه دامه‌زراوه‌و به‌رده‌وام بووه نه‌ك به‌هۆی ویستێكی میللی كه‌به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه ده‌ربڕابێت. گرفتی ئه‌م ره‌خنه‌یه له فۆرماڵیزمه مێژوویه‌كه‌یدایه، چونكه ئه‌وه له بیر خۆی ده‌باته‌وه‌و به‌ته‌واوی پشتگوێی ده‌خات كه ئه‌م سیكولاریزمه له ساته‌وه‌ختێكی كاریزمیی سه‌ركه‌وتوو و دامه‌زراوی كۆماری توركیدا دامه‌زرا، نه‌ك به ویستێكی ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌و ده‌سه‌ڵاتگه‌ری خۆبه‌زلزان به‌مانای باوی ده‌ربڕینه‌كه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی ئه‌و ره‌خنه‌یه ده‌یانه‌وێت وای بگه‌یه‌نن.
خراپیش نییه لێره‌دا باس له‌وه بكه‌ین كه ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی ئه‌وساته‌وه‌خته تایبه‌ته‌ی دروست كرد، رووخانی پاشماوه‌ی ده‌وڵه‌ته پیره نه‌خۆشه‌كه بوو ـــ واته مه‌رگی سه‌ختی پیاوه نه‌خۆشه‌كه‌ی ئه‌وروپاــــ و كه‌وتنی ته‌واوی خاكی توركیا بۆ ژێر داگیركاریی بیانی، ئه‌مه له‌لایه‌ك. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، سه‌ركه‌وتنی ئه‌تاتورك له رابه‌رایه‌تی كردنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی میللی‌و سه‌ربازیی مه‌زن كه توانی ته‌واوی سوپای هاوپه‌یمانان له‌وڵات ده‌رپه‌ڕێنێت‌و خاكه‌كه‌ی له داگیركاری بیانیی پاك بكاته‌وه. واته سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیاره گرنگ‌و دراماتیكییانه‌ی له‌و تافه‌دا دران وه‌كو: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی جێنشینی‌و رژێمی سه‌ڵته‌نه‌تی، دامه‌زراندنی كۆمار، جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت، په‌یڕه‌وی سیاسیی له میكانیزمه‌كانی رژێمی دیموكراسیی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژاردن به به‌رته‌سكییه‌وه، گۆڕینی رێنووسی عه‌ره‌بی به‌لاتینی‌و چه‌ندین بڕیاری تری ده‌سه‌ڵاتخوازانه هه‌موویان رۆڵه‌ی ئه‌و چركه ساته كاریزمییه دامه‌زرێنه‌ر‌و سه‌ركه‌وتووه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌شه هۆكاری به‌رده‌وامیی‌و كاریگه‌ریی ئه‌و بڕیارانه‌و ریشه‌دارییان‌و قه‌بوڵا كردنیان له‌لایه‌ن ویستی میللیه‌وه ئه‌گه‌رچی به رقیشه‌وه بێت‌و هه‌ندێكجاریش دژایه‌تی به‌هێزی له‌گه‌ڵدا بووبێت.
هه‌روا پێویستیشه بیرمان نه‌چێت كه ئه‌و بڕٍیاره ریشه‌دار‌و یه‌كلاكه‌ره‌وانه له‌ئاسمانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كت پڕ نه‌هاتنه خواره‌وه، یاخود له ویستێكی ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌ی قیرسیچمه‌وه‌و به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه نه‌بوو. به‌ڵكو له‌راستیدا درێژه‌پێدانێكی بوێرانه‌و سروشتیی‌و لۆژیكی قۆناغی پێشتری پاشماوه‌ی ته‌مه‌نی ئیمپراتۆریا كه‌فته‌كاره‌كه بوو، ئه‌ویش قۆناغی پیرۆسترۆیكای نۆژه‌ن كه‌ره‌وه‌ی عوسمانیی بوو به ناوی" رێكخستنه‌كان ــ التنڤیمات ـــ" ه‌وه. هه‌ر ئه‌ونده‌ی بزوتنه‌وه‌ی رێكخستنه‌كان، پرۆسه تازه‌گه‌رییه به‌هێز‌و مه‌زنه‌كه‌یان له نێوه‌ندی ئیمپراتۆریادا، نه‌ك له‌كه‌ناره‌كانی، ئه‌نجامدا. نێوه‌ندی توركی به پێًشه‌نگی ـ مسته‌فا كه‌مال ـ توانیی خۆی له چنگی داگیركه‌ر‌و په‌رته‌وازه‌یی رزگار بكات، هه‌رچی لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانیشه بوونه نێچیرێكی ئاسانی ئه‌م هه‌موو خراپییانه.
له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بیی، بۆنمونه، با سه‌رۆك جه‌مال عه‌بدولناسر بهێنینه پێش چاو له ساته‌وه‌خته كاریزمییه‌كه‌یدا كه دامه‌زرێنه‌ری سه‌ر‌و سیمای‌و سه‌ركردایه‌تییه پایماڵكه‌ره‌كه‌ی بوو. واته ساته‌وه‌ختی خۆماڵی كردنی نۆكه‌ندی سوێس‌و سه‌ركه‌وتنه سیاسیی‌و نێو ده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی به‌سه‌ر سوپای هێرشه سێ قۆڵییه‌كه‌دا كه ساڵی 1956 خاكی میسریان داگیر كردبوو. با ئه‌وه بهێنینه به‌رچاومان كه له‌و ساته وه‌خته تایبه‌ته ئازادیخوازییه‌دا ئه‌گه‌ر هاتبا‌و هه‌ر بڕیارێكی چاكسازی دراماتیكی بوێر‌و رزگاریخوازانه له هه‌ر كار‌وبارێكی ئایینی‌و دنیایی میسر‌و عه‌ره‌بدا بدرایه، ویستی میللی‌و جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی چۆن ده‌بوو.
دكتۆر فه‌همی جدعان ره‌خنه‌ی ئه‌وه له بیری سیكولاریزم ده‌گرێت كه سه‌رچاوه‌كه‌ی، كه‌مینه‌یه‌كی مه‌سیحییه‌و ده‌ڵێت" پێویسته لێره‌دا سنور‌و جیاوازی‌و جیاكاریی له نێوان بیرمه‌ندانی موسڵمانان‌و بیرمه‌ندانی مه‌سیحی دابنێین. چونكه له‌و سه‌رده‌مدا كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كه لای بیرمه‌ندانی مه‌سیحی، كێشه‌ی گروپه ئاینییه‌كان‌و بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كان بوو كه پێویست بوو كۆمه‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر بنیات بنرێت. پێویستیشه دان به‌وه‌دا بنێین كه بیرمه‌ندانی مه‌سیحی دڵخۆش نه‌بوون به بار‌ودۆخه‌كه‌یان له‌نێو ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، ئه‌و پره‌نسیپه‌شیان به‌دڵا نه‌بوو كه ئاینی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی(مرجعیه)ی باوه‌ڕ(دۆكترین)ی ده‌وڵه‌ت بێت. به‌هۆی باوه‌ڕه كریستیانیه‌كه‌شیانه‌وه.. به‌ئاسانی نوێنه‌رایه‌تی به‌ها خۆرئاواییه‌كانیان كرد‌و جیاكردنه‌وه‌ی ئاینیشیان له‌ده‌وڵه‌ت به چاره‌سه‌رێكی نمونه‌یی زانی بۆ بارودۆخه تایبه‌ته‌كه‌یان، هه‌ر بۆیه ئه‌وان به توندی خوازیاری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بوون له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌واو شارییانه"(8) .
گرفتی ئه‌م رایه‌ش، كه له‌نێو عه‌ره‌ب‌و ئیسلامدا زۆر بڵاوه، ئه‌وه‌یه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ئه‌نقه‌ست سه‌رنجی نه‌داوه‌ته ئه‌و دووفاقییه‌ی له رایه‌كه‌دا هه‌یه، له كاتێكدا ئێمه‌ی عه‌ره‌ب ماندوو‌و بێزار نابین له تۆمه‌تباركردنی رۆژئاوا‌و ناوزڕاندنی به‌وه‌ی دووڕووه. بۆ نمونه كه‌مینه‌ی موسڵمان له هیند، كه كه‌میش نییه‌و له 150 ملیۆن كه‌س زیاترن، گه‌وره‌ترین پێكهاته‌یه كه ده‌ستی به‌سیكولاریزمی ده‌وڵه‌تی هیندی‌و دیموكراسیه‌كه‌یه‌وه گرتووه‌و به‌هێزترین به‌رگریكار‌و بره‌و پێده‌ری سیكولاریزم‌و دیموكراسی‌و بنه‌ما شارییه‌كانێتی.
پێشم وانییه كه ئه‌م كه‌مینه‌یه رۆژێك له‌رۆژان رازی بێت به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هیند له‌رووی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئیدۆلۆژیه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی جیا له‌م بنه‌مایانه دابمه‌زرێت. هیندۆسییه بونیاگه‌راكان به به‌كارهێنانی ئه‌م لۆژیكه‌ی د. جدعان له قه‌تیس كردنی بیری سیكولاریزمی عه‌ره‌بی، ده‌توانن بیری سیكولاریزمی هیندیی‌و چۆنێتی په‌یڕه‌وكردنی قه‌تیس بكه‌ن، ئه‌مه‌ش زیانی زۆر به‌ئێش ده‌سره‌وێنێته كه‌مینه‌ی موسڵمانی ئه‌وێ‌و بگره ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌سه‌راپای وڵات‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌م هێزانه ده‌شتوانن كه‌مینه‌ی موسڵمانان به‌وه تۆمه‌تبار بكه‌ن كه خۆشحاڵا نین به‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دۆكترینی ده‌وڵه‌ت هیندۆسی یا بودی یا سیخی بێت، به‌ئاسانی به‌ها رۆژئاواییه‌كانیان وه‌رگرتووه‌و نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن‌و پرسی جیاكردنه‌وه‌ی ئایینی زۆرینه‌ی هیندیه‌كانیان له ده‌وڵه‌ت به چاره‌سه‌رێكی نمونه‌یی زانی بۆ بارودۆخه تایبه‌ته‌كه‌یان.
هه‌ر بۆیه به د. جدعان‌و ئه‌وانه‌ش راكه‌ی په‌سه‌ند ده‌كه‌ن ده‌ڵێم: له دنیای ئه‌مڕۆدا باشترین شت ئه‌وه‌یه ره‌فتارێك له‌ته‌ك خه‌ڵكیدا بكه‌ین كه بۆ خۆمان پێمان خۆشه ئه‌و ره‌فتاره‌مان له‌ته‌كدا بكه‌ن.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا تێبینی ده‌كه‌ین كه له‌مڕۆدا كه‌مینه‌ی سوننه‌ی عێراق به ئاشكرا دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئاینی( ده‌وڵه‌تی ویلایه‌تی فه‌قێ یا جێگری ئیمام) ده‌كات‌و به‌توندی داوای جێگیركردنی كۆڵه‌كه‌كانی ده‌وڵًه‌تێكی عێراقی سیكولاری شاریی بۆ هه‌موو هاوڵاتییه‌كانی ده‌كات كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بوونێكی عێراقیانه‌ی بێلایه‌ن له‌روی ئاینی‌و تایه‌فی‌و ئاینزاییه‌وه دامه‌زرابێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا خراپترین سیناریۆ باڵا ده‌كێشێت به‌سه‌ر وڵات‌دا. بۆ ئه‌وه‌ش كه ئه‌م سیناریۆ خوێناوییه خراپه باڵا نه‌كێشێت، زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌چم سنوقه‌كانی ده‌نگدان له عێراقدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و روو له‌سه‌ر به‌قازانجی ئه‌و ره‌وتانه‌دا بشكێته‌وه كه كاربۆ پته‌وكردنی سیماكانی سیكولاریزمی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقی ده‌كه‌ن‌و پشتیوانی له سروشته شارییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
لێره‌وه كه‌سایه‌تییه‌كی سونه‌ی سیكولار‌و پێشكه‌وتوی وه‌ك حارس ئه‌لزاری بوو به بانگه‌شه‌كارێكی سیكولاریزم‌و ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی له عێراق‌و دژایه‌تیكه‌رێكی توندی بیری ده‌وڵه‌تی ئاینی ـ ئیسلامی له‌وێ(*).
(III)
ئه‌و پێگه‌یشتنه سیاسی‌و دیموكراسییه‌ی كه پێشكه‌وتنی ئه‌زمونی سیكولاریزمیی توركیا به ده‌ستی هێنا، كاریگه‌رییه‌كی گرنگ‌و به‌هێز‌و راسته‌وخۆی له‌سه‌ر جیهانی عه‌ره‌ب‌و هێزه سیاسی‌و ره‌وته ئیدۆلۆژییه‌كانی، ئیلیته‌كانی كۆمه‌ڵگا‌و چالاكییه ئابوریه‌كانی دانا. یا به‌گوته‌ی دكتۆر عه‌لی حه‌رب" ئه‌زمونی ئه‌م پارته( داد‌و گه‌شه پێدان" له بیناكردن‌و تازه‌گه‌ریدا بووه بابه‌تێك بۆ تێڕامان‌و به‌ڕێوه‌بردن، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و عه‌ره‌ب‌وموسڵمانانه‌ی بایه‌خ به ره‌هه‌ند‌و نیشانه‌كانی ده‌ده‌ن تاك‌و وانه‌و په‌ندی لێوه‌ربگرن(10).
بۆ نمونه له‌كاتی شه‌ڕی سارددا چه‌پی عه‌ره‌بی به‌گشتی نه‌یارییه‌كی زۆری توركیای ده‌كرد‌و دژی سیاسه‌ته ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كانی بوو به‌هۆی: أ ئه‌ندامێتی له ناتۆدا ب. هاوپه‌یمانێتی به‌هێزی له‌گه‌ڵا رۆژئاوا. ج .دژایه‌تی كردنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت‌و بزوتنه‌وه‌و ره‌وته سۆسیالیستی‌و كۆمۆنیستییه ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان. د. په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵا ئیسرائیل. و. كێشه‌كانی ئاو‌و كێشه سنووریه‌كانی له‌گه‌ڵا دوو ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیی گرنگی وه‌ك عێراق‌و سوریا.
دوای جه‌نگی سارد‌و پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی پێكهاته‌ی چه‌پی عه‌ره‌بی ـــ به زۆربه‌ی حزبه شیوعیه‌كانیشه‌وه ـــ بۆ هێڵی به‌رگری دووه‌میان، واته ئه‌و هێڵه‌ی پێشینه ده‌دات به به‌رنامه‌یه‌ك كه ئاڵاوه‌ته ده‌وری مافه‌كانی مرۆڤ، هاوڵاتیبوون، ئازادییه گشتییه‌كان، سیكولاریزم، دیموكراسی، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌رهه‌مهێنان، لێپێچینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌و به‌رگری كردن لێیان. ئیتر په‌یوه‌ندی ئه‌م چه‌په به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌و شتانه گۆڕا كه ئه‌زمونی توركی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات‌و بۆی گرنگه، نه‌خوازمه دوای ئه‌وه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه پێدان به‌م شێوه دیموكراسییه هێمن‌و نایاب‌و بێ وێنه‌یه له گشت ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست. به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و ریفۆرمانه‌ی له بواری یاساداناندا ئه‌نجامدران‌و ئه‌و پارته سه‌روكاری ده‌رچونیانی كرد‌و له‌گه‌ڵا بنه‌ماكانی ئه‌و به‌رنامه مه‌ده‌نییه‌دا دێنه‌وه كه ئه‌و چه‌په په‌یڕه‌وی لێده‌كات‌و به‌رگری لێده‌كات‌و داوای جێبه‌جێ كردنیان ده‌كات. به‌ده‌ربڕینێكی تر، ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌په بیه‌وێت ئاماژه به وڵاتێكی ئیسلامی بكات كه به‌شێوه‌یه‌كی ماقوڵا‌و تاراده‌یه‌ك په‌سه‌ند شتێك له‌م به‌رنامه‌یه‌ی تیادا به‌دی هاتبێت ئه‌وا له ئێستادا له نمونه‌ی توركی باشتر نادۆزێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئاشكراشه باڵی راستی ئیسلامییه‌كانی عه‌ره‌ب، به ئیخوانه‌كانیشه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی كوێرانه رقی له ئه‌زمونی توركیا بوو به‌هۆی كه‌مالیزمه‌كه‌ی‌و سیكولاریزمه پێشكه‌وتووه‌كه‌یه‌وه‌و له‌ناوبردنی ده‌زگای خه‌لافه‌ت‌و مه‌یلی تازه‌گه‌رانه‌ی رۆژئاوایی ـــ ئه‌وروپاییه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی،و په‌یوه‌ندی به‌هێزیشی به ئیسرائیله‌وه. به‌ڵام ئێستا ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئیسلامی سیاسی له‌خۆیی ده‌كات‌و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌زمونی ئیسلامی سیاسیی توركی له كۆماری عه‌لمانیه‌تی كه‌مالیزمدا، كه پێشتر جێی رق لێبوونه‌وه بوو، ده‌ڵێت: با سه‌یر بكه‌ین ئیسلامی سیاسی توركیا ئه‌مڕۆكه له‌كوێیه‌و ئیسلامی سیاسی عه‌ره‌بی له كوێیه؟ با سه‌یربكه‌ین هه‌نوكه ئیسلامی سیاسی توركیا به چییه‌وه خۆی باده‌دات‌و ئیسلامی سیاسی عه‌ره‌بیش له چ شتێك‌دا په‌له‌كوتێیه‌تی؟
هه‌موو چاودێر‌و لێكۆڵیارێكیش ده‌زانێت كه له ئێستادا له نێو ناوه‌ندی ئیسلامی سیاسی عه‌ره‌بیدا گفتوگۆی ره‌خنه‌گرانه‌ی فراوان، پێداچوونه‌وه‌ی گه‌وره‌و ناكۆكی توند له كارلێك كردندان. ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه بۆ به‌رخوردكردن له‌گه‌ڵا ئه‌م جۆره پرسیارانه‌و ئه‌و قه‌یرانه تونده‌ی كه خستییه‌وه.
هه‌ر بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر ئه‌زمونی نه‌رمی ئیسلامی سیاسیی توركیا نه‌بوایه له‌گه‌ڵا ده‌وڵه‌تی سیكولار‌و دیموكراسیی هه‌ڵبژاردن‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له توركیادا، بڕوا ناكه‌م ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئیخوان موسلمین دروست بوایه یا ده‌ربچووایه كه له مانگی ئازاری 2004دا ( له ژێر ناونیشانی " ده‌ستپێشخه‌ری ئیخوان موسلمین بۆ چاكسازیی هه‌مه‌گیر له‌میسردا") ده‌ریان كرد، كه بۆ چاكسازی كردنی كۆمه‌ڵگا‌و ده‌وڵه‌تی میسر خستییانه روو.
پرۆژه‌ی چاكسازیی گشتگیر له میسر‌و گوتارێكیش ئه‌و پرۆژه‌یه گرتیه خۆی به‌ته‌واوی وازی له‌و بانگه‌وازه باوه ئیخوانیانه هێناكه ده‌یووت: " قورئان ده‌ستورمانه"، "جێ به‌جێكردنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی"، " ئیسلام چاره‌سه‌ره"و شتی تری له‌وبابه‌ته كه به‌قازانجی گوتارێكه كه به وردی لاسایی سیاسه‌ته‌كانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیا ده‌كاته‌وه‌و چاو له بانگه‌واز، پرۆژه‌و چاكسازییه‌كانی‌و به‌هاكانی ئه‌و پارته ده‌كات، ته‌نانه‌ت كه هه‌ندێك بڕگه‌ی" ده‌ستپێشخه‌ری چاكسازیی گشتگیر" ده‌خوێنێته‌وه، بۆ ساتێك لات واده‌بێت كه‌له‌به‌رده‌م ده‌قێكی هێنراوی كتێبێكی دیدرۆ(Diderot) یا مونتسكیو (Montesquieu)دایت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت باوه‌ڕ به هه‌ر شتێك ده‌كه‌م كه ده‌یخوێنمه‌وه.
هه‌رچی نێوه‌ندی ناسیونالیزمی جیهانی عه‌ره‌بیه، ئه‌و هه‌رگیز رۆژێك له رۆژان هیچی له‌ودوولایه‌نه‌ی تر كه‌متر نه‌كردووه له ئیدانه كردنی توركیا، ئه‌زمونه‌كه‌ی‌و سیاسه‌ته‌كانی. هه‌ندێك جاریش هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان ئه‌و هۆكارانه‌ی باسكران، یا ئه‌وه‌شی خستۆته سه‌ر:
أ. سه‌رزه‌نشت كردنی توركیا له‌لایه‌ن ره‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه ـــ به‌تایبه‌ت له سوریا ـــ له‌سه‌ر داگیركارییه دواكه‌وتوانه‌كه‌ی( به گوته‌ی خۆیان)و ئه‌و دواكه‌وتووییه ژیاری، زانستی، كه‌لتووریی‌و به‌رهه‌مهێنه‌رییه‌ی كه عه‌ره‌ب له‌سه‌ده‌ی بیستدا خۆیان تێدا بینیه‌وه.
