له کوردستان به‌شی زۆری تاوانه‌کانی کوشتنی مێینە له‌سه‌ر هه‌بوون(یا گومان له‌بوونی) په‌یوه‌ندییه‌کی خۆشه‌ویستی و سێکسی ئه‌نجام ده‌درێن و له نێو قوربانییه‌کانیشدا ژنی مێرددار هه‌ن، کاردانه‌وه‌کانی تا‌که‌کانیش (له‌وه گه‌ڕێ که کاردانه‌وه‌ی دامه‌زراوه و گروپه‌کان به گشتی خۆپارێزانه و موجامه‌له‌چییانه‌یه) به‌رامبه‌ر به کوشتن به ناوی خیانه‌ته‌وه لە باشترین حاڵەتیدا لە هه‌ڵوێستێکی سۆزدارییانه تێناپه‌ڕێت و ئەوەی باوە لۆمه‌کردن و سەرزەنشتکردنی قوربانییەکەیە بەوەی سوچ و گوناهی خۆیەتی کە کوژراوە. کاردانه‌وه‌ی بەشی زۆری ژنانیش له ئاست خیانه‌تی هاوسه‌ریدا کارتێکراوه به‌و پێناسه‌یه‌ی که که‌لتووری پیاوسالاری بۆ بنه‌ما و چوارچێوه‌کانی بۆ داڕشتووه. بۆیە دەبینین لە هەڵوێست وەرگرتنیاندا لە بەرامبەر کوشتن لەسەر خیانه‌تی هاوسه‌ری تۆمه‌ت و به‌رپرسیارێتی بەسەر ژن‌دا فڕێ دەدەن و ئەو بە گوناهباری سەرەکی دەزانن، واته هێنده‌ی خیانه‌ته‌که(هۆکاری کوشتنه‌که) مرۆڤه‌کان راده‌گرێت ئه‌وه‌نده خودی کوشتنه‌که و هۆکاری خیانه‌ته‌که مرۆڤه‌کان راناگرێت و پرسیاریان لا دروست ناکات.
میدیاکان و دەزگافەرمی و نافەرمییەکان بەردەوام هەواڵی کوشتنی ژنان لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی و سێکسی بڵاودەکەنەوە. ئێمە لێرەدا ئامارەکان ناخەینەروو و قوربانییەکان ئەژمار ناکەین،بەڵام با بۆ ساتەوەختێک راوەستین و سەرنجێکی ئەو دۆخە ئیعلامی و کۆمەڵایەتییە بدەین کە لە یادکردنەوەی رۆژی عاشقاندا(ڤالانتاین) لەم کۆمەڵگەیەدا دەگوزەرێت و بپرسین داخۆ دەشێت کۆمەڵگەیەک یادی ڤالانتاین بکاتەوە ئەو هەموو بڕە لە توند‌و تیژیی و کوشتنەی لە هەناوی خۆیدا هەڵگرتبێت؟ ئایا ئەم ئامارانە جارێکی‌تر دووفاقی و ئیزدواجییەتی کارێکتەری کۆمەڵایەتیمان نادەنەوە بە روودا؟ چی وا لە مرۆیەک دەکات کە لە یەک کاتدا هەم عاشق بێت و هەم عیشقکوژ؟ .. مرۆیەک وێنەی تیر‌و دڵی لەسەر دەست ومەچەکی هەڵکەندووە، بەڵام ئامادەیە لەسەر ئەوەی پێی دەوترێت خیانەت سەر سنگی هاوسەرەکەی بە فیشەک هەڵتەکێنێت، ئامادەیە خوشکەکەی لەت و پەت بکات.
لە راستیدا سێکس لە دەرەوەی پەیوەندی هاوسەرێتیدا دەرەنجامی قەیرانێکە کە دەکرێت بە قەیران لە پەیوەندی هاوسەرێتیدا ناوی ببەین. کوشتنیش لەسەر هەبوونی پەیوەندی سێکسی دەگەