سامیح سەعید عەبود
نهێنی بەهێزیی سەرمایەداری و لاوازیی نه‌یاره‌که‌ی، ئەوەیە کە سه‌رمایه‌داری سود له خراپترین حەزوئارەزوو، پاڵنەرو ئەنگیزەکان و شێوازی بیرکردنەوەی مرۆڤەکان وه‌رده‌گرێت و به‌سودی خۆی بەکاریان دەهێنێت، یەکێکیش لەو ئارەزووە هەرە خراپانە بریتییە لە حەزی شێتانه‌ی بەکاربردن یا مەسرەفگەرایی، لە نمونەی ئەوەش پارە سەرف کردنی هەندێک کەسە لە مۆبایلدا ، لە کاتێکدا زۆربەی خەڵکی نانیان نییە بیخۆن.
راستی ئەوەیە کە لەمڕۆدا بەبێ هیچ زیادەڕەوییەک مرۆڤایەتی ئه‌وه‌ندە لە زانست و تەکنەلۆژیا بەهرەمەندە کە لە توانایدایە بەکارێکی زۆر کەمتر لەوەی شێوازی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی سەرمایەداری پێویستییەتی، پێداویستییە بەکارهێنەرییەکانی گشت مرۆڤەکانی سەر زەوی دابین بکات.
هەر هێندە بەسە وێنای ئەوە بکەیت و بزانیت کە ریکلامکردن بۆ کاڵایەک و پێچانەوەی چەندی تێ دەچێت، لەکاتێکدا لە سایەی فۆرمێکی دیکەی بەرهەمهێناندا پێویست بەو تێچونە ناکات، بەڵام دیارە مانه‌وه‌ی بەرهەمهێنان لە سنوری تێرکردنی ئەو پێداویستییانەی بەکاردەهێنرێن، مانای راوەستانی بەرهەمهێنانی سەرمایەدارییە کە پێویستە لە سوڕی خۆی بەردەوام بێت تا سەرمایەدارەکان قازانج بکەن، ئەگەر ئەمە لەسەر حسابی بەختیاری مرۆڤ و بەهەدەردانی سەرچاوەکانیان و پیسکردنی ژینگەکەشیان بێت.
لێرەوە سەرمایەداری بایەخ دەدات بەدروستکردنی پێداویستی نا پێویست و ناسروشتی لەلای مرۆڤەکان و راکێشانی حەزی ناتەندروستیان لە خۆدەرخستنەوە بەرەو بەکارهێنانی کاڵاگەلێک کە پێوستییەکی راستەقینەیان پێی نییە بۆئەوەی بەختیاری راستەقینەیان بۆ بەدەست بهێنێت. هەر لەپێناو ئەمەشدا سەرچاوە سروشتییەکان بەشێوەیەکی زۆر نائەقڵانی بەهەدەردەدرێت وەک ئەوەی ئەم سەرچاوانە نەبڕێنەوەو کۆتای‌یان نەیه‌ت.
لەراستیدا بڕی سەرچاوە سروشتییەکانی سەر هەسارەی زەوی دیاریکراوەو ئەگەر دەستیشیان پێوە بگیرێت سەقفێکی نزمتریان ده‌بێت، بێگومان لە حاڵەتی بەردەوام بونی بەکارهێنانیاندا،ئەوا رۆژێک لە رۆژان تەواو دەبن. بۆ نمونە ئاسن کە نرخەکەی رۆژ بەرۆژ بەرزتر دەبێتەوە رۆژێک دێت وەک ئاڵتون دەگمەن دەبێت و لەو گرانتر دەبێت لەبەرئەوەی میکانیزمی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریی بەردەوامە لە دادۆشین و بەکارهێنانی ئاسن لە پیشەسازی چەکسازیدا کە تەنها یا بۆ کوشتن بەکاردێت یا وازی لێدەهێنرێت تا ژەنگ دەکات. یا لە دروستکردنی بیناو تەلارەکاندا بەکاردەهێنرێت کە ئەمانەش تەنها بۆ جامبازی کردن بەکاردەهێنرێن.لەگەڵ ئەوەی کە دەتوانرێت گەلێک بیناو خانوبەرە دەستەبەر بکرێت بەبەکارهێنانی تەکنەلۆژیایەکی جیاواز‌و بەبێ بەکارهێنانی ئاسن یا چیمەنتۆ.