ب. ئه‌وه‌ی له‌یاده‌وه‌ری ناوخۆیی عه‌ره‌بیدا هه‌ڵگیراوه له وێناكردن‌و هه‌ستی دژایه‌تیكه‌رانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ته‌تریك كه‌له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا ناوه‌ند به‌ڕێوه‌ی برد.
ج. ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی كه بیری ناسیونالی عه‌ره‌بی‌و سه‌ركرده‌كانی له‌و كاته‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌ته نه‌خۆشه رووخاوه‌كه‌وه تووشی هاتن.
د. كێشه هه‌رێمایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر سنووری سه‌روه‌ری‌و سیاسیی‌و مافی ئاو كه هه‌موو ئه‌مانه ده‌ره‌نجامی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان‌و ئاكامه ناوچه‌یی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بون.
به‌ڵام ئه‌مڕۆكه، پێم وایه ئه‌م هه‌ڵوێسته نه‌رێنیه‌ی عه‌ره‌ب له ئه‌زمونی توركیا به‌گشتی له‌رووی مێژووییه‌وه چه‌ندین گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات‌و له‌ره‌هه‌نده زۆر ئه‌رێنییه‌كانی:
یه‌كه‌م، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌رچاوانه‌ی كه بیری نه‌ته‌وه‌یی توركی به‌ده‌ستی هێنا، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانییه باڵاكان.
دووه‌م، له‌به‌ر رۆشنایی نسكۆ تراژیدییه‌كان كه هاولفی بیری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی بوو، به‌تایبه‌ت له سه‌ر ئاستی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان به‌و شێوه‌یه‌ی بزافه نه‌ته‌وه‌ییه عه‌ره‌بییه‌كان خستیانه پێش چاوی خۆیان. كه‌وابێ ئایا ئێمه‌ی عه‌ره‌ب له‌هه‌موو ئه‌مانه‌دا په‌ندێك یا وانه‌یه‌ك وه‌رده‌گرین. به‌تایبه‌ت هێشتا ئێمه به پله‌ی نایاب هاملێتی سه‌ده‌ی بیست‌و پاش ئه‌وین.
24/6/2010
نوسه‌ر به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌شداری له كۆنگره‌ی " سیكولاریزم له رۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بیدا، ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی‌و پرسی ئایین، كه له 12 ـــ 13 ی شوباتی 2010 له دیمه‌شق سازكرا ( په‌یمانگای دانماركی له دیمه‌شق، خانه‌ی به‌ترا و خانه‌ی ئه‌تڵه‌س)
په‌راوێزه‌كانی نوسه‌ر:
(1) علی العمیم، "العلمانیه والممانعه الإسلامیه: محاورات فی النهضة والحداثة"، دار الساقی، بیروت، گ 2، 2002، ص 163.
(2) علی حرب، "تواطٶ الاضداد اڵالهه الجدد وخراب العالم"، الدار العربیه للعلوم ناشرون، بیروت، 2008، ص 251.
(3) تواطٶ الاضداد"، مرجع مذكور سابقاً، ص 249.
(4) تواطٶ الاضداد"، مرجع مذكور سابقاً، ص 254.
(5) تواطٶ لاضداد"، مرجع مذكور سابقاً، ص 251.
(6) ئاشكرایه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م ده‌ستكه‌وته لیبراڵییانه رێگرتن بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها‌و زۆرداری بۆئه‌م وڵات‌و كۆمه‌ڵگایانه، ئه‌مه ئه‌و زۆردارییه‌ی لای ئێمه‌یه كه عه‌بدولڕه‌حمان كه‌واكبی به‌ته‌واوی ره‌تیكرده‌وه‌و به توندترین شێوه تاوانباری كرد. شایانی باسه ته‌هتاوی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ستوری فه‌ڕه‌نسای به‌ند به به‌ند وه‌رگێڕا چونكه زۆری به‌دڵدا چووبوو و به‌ده‌ربڕینی ئه‌و له‌و ده‌ستووره‌دا پره‌نسیپه‌كانی ( یه‌كسانی)و( دادپه‌روه‌ری)ی به‌دی ده‌كرد. چه‌پی عه‌ره‌بی له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیستدا هه‌موو تێگه‌یشتنێكی ورد‌و بابه‌تییانه‌ی لیبراڵیزمی كلاسیك‌و ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كانی له‌ده‌ست دا كاتێك هه‌موویانی له یه‌ك تێڕوانیندا كورت كرده‌وه كه ده‌ڵێت" ده‌ست وه‌رنه‌دانی ده‌وڵه‌ت له‌كار‌وباری ئابووریدا"
(7) "تواطٶ الاضداد"، مرجع مذكور سابقاً، ص 252
(8)صقر أبو فخر، "التحول التركی الكبیر: "خرافة العثمانیة الجدیدة""، مجله "معلومات" الصادره عن جریده "السفیر"، بیروت، عدد 73، كانون اڵاول- دیسمبر، 2009، ص 148-149.
