خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی ( سیاسه‌ت به‌بێ
سیاسییه‌كان)
ئایا رۆژگارێك دێته پێشه‌وه كه كۆمه‌ڵگه بۆ به‌ڕێوه‌بردن و رێكخستنی كار‌وباره‌كانی پێویستی به سیاسه‌تمه‌داره‌كان یا توێژی سیاسییه‌كان نه‌مێنێت یا به‌رده‌وام پێویستی به بوونی ئیلیتێكی (ده‌سته‌بژێر)ی سیاسیی لێبڕاو و خۆته‌رخانكه‌ر هه‌یه بۆ فه‌رمانڕه‌وایی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات؟ ئایا به‌شداریی سیاسییانه‌ی هاووڵاتییان به ته‌نها له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا كورت ده‌بێته‌وه یاخود شێوازی كاراتر و كاریگه‌رتر هه‌یه بۆ چالاكیی سیاسی؟ بۆچی تا ته‌مه‌نی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بچێته سه‌ره‌وه رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه‌م ده‌كات؟... (عه‌كیفا ئور)(١) بیرمه‌ندی ئیسرائیلی له كتێبی (سیاسه‌ت به بێ سیاسییه‌كان) دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه و گه‌لێك پرسیاری دیكه ده‌داته‌وه كه سه‌باره‌ت به به‌شداریی سیاسیی تاك ده‌كرێن.
له به‌شی هه‌ره زۆری وڵاتانی جیهاندا به‌شداریی سیاسیی تاك له ده‌نگداندا كورت ده‌كرێته‌وه، مه‌به‌ست له‌مه‌یش پێكهێنانی وێنایه‌كه له ئه‌ندێشه‌ی تاكدا كه نه‌چوون بۆ ده‌نگدان وه‌ك جۆرێك له بێهه‌ڵوێستی بگه‌یه‌نێت، ئایا ئه‌مه تا چه‌ند راستیی له‌گه‌ڵا خۆیدا هه‌ڵگرتووه، واته ئایا به راست نه‌چوونی هاووڵاتییان بۆ به‌رده‌م سندوقی ده‌نگدان، سه‌ركزكردن و خۆدزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیارێتی؟ لێره‌دا هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیسانی ساڵی 2013 به نموونه ده‌هێنینه‌وه كه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا. له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگداندا نزیكه‌ی 76% بوو، به مانای رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له ده‌نگداندا نه‌كرد نزیكه‌ی 24% بوو.
(ئور) له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا به‌شدارینه‌كردنی هاووڵاتیان له ده‌نگداندا، به ده‌نگدان به (بێ متمانه‌یی) ناو ده‌بات. ره‌نگه بگوترێت 24% كه‌مینه‌یه و زۆرینه له ده‌نگداندا به‌شدار بوون، وه‌ك چۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاتانی رۆژئاواییشدا هه‌وڵێكی زۆر ده‌درێت تا رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران سه‌قفی یاسایی تێپه‌ڕێنێت و بگاته سه‌روو 50% . ئه‌مه‌یش له‌به‌ر خاتری ده‌نگده‌ر نییه به‌ڵكو به خاتری شه‌رعییه‌تدانه به حوكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراو؛ به‌ڵام ئه‌مه یه‌كێكه له ئیشكالییه‌ت و كه‌موكوڕییه‌كانی دیموكراسییه‌تی په‌رله‌مانی كه له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه و كه‌مینه دامه‌زراوه و به ڕێوه ده‌چێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له لایه‌كه‌وه له مه‌سه‌له‌ی زۆرینه و كه‌مینه‌دا، رای كه‌مینه به هه‌ند وه‌رناگیرێت، بگره پرسیار له هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی ده‌نگده‌ر له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا ناكرێت. له لایه‌كی تریشه‌وه پرسی زۆرینه و كه‌مینه به‌رده‌وام ئه‌و وێنایه دروست ده‌كات كه زۆرینه له‌سه‌ر هه‌قن . له كاتێكدا ده‌شێت ئه‌مه پێچه‌وانه‌كه‌ی راست بێت و ئه‌و زۆرینه‌یه له ژێر كاریگه‌ریی سه‌ركرده‌یه‌ك یا كه‌سێكی كاریزمیدا بن و شوێن ئه‌و كه‌وتبن، وه‌ك هه‌ڵبژاردنی نازییه‌كان له ساڵی 1933 له لایه‌ن 44% ده‌نگده‌رانه‌وه كه دواتر نه‌ك هه‌ر ده‌نگده‌ران به‌ڵكو ته‌واوی گه‌لی ئه‌ڵمانیا و مرۆڤایه‌تیش باجه‌كه‌یان دا.
ئاڵڤین تۆفله‌ر له كتێبی (شه‌پۆلی سێیه‌م)دا ده‌ڵێت:( رێسای"بردنه‌وه‌ی زۆرینه" له هه‌ڵبژاردندا چیدی بۆ هاوسه‌نگیی شه‌رعیبوون پێوه‌ر نییه ، بێگومان سه‌رباری ئه‌وه‌یش له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا كه به‌ره‌و شارستانییه‌تیی "شه‌پۆلی سێیه‌م(*)" ده‌چن مرۆیی و دیموكراسییانه‌یش نییه)(٢).
له كوردستانیش خه‌می هێزه سیاسییه‌كان به گشتی و هێزه باڵاده‌سته‌كان به تایبه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ته‌نیا بۆ ئه‌وه نییه كه ره‌وایه‌تی بده‌نه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان به‌ڵكو له پاڵا ئه‌وه‌یشدا بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی دیكه، كه خاوه‌نی ده‌نگی كه‌من یا به كه‌مینه ناوزه‌د ده‌كرێن، بیكه‌نه پاشكۆی خۆیان یا بیانخه‌نه په‌راوێزه‌وه.
هه‌ر له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا(عه‌كیفا ئور) ده‌ڵێت:( ئه‌م كتێبه ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه چۆن هاووڵاتییان بتوانن خۆیان به بێ سیاسه‌تمه‌داره‌كان كار‌وباری كۆمه‌ڵگه به ڕێوه به‌رن) ئه‌مه‌یش چۆن ده‌بێت و بۆچی وا بێت؟ (ئور) روونی ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان خۆیان بڕیار بده‌ن كه كۆمه‌ڵگه پێویستی به چی هه‌یه، ئه‌و ده‌مه پێویست به هه‌بوونی توێژی سیاسییه‌كان ناكات، چونكه ئه‌وه‌ی سیاسییه‌كان ده‌یكه‌ن، جگه له نوێنه‌رایه‌تیكردنی هاووڵاتییان هیچی تر نییه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نوێنه‌ران هه‌یانه ده‌نگده‌ر پێی داون. خۆ ئه‌گه‌ر هاووڵاتی له جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌سێك ده‌ستنیشان بكات بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی، خۆی نوێنه‌رایه‌تی خۆی بكات، ئه‌و كاته نوێنه‌ران ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانیان نامێنێت، تایبه‌تمه‌ندییه‌ك كه به بڕوای (عه‌كیفا ئور) سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی گه‌نده‌ڵیی سیاسییه. چونكه وه‌ك ئور ئاماژه‌ی پێ ده‌كات ئه‌وه سیاسه‌ت نییه كه گه‌نده‌ڵی دروست ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌و (هێزه)ی كه له ده‌سه‌ڵاتی بڕیارداندایه ده‌بێته هۆی گه‌نده‌ڵیی سیاسیی.
لێره‌وه سیاسه‌ت دوو جۆر بڕیاری تێدایه:
1- بڕیارێكی سیاسی كه پێمان ده‌ڵێت چی بكه‌ین
2- بڕیارێكی جێبه‌جێكاریی كه پێمان ده‌ڵێت چۆن كار بكه‌ین
به‌ڵام (ئور) به بیرمان ده‌هێنێته‌وه كه بڕیاردان جیاوازه له ئه‌نجامگیریكردن، ده‌شێت یه‌كێكیان ببنه سه‌رچاوه بۆ ئه‌وی تریان به‌ڵام نابن به یه‌ك.
ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌یت واته ئه‌وه‌ی (پێت باشتره) To Decide is To Prefer
واته له‌نێو چه‌ند شێمانه‌یه‌كی جیاوازدا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌نجامگیریی ده‌كه‌یت واته ده‌ستنیشانی ده‌كه‌یت To Conclude is to Diagnose . به مانایه‌كی دیكه بڕیاره‌كانمان په‌یوه‌ندییان به به‌هاكانمانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌نجامگیرییه‌كانمان په‌یوه‌ندییان به لۆژیكه‌وه هه‌یه. بڕیاره‌كان ده‌شێت باش بن یا خراپ، به‌ڵام ئه‌نجامگیرییه‌كان ده‌شێت راست بن یا هه‌ڵه.
(ئور) پرسیار ده‌كات:" ئایا سیاسه‌ت به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن یا به‌گوێره‌ی ئه‌نجامگیرییه‌كان؟ پاشان ئایا سیاسییه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن كه كۆمه‌ڵگه چ شتێكی پێویسته یا ئه‌نجامگیریی ده‌كه‌ن؟". ده‌نگدان له سیاسه‌تدا مانای"هه‌ڵبژاردن" یاخود ئه‌وه‌ی له‌نێو شێمانه جیاوازه‌كاندا یه‌كێكت له هه‌مووان پێ باشتر بێت. پرۆسه‌ی دیاریكردنی سیاسه‌ت له لایه‌ن پاشاوه بێت یا دیكتاتۆر، سه‌رۆك بێت یا سه‌رۆكی حكومه‌ت، یان له لایه‌ن سیاسییه‌كه‌وه بێت یا هاووڵاتییه‌كی ئاساییه‌وه، بریتییه له به باشتردانانی شێمانه‌یه‌ك له‌نێوان كۆمه‌ڵێك شێمانه‌دا. به‌م مانایه"ناكرێت ئه‌نجامگیریی به باشتر دابنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك ئه‌نجامگیریی راست هه‌یه. هه‌ر بۆیه روونه كه "سیاسه‌ت" به‌گوێره‌ی بڕیار نه‌ك ئه‌نجامگیریی ده‌ستنیشان ده‌كرێت."
وه‌ك باسكرا بڕیاره‌كان په‌یوه‌ندی به به‌هاكانه‌وه هه‌یه چونكه ئه‌وه به‌هایه كه باش و خراپمان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كات. به‌هایش داهێنراوێكی سرووشتی و فیتره‌ت یا خواوه‌ندیی نییه، به‌ڵكو به ده‌ست هێنراوه و له رێی كۆمه‌ڵگه‌وه وه‌رمان گرتووه. جیاوازیی كۆمه‌ڵگه‌كان (هه‌روه‌ها تاكه‌كانیش) له به‌هاكانیاندا زۆرجار هۆكارێك بووه بۆ دروستبوونی ململانێ یا به‌ریه‌ككه‌وتن و جه‌نگ. سیاسییه‌كان له ئه‌ورووپای به‌ر له هه‌ردوو جه‌نگه جیهانییه‌كه "وڵات و نیشتمان"یان كردبووه به‌رزترین به‌ها له لای خه‌ڵك و سه‌رنجامیش ئه‌ڵمانه‌كان له‌پێناو درووشمی" ئه‌ڵمانیا له سه‌روو هه‌مووانه‌وه(Deutschland uber Alles ) و به‌ریتانییه‌كانیش بۆ سه‌رخستنی درووشمی (به‌ریتانیا حوكم بكه) ملیۆنه‌ها مرۆڤ گیانی خۆیان كرده قوربانی. به‌ڵام به دوای ئه‌و شه‌ڕه‌دا به‌هاكان لای ئه‌ورووپاییه‌كان و ئه‌مریكاییه‌كان وه‌ك خۆیان نه‌مانه‌وه و بۆ سه‌نته‌ریزمی تاك، گۆڕانیان به سه‌ردا هات.
لێره‌وه ده‌كرێت بڵێین به‌هاكان په‌یوه‌ندییه‌كی زۆریان به سیاسییه‌كان و سیاسه‌ته‌كانه‌وه هه‌یه و ده‌ستنیشانكردن یا هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌تیش كه بووه‌ته وه‌زیفه‌ی سیاسییه‌كان، پێویستی به باشتردانانه(تفضیل)، بێگومان به باشتردانانیش به بێ به‌ها، بوونی نییه. بۆیه هه‌موو جۆره سیاسه‌تێك به‌هایه‌كی شاراوه یا ئاشكرای له ناواخنی خۆیدا هه‌ڵگرتووه، كه پارته سیاسییه‌كان یا سه‌ركرده‌كان له شێوه‌ی پێشنیار، بڕیار و یاسادا گوزارشتی لێ ده‌كه‌ن و خه‌ڵكیش به ئاست و راده‌ی جیاواز په‌یڕه‌وی لێ ده‌كه‌ن. لێره‌دا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م جیاوازییه‌كی گرنگی نێوان سیاسه‌ت له ئه‌سینای كۆن و سیاسه‌ت له دنیای هاوچه‌رخدا.