دەکرێت به‌سود وه‌رگرتن له کاره‌باو به‌به‌کارهێنانی میترۆ‌و ترام یا پاس تۆڕێکی باشی گواستنه‌وه رابکێشرێت و به‌مه‌ش هۆکاری گواستنەوەی گونجاو بۆ خەڵکی دابین بکرێت،باشی ئه‌م هۆکارانه ئه‌وه‌یه که زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵک له روبه‌رێکی بچوکدا هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست ئه‌م چاره‌سه‌ره پشت گوێ ده‌خرێت و حه‌زی به‌کاربه‌ر بۆ خه‌ونی ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت ده‌وروژێنرێت، پاشان به‌کاربه‌ر کت‌وپڕ بۆی ده‌رده‌که‌وێت ئۆتۆمبیل له جیاتی ئه‌وه‌ی هۆکارێک بێت بۆ خۆشی و حه‌وانه‌وه له‌رووی ئابورییه‌وه بارگرانی بۆ دروست کردووه. ئاشکراشه به زۆربوونی ئۆتۆمبیل رێگاکانیش قه‌ره‌باڵه‌غ ده‌بن، له‌به‌رئه‌وه‌ش ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت به‌به‌راورد به پاس و هۆکاره گشتیییه‌کان ژماره‌یه‌کی که‌متری نه‌فه‌ر ده‌گرێت و روبه‌رێکی زیاتریش داگیر ده‌کات بۆیه ناچار ده‌بین به دروست کردنی به‌رزه پرد‌و ئه‌نده‌رپاس که بۆ ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌کی زۆری چیمه‌نتۆو ئاسن به‌کارده‌هێنین، بڕێکی زۆرتری سوته‌مه‌نی ده‌سوتێنین و به‌مه‌ش پیسی زیاتر فڕێ ده‌ده‌ینه ناو ژینگه‌وه، لێره‌دا شێتی به‌کاربه‌ران و چاوچنۆکی به‌رهه‌مهێنه‌ران ده‌گاته ئه‌و په‌ڕی، ئیدی به‌رهه‌مهێنه‌ران خۆراک( بۆنمونه گه‌نمه‌شامی و.ک) ده‌که‌ن به سوته‌مه‌نی بۆ ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبیله تایبه‌ته .
بۆ پاراستنی پێیه‌کانت له کاتی رۆیشتندا، پێویستیت به پێڵاو ده‌بێت، له چوارچێوه‌ی زانین وته‌کنه‌لۆژیای به‌رده‌ستی مرۆڤایه‌تیشدا، ده‌کرێت کارگه‌کانی پێڵاو دروست کردن جۆره پێڵاوێک به‌رهه‌م بهێنن که به ده‌یان ساڵ به‌رگه بگرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش زۆر به‌سانایی مانای وایه کاتێک پێویستی مرۆڤه‌کان بۆ پێڵاو ته‌واو ده‌بێت کارگه‌کان له‌کارده‌وه‌ستن ؛ ئا لێره‌دا سه‌رمایه‌داری بیرۆکه‌ی مۆدیلاتی داهێناوه تاکو خه‌ڵکی ناچار بکه‌ن به گۆڕینی کاڵاکانیان سا ئه‌گه‌ر له‌که‌ڵکیش نه‌که‌وتبن، رێگه‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه که‌ره‌سه‌ی خراپ له پیشه‌سازیدا به‌کاربهێنن، له‌کاتێکدا که‌ره‌سه‌ی زۆر باشتریش هه‌یه به‌ڵام سه‌رمایه‌داری ئه‌و که‌ره‌سانه هه‌ڵده‌گرێت بۆ پیشه‌سازی دیکه که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ئاتاجه‌کانی به‌کاربه‌ری ئاساییه‌وه نییه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وا ده‌کات که زۆربه‌ی ئه‌و کاڵایانه‌ی به‌کاربه‌ری ئاسایی به‌کاریان ده‌هێنێت زوو له‌که‌ڵک بکه‌ون و به‌مه‌ش ناچار ده‌بێت بیگۆڕێت به‌کاڵایه‌کی نوێ.