(9) العلمانیه والممانعه الإسلامیه"، مرجع مذكور سابقاً، ص 129.
(10) تواطٶ الاضداد"، مرجع مذكور سابقاً، ص248
په‌راوێزه‌كانی وه‌رگێڕ :
١. ئەلحاکمییە: یەکێکە لەو چەمکانەی کە تەوەرەیەکی سەرەکی لە ئاراستەی فیکری سیاسیی ئیسلامی و بزاوتە ئیسلامییەکان پێک دەهێنێت. بیرۆکە سەرەکییەکەیشی بریتییە لە رەتکردنەوەی هەر جۆرە فەرمانڕەوایەتییەک جگە لەوەی کە خودا رەوانەی کردووەتە خوارەوە چونکە فەرمانڕەوایەتییەکی ستەمکارە(طاغوت). هەندێک سەرچاوەی ئەم چەمکە دەبەنەوە سەر خەواریجەکان و ئەو کێشە و ململانێ فیکری و سیاسییانەی کە لە رێککەوتنەکەی عەلی کوڕی تالیب و معاویەی ئەبوسوفیانەوە دروست بوون. هەندێکی تریش دەیبەنەوە سەر ئەبوئەعەلای مەودودی وسید قوتب.
٢. جوهه‌یمان عوته‌یمی ئیسلامییه‌كی توندڕه‌و بوو له 20/ 11/1979 كه ئه‌كاته سه‌ری ساڵی 1400ی كۆچیی، له كه‌عبه‌و له‌كاتی نوێژی به‌یانیدا زاواكه‌ی خۆی( محه‌مه‌د كوڕی عه‌بدوڵا)ی وه‌ك مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به‌خه‌ڵكه‌كه ناساند‌و پاشان خۆی‌و لایه‌نگره‌كانی په‌یمانیان پێدا(مبایعه)و شه‌ڕیان له‌دژی دوژمنانی خودا راگه‌یاند. به هۆی ئه‌و چه‌كانه‌شه‌وه كه له‌ناو تابووت‌دا هێنابوویانه مزگه‌وتی كه‌عبه‌وه‌و گوایه نوێژی مردوو ده‌كه‌ن، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ كه‌عه‌به‌یان داگیركرد.
٣. ره‌وافز(الرافضه أو الروافض) : ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئیسلامییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایه له باره‌ی ئه‌بوبه‌كر‌و عومه‌ره‌وه پرسیاریان له زه‌یدی كوڕی عه‌لی كردووه‌و ئه‌ویش ره‌حمه‌تی بۆ ناردوون‌و هه‌ندێكیش ئه‌وره‌حمه‌ته‌یان ره‌تكردۆته‌وه‌و زه‌یدیش پێیی وتون منتان ره‌ت كرده‌وه. له‌وێوه لایه‌نگرانی ئه‌هلی سونه‌و جه‌ماعه‌و شیعه‌ی زه‌یدی‌و ئه‌بازییه‌كان به شیعه‌ی ئیسماعیلی‌و شیعه‌ی دوانزه‌ئیمامی ئێران ده‌ڵێن ره‌وافز.
٤. نه‌واسب (النواصب): ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئیسلامییه به‌و كه‌سانه ده‌وترێت كه دژایه‌تی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب ده‌كه‌ن‌و قسه‌ی ناشرین‌و ره‌فتاری خراپیان ده‌رهه‌ق ده‌كه‌ن. پێشتر رابه‌رانی سونه‌و ده‌وانزه هه‌زهه‌به‌كه كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌واسبه‌كان عه‌لی به‌خراپه‌كار( فاسق) ده‌زانن به‌ڵام وه‌ك خه‌واریجه‌كان به بێ باوه‌ر( كافر)ی نازانن. دواتر مه‌زهه‌بی ده‌وانزه ئیمام بازنه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌واسبی فراوانتر كرده‌وه‌و به‌مه‌ش هه‌موو نه‌یاره‌كانیانی له نه‌واسب‌و خه‌واریج‌و سوننه‌كان گرته‌وه.