له ئه‌سینادا سه‌رجه‌م هاووڵاتییه ئازاده‌كان بڕیاریان ده‌دا كه شاره‌كه چی پێویسته و چی بكات(٣). به‌ڵام له دیموكراسییه‌تی ئه‌مڕۆدا سیاسییه‌كان له‌جیاتی خه‌ڵكیی بڕیار ده‌ده‌ن كه هاووڵاتییان چی بكه‌ن و چی‌یان پێویسته. واته له دیموكراسییه‌تی هاوچه‌رخدا هاووڵاتییان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه به‌ڵام مافی بڕیاردانیان نییه.
سه‌رهه‌ڵدانی دیموكراسییه‌تی نوێنه‌رایه‌تی له دوای شۆڕشی بۆرژوازییه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بوو بۆ نزیككردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ناوه‌ندی بڕیاری سیاسیی وڵات و كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی ره‌های پاشا‌كان و بنه‌ماڵه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان له بڕیاردان و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌وه‌ی چه‌مكی زۆرینه و كه‌مینه و مافی تاكی له‌ده‌نگداندا هێنایه ئارا، به‌ڵام به هۆی مانه‌وه‌ی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سته‌بژێریی، ئیدی ئومێدی مرۆڤه‌كان به‌وه‌ی بتوانن له بڕیارداندا به‌شدار بن، كاڵ بووه‌وه تا ئه‌وه‌ی ئیتر به‌شداریكردنی تاك له سیاسه‌تدا بچووك كرایه‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كارتێكی ده‌نگدان.
ئه‌م بچووككردنه‌وه‌یه‌ی رۆڵی مرۆڤ بۆچی؟ ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه سیاسییه‌كان توانای بڕیاردانیان هه‌یه و هاووڵاتییان توانایان نییه؟ ئه‌گه‌ر وا بێت ئایا ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی له په‌رله‌مانه‌كاندا ده‌ست به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی بڕیارێك یا یاسایه‌ك، هه‌موویان پسپۆڕییان له بڕیارداندا هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر وایه پسپۆڕییه‌كه‌یان چییه و چ جۆرێكی خوێندنه كه مرۆڤ ده‌كاته پسپۆڕِ له بڕیارداندا؟ بێگومان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌ڵگری پسپۆڕی و بڕوانامه‌یه‌كه و هه‌ر هه‌موویان مافناس و یاسایی نین، ئه‌مه بۆ سه‌رۆكی حوكوومه‌ت و سه‌رۆكی وڵاتیش هه‌ر وایه. به‌م مانایه سیاسییه‌كان هه‌موویان پسپۆڕ نین له بڕیارداندا. ئه‌وه بۆیه ده‌بینین هه‌موو سه‌رۆكێك راوێژكاری جۆرا‌وجۆری هه‌یه تا بتوانێت به یارمه‌تی ئه‌وان بڕیار له‌سه‌ر پرسه جۆرا‌وجۆره‌كان بدات. له راستیدا له جیهاندا سه‌ركرده‌یه‌ك یا سه‌رۆكێكی حوكوومه‌ت نابینینه‌وه كه به بێ پرس و راوێژكردن به راوێژكاره‌كانیان بڕیار بده‌ن. ئه‌مه‌یش په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و وه‌همه لا ده‌بات كه ده‌ڵێت سیاسییه‌كان كه‌سانی پسپۆڕن بۆ فه‌رمانڕه‌واییكردن كه ته‌نها به ئه‌وان ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر له ژیانی رۆژانه‌وه سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین هه‌موو كه‌سێك رۆژانه بڕیاری تایبه‌تی له‌سه‌ر زۆر پرسی گرنگی ژیانی خۆی ده‌دات، ئه‌گه‌ر بڕیاره تایبه‌تییه‌كان په‌یوه‌ندییان به تاكێكه‌وه هه‌بێت ئه‌وا بڕیاره گشتییه‌كانیش په‌یوه‌ندییان به كۆمه‌ڵه تاكێكه‌وه هه‌یه و به‌م مانایه‌یش پرۆسه‌ی بڕیاردان هێنده گران نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌خرێته بیر و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه.