وا دیاره چاچنۆکیی بێ ئه‌ندازه‌ی خاوه‌ن سه‌رمایه‌کان وای لێ کردوون که به‌م دواییانه ره‌فتارێکی په‌ڕگیریان هه‌بێت له مه‌سه‌له‌ی مه‌سره‌فکردندا. بۆنمونه یه‌که‌مین به‌فرگر (سه‌لاجه) که هاته ماڵه‌که‌مان له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کاندا بوو، سه‌لاجه‌یه‌کی به‌کارهێنراو بوو؛ ئێمه که خێزانێکی گه‌وره بوین زیاتر له سی ساڵ ئه‌و سه‌لاجه‌یه‌مان هه‌بو، دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌کی خراپ کاری ده‌کرد، ئیتر له کۆتایی هه‌شتاکاندا سه‌لاجه‌یه‌کی نوێمان کڕی، ئه‌و سه‌لاجه‌یه دوای ده‌ساڵ له‌کار که‌وت به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند جارێک برایه سه‌ر وه‌ستا بۆ چاککردنه‌وه.

چه‌پی رادیکاڵ له وڵاتانی پێشکه‌وتوی پیشه‌سازیدا له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردودا له‌و نهێنییه تێگه‌یشت و ره‌خنه‌یه‌کی توندی ئاراسته‌ی ئه‌وشته کرد که پێی ده‌وترێت که‌لتوری مه‌سره‌فگه‌را، ئه‌مه‌ش له جل و به‌رگی گه‌نجانی یاخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه ره‌نگی دایه‌وه. به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و یاخی بوونه کۆتایی هات وسه‌رمایه‌داری ئیحتیوای کرد‌و به قازانجی خۆی به‌کاری هێنا. بۆیه ره‌خنه‌که له نێو ناوه‌ندێکی به‌رته‌سکی رۆشنبیراندا مایه‌وه که دابڕاوبوون له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و خه‌ڵکه‌ی بووبوونه دیلی ئه‌و که‌لتوره لێڵه.
له‌راستیدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و که‌لتوره تاراده‌یه‌کی زۆر سه‌خته ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش که له‌مه‌ترسییه‌که‌ی تێگه‌یشتوون. بۆ نمونه تۆ ده‌بێت زۆر پته‌وبیت تا بتوانیت به‌رامبه‌ر ئه‌و لێشاوه ریکلامه خۆت رابگریت ... خۆت رابگریت له‌به‌رامبه‌ر حه‌زو ئاره‌زووی منداڵه‌کانت که ده‌ته‌وێت ئاسوده‌و دڵخۆشیان بکه‌یت، له‌کاتێکدا ئه‌وان هێشتا نازانن تۆ بۆچی له‌و شتانه بێبه‌شیان ده‌که‌یت که هاوته‌مه‌نه‌کانیان هه‌یانه؛ ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌تۆمه‌تی خه‌ڵکیش بوه‌ستیته‌وه که پێت ده‌ڵێن ره‌زیل وده‌ست نوقاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ستبه‌رداری هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌بیت که ئه‌وان پێیان وایه له پێداویستییه گرنگه‌کانی ژیانن، خۆیانت لێ دوور ده‌خه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ به سوکی سه‌یری ئه‌و شتانه ده‌که‌یت که ئه‌وان به هۆکاری رێزداریی خه‌ڵکی ده‌زانن، چونکه مرۆی پاک له ئه‌ندێشه‌ی خه‌ڵکیدا ئه‌وه نییه که خۆی پاک ده‌کاته‌وه له هه‌ڵه‌و خراپه‌کارییه ئه‌خلاقیه‌کان، به‌ڵکو ئه‌و که‌سه که‌شخه‌و شیکپۆشه‌یه که هیچ بێدڵی خۆی ناکات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی تریش بێت.
پاشان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا نه‌بچڕێت، زۆرجار ناچاریت وه‌ک ئه‌وانی دیکه بخلیسکێیته نێو ئه‌و گۆمی که‌لتوره‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به کرده‌وه‌ش نه‌بێت لایه‌نی که‌م به قسه بێت؛ سه‌رباری سه‌ختیی ئه‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌ش که ئاماژه‌م پێ‌کرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای وانییه که ناکرێت و ده‌بێت وازی لێ بهێنین، به‌ڵکو پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی سه‌رمایه‌دارین به‌و ئاقاره‌دا جه‌نگه‌که‌یان له دژی هه‌ڵگیرسێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی درێژه‌کێشانی فه‌رامۆشکردنی نهێنییه‌کی به‌هێزییه‌که‌ی(واته به‌هێزی سه‌رمایه‌داری و.ک) هۆکارێکه بۆ به‌رده‌وام بوونی وداواجار به کاره‌سا‌تێکیش بۆ زه‌وی و مرۆڤایه‌تی کۆتایی دێت.