٥. بێگومان پارتی داد و گەشەپێدان لە تاقیکردنەوەی هەڵبژاردندا دەرنەچوو و لە دوایین هەڵبژاردندا کاتێک دەنگەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد، سەرلەنوێ هەلبژاردنەکەی دووبارەکردەوە و لە ماوەی بانگەشەکردنەکانیشدا چەندین کاری تێکدەرانە و توند و تیژیی دژ بە نەیارەکانی بە تایبەت پارتی دیموکراتی گەلان ئەنجام دا. وەک چۆن لە چوار ساڵی رابردووی حوکمڕانییەکەیدا هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر ئازادیی سیاسی و ئازادیی رۆژنەماگەری چڕتر کردەوە و لە هەوڵی گۆڕێنی سیستمی پەرلەمانیدا بوو بۆ سیستمی سەرۆکایەتی کە ئەمەش بە بڕوای هێزە سیاسییەکانی تورکیا و چاودێران تاکڕەویی زیاتری ئەم پارتە لە دەسەڵاتدا مسۆگەر دەکات. جگە لەوەی گەلێک بەڵگە ئاشکرا بوون لەسەر پەیوەندی نێوان پارتی داد و گەشە پێدان لەگەڵ رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
٦. پێم وایه لێره‌دا دكتۆر سادق ئه‌م پرسیاره‌ی "كێش وتویه‌تی زۆرینه په‌یڕه‌وی له زۆرداری ناكات؟" بۆیه ئاخنیوه‌ته نێو باسه‌كه‌یه‌وه تا په‌رده‌پۆشی ئه‌و دژوارییه‌ی باسه‌كه‌ی بكات له‌باره‌ی مافی هاوڵاتیبوونه‌وه له توركیادا، چونكه ناكرێت باس له مافی هاوڵاتیبوون له توركیادا بكرێت و باس له‌و پێشێلكارییه زۆره نه‌كرێت كه ده‌رهه‌ق به مافه سیاسییه‌كانی كورد‌و مافی كورد وه‌ك هاوڵاتی له توركیادا كراوه. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین دژواریی سیستمی سیاسی توركیایه كه به‌پاڵ سیكولاریزمه‌كه‌یه‌وه په‌یڕه‌وی له سیاسه‌تێكی شۆڤێنی كردووه.
٧. ئه‌وه راسته كه ته‌نها هێزێكی سیكولار ده‌توانێت عێراق له‌م دۆخی به‌ش بوونه ئاینی‌و مه‌زهه‌بی‌و ئه‌تنییه رزگار بكات، به‌ڵام دژایه‌تی كردنی سونه‌كان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئاینیی شیعه‌گه‌را خود به‌خود نایانكاته هێزێكی سیكولار، ئه‌و گوتاره‌ی هێزه سیاسیه‌كانی نێو سونه‌كان به‌رزیان كردۆته‌وه كه دژایه‌تی دامه‌زراندنی ویلایه‌تی فه‌قیهی پێده‌كه‌ن ناوه‌ڕۆكێكی ئیسلامیی دواكه‌وتوانه‌ی هه‌یه‌و به‌رگێكی شۆڤێنی ئاشكراشی له‌به‌ردایه، خودی حارس ئه‌لزاری ئه‌مینداری ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمانی عێراق( هیئه علما‌و المسلمین)ه كه له‌به‌رامبه‌ر دیوانی وه‌قفی شیعییدا قوت كراوه‌ته‌وه، ئه‌و هێرشانه‌ش كه ده‌یكه‌نه سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان به‌هۆی له‌شكری ئیسلامی عێراقه‌وه( جیش الاسلامی فی العراق)یه. ئه‌مانه‌و زۆری تریش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سونه‌كانی عێراق چ ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان‌و چ ئۆپۆزسیۆنه‌كانیان هیچ نوزه‌یه‌كی سیكولاریزمیان تێدا نییه. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له بێئاگاییه‌وه بێت یا به‌ئه‌نقه‌ست خه‌وشێكی دیكه‌ی باسه‌كه‌ی ئه‌م بیرمه‌نده‌یه.
سه‌رچاوه:
http://www.alawan.org