كه وابێت كێ بڕیار بدات و چۆن بڕیار بدرێت؟
به‌ر له نزیكه‌ی 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كێ بڕیار بدات، كۆمه‌ڵگه چی بكات، بریتی‌بوو له پاشا و سه‌رۆكی خێڵه‌كان، پاشان له دوای شۆڕشه‌كانی سه‌ده‌كانی حه‌ڤده و هه‌ژده‌ی ئینگلته‌را و فه‌ڕه‌نسا و سه‌رهه‌ڵدانی سیستمی په‌رله‌مانیی نوێنه‌رایه‌تی، وه‌ڵامه‌كه گۆڕانی به سه‌ردا هات و پرۆسه‌ی بڕیاردان درایه ده‌ست نوێنه‌رانی هاووڵاتیان له په‌رله‌مانه‌كاندا. به‌ڵام سیستمی په‌رله‌مانی و نوێنه‌رایه‌تی فێڵێكی مێژوویی له خه‌ون و هیواكانی مرۆڤ كرد، به‌وه‌ی خه‌ڵكی هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌توانن له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه فه‌رمانڕه‌واكانیان بگۆڕن، به‌مه‌یش ئه‌سڵی چه‌مكی وشه‌ی دیموكراسی(كه به مانا ئه‌سیناییه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێت) شێواند و گۆڕی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی فه‌رمانڕه‌واكان، واته مه‌فهومی رسته‌كه ئاوایه كه هاووڵاتییان به هۆی ده‌نگدانه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌توانن كه فه‌رمانڕه‌وای دیكه بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن.
لێره‌وه‌یه كه دیموكراسییه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م فراوانبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌شداریی سیاسیی تاك له كۆمه‌ڵگه‌دا و چه‌مكی به‌شداریی سیاسی كورت ده‌كاته‌وه بۆ لێدانی نیشانه‌یه‌ك له كارتی ده‌نگدان، كه ئه‌مه‌یش هه‌ر چوار یا پێنج ساڵ جارێك به ڕێوه ده‌چێت و ئیدی له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر بڕیار و یاسایه‌ك له لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكه‌وه ده‌ربچێت زه‌حمه‌ته بگۆڕدرێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ده‌نگیان به‌و په‌رله‌مانه داوه و پێیشی ناڕازی بن، به‌م مانایه له دیموكراسییه‌تی نوێنه‌رایه‌تیدا هیچ نیشانه‌یه‌ك له به‌شداریی راسته‌قینه‌ی هاووڵاتییان له گۆڕیدا نییه.
ئه‌مڕۆ به هۆی ئه‌و ئاڵوگۆڕییانه‌ی كه به‌سه‌ر ژیانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووریدا هاتوون و به پاڵا ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا به دی هاتوون، ئیدی دیموكراسییه‌تی نوێنه‌راتیش، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ پرسیاری ئه‌وه‌ی كێ بڕیار بدات و كۆمه‌ڵگه چی بكات، ده‌سته‌وسانه له به‌رده‌م خه‌ون و ئاواته‌كانی مرۆڤ بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی و رێڕه‌وی ژیانی به ده‌ستی خۆی. چونكه ناتوانێت ده‌ربڕی پێشكه‌وتنه‌كانی دنیای ئه‌مڕۆ و خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی مرۆڤ بێت.
پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی و شۆڕشی دیجتاڵی و ئه‌لكترۆنی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌یان فه‌راهه‌م كردووه كه تاك له رێگه‌ی هۆكاری په‌یوه‌ندیكردن، ماسمیدیا و ئه‌نته‌رنێته‌وه به‌شداریی چالاكانه له پرس و كێشه سیاسییه‌كاندا بكات، پێشنیار بكات، ده‌نگ بدات و بڕیار ده‌ربكات.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌یشدا كه ده‌گوترێت ئه‌و بڕیارانه‌ی راسته‌وخۆ له هاووڵاتییانه‌وه ده‌رده‌چن بڕیاری پۆپۆلیستین و كاره‌سات دروست ده‌كه‌ن، "عه‌كیفا ئور" ده‌ڵێت:(به ته‌نها هاووڵاتییان نا به‌ڵكو نوێنه‌رانیش بڕیارگه‌لێك ده‌ده‌ن كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی كاره‌سات) له‌م ڕووه‌وه ئه‌و نموونه‌ی نازییه‌كان ده‌هێنێته‌وه كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكی پارته سیاسییه‌كانیان دا ، هه‌روه‌ها زانیاری‌یان له‌باره‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ و كه‌مپه‌كانی جینۆساید‌كردن له هاوڵاتییان ده‌شارده‌وه. جگه له‌وه ئور ئاماژه به‌و چه‌واشه‌كارییانه‌ی جۆرج بوش و تۆنی بلێر ده‌كات كه به‌رامبه‌ر به رای گشتی وڵاته‌كانیان له‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی عێراقه‌وه كردیان. بۆیه (بڕیاری نوێنه‌ران ده‌كرێت ترسناكتر بێت له بڕیاری راسته‌وخۆی هاوڵاتییان كه له ئه‌مه‌ی دواییاندا كه‌س تۆمه‌تبار ناكرێت، چونكه زۆرینه بڕیاری داوه و هه‌ر خۆیشی به‌رپرسیاره له ئه‌نجامه‌كه‌ی) ئه‌و هاووڵاتییانه‌یش له‌م جۆره سیسته‌مه‌دا له بڕیاردان ده‌ترسن، ئازادن له‌وه‌ی به‌شدار نه‌بن له ده‌نگداندا. لێره‌دا ئه‌وه گرنگه كه هه‌تا ژماره‌ی خاوه‌نبڕیار له كۆمه‌ڵگه‌دا زیاتر بێت، ئه‌وه‌نده كاریگه‌ریی ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ت و كه‌سییه‌كان له بڕیاره‌كاندا كه‌متر ده‌بنه‌وه.
به‌شداریكردنی راسته‌وخۆی تاك له سیاسه‌تدا، پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزتری پێ ده‌به‌خشێت و وه‌ك تاكێك هه‌ست به گرنگی را و بڕیاره‌كانی خۆی ده‌كات، له رووی سایكۆلۆژیشه‌وه له بێزاربوون له رۆتینی ژیانی رۆژانه و هه‌ستكردن به كێماسی رزگاری ده‌كات. له‌وه‌یش گرنگتر له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له ده‌ستی توێژی سیاسییه‌كان، كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌یده‌ن، موچه‌یش وه‌رده‌گرن، ده‌رده‌هێنێت و ده‌یداته‌وه ده‌ست كۆمه‌ڵگه. كۆمه‌ڵگه‌ش خۆی باشتر ده‌زانێت كه پێویسته چی بكات و پێویستی به چی هه‌یه، بۆیه ئه‌و بڕیارانه‌ی كه راسته‌وخۆ له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه و له پرۆسه‌ی دیموكراسییه‌تی راسته‌وخۆدا ده‌درێن، واقیعیتریشن بۆ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
واته دیموكراسییه‌تی راسته‌وخۆ شتێكی تیا نییه ناوی "فه‌رمانڕه‌وا" و " فه‌رمانپێكراو"، " بڕیارده‌ر" و " بڕیار جێبه‌جێكه‌ر" بێت و تاكه‌كان دابه‌ش نابن بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌موو شتێكیان به ده‌سته و ئه‌وانه‌یش كه هیچیان به ده‌ست نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو تاكه‌كان به‌شدارن له داڕشتنی سه‌رجه‌م بڕیار و یاساكاندا، كه‌س ناتوانێت له‌جیاتی كه‌س ده‌نگ بۆ بڕیارێك بدات. به‌م جۆره‌یش ده‌كرێت بڵێین له‌م سیستمه‌دا نه حوكوومه‌ت هه‌یه نه په‌رله‌مان و نه هه‌ڵبژاردن، په‌رله‌مان بریتییه له كۆی هاووڵاتییان و هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش ئه‌ندام په‌رله‌مانێكه كه ده‌سه‌ڵاتی پێشنیاركردن، گفتوگۆ و مشتومڕكردن و ده‌نگدانی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر بڕیارێك كه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵگه و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه. به‌مه‌یش تواناكانی تاك له پرۆسه‌یه‌كی ته‌واو ئۆتۆنۆمدا به گه‌ڕ ده‌خرێت و تاك له پابه‌ندێتی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌روو خۆی رزگاری ده‌بێت، چونكه هێزی سیاسی و مه‌عنه‌ویی ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان به‌سه‌ر هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا دابه‌ش ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانه كه هێزی سیاسی ده‌داته خاوه‌نی بڕیاره‌كان و ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌واكان له سیستمی سیاسیی ئه‌مڕۆدا هه‌یانه، ئه‌و هێزه سیاسییه‌یه كه له ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌مه‌یش یه‌كێك له گرنگترین پره‌نسیپه‌كانی دنیای ئه‌مڕۆ كه هاووڵاتییانی پێ له خشته ده‌برێت ئه‌ویش "مافی یه‌كسانی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانه له به‌رده‌م یاسادا" ده‌گۆڕێت بۆ پره‌نسیپی "مافی یه‌كسان له سیاسه‌ت و بڕیارداندا".
به‌وه‌یشدا كه ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان سه‌رچاوه‌ی هێزه، بۆیه هه‌ردوو رێگه‌كه بۆ كۆتاییهێنان به رۆڵی سیاسییه‌كان له بڕیارداندا كراوه‌یه، واته چ ئه‌وه‌ی به سرووشتی و ورده ورده له چه‌سپاندنی مافی یه‌كسان له به‌رده‌م یاساوه بڕوات به‌ره‌و مافی یه‌كسان له سیاسه‌تدا، یا ئه‌وه‌ی ئاستی به‌شداریی راسته‌وخۆی سیاسیی هاووڵاتییان فراوان بكرێته‌وه تا ئه‌ندازه‌ی یه‌كسانیی سیاسی، ئه‌و ده‌مه‌یش هیچ فه‌رمانڕه‌وایه‌ك ئه‌و هێزه‌ی نابێت له سه‌روو یاساوه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه بدات كه په‌یوه‌ندییان به ژیانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه و بگره پارته سیاسییه‌كانیش زه‌روره‌تێكی ئه‌وتۆیان نامێنێت.
پەراوێز:
1. (عه‌كیفا ئور) (Akiva Orr: (1931 – 2013) بیرمه‌ندێكی سۆسیالیستییه و دامه‌زرێنه‌ری (رێكخراوی سۆسیالیستی له‌ئیسرائیل)ه كه ناسراوه به‌ماتسبین. گه‌لێك كتێبی به زمانه‌كانی ئینگلیزی‌و عیبری داناوه له‌وانه( سلام سلام ولاسلام 1961، الدوله اللا ـ یهودیه: سیاسات الهویه الیهودیه فی اسرائیل، 1983، اسرائیل: السیاسه، الاساطیرو ازمات الهویه 1994)
2. تۆفله‌ر، ئاڵڤین ، الموجه الثالثه ص 91
3. له دیموكراسییه‌تی ئه‌سینا ژنان و كۆیله‌كان به هاووڵاتی ئازاد ئه‌ژمار نه‌ده‌كران بۆیه مافی ده‌نگدان و بڕیاردانیان نه‌بوو.
* ئاڵفن تۆفله‌ر له كتێبی " شه‌پۆلی سێیه‌م"دا سێ جۆر كۆمه‌ڵگه باس ده‌كات و چه‌مكی شه‌پۆلیشیان بۆ به‌كارده‌هێنێت. شه‌پۆلی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی پاش شۆڕشی كشتوكاڵییه كه كه‌ڵچه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی راوچێتیی خسته لاوه. شه‌پۆلی دووه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی شۆڕشی پیشه‌سازییه كه له كۆتایی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه ده‌ست پێده‌كات و تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست به‌رده‌وام ده‌بێت. له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌یش خێزانی ئه‌تۆمی، سیستمی فێركردنی ده‌ستكرد و سیستمی دامه‌زراوه بازرگانییه‌كان. بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌پۆلی سێیه‌م زۆرن له‌وانه به‌رهه‌مهێنانی زۆر‌و زه‌به‌ند، فره‌یی به‌كاربردن، ماسمیدیا، به‌ربڵاوی هۆیه‌كانی سه‌رگه‌رمی و رابواردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی كۆكوژ . هه‌رچی شه‌پۆلی سێیه‌مه تۆفله‌ر به چاخی پاش پیشه‌سازی ناوی ده‌بات واته چاخی سۆفت وێر، چاخی پێشكه‌وتنی سه‌رسووڕهێنه‌ری زانست و كۆمپیوته‌ر و ته‌كنه‌لۆجیای دیجیتاڵی.
سه‌رچاوه:
عه‌كیفا ئور، سیاسه بدون سیاسیین، تل أبیب، 2005 http://www.abolish-power.org/pwp_arab.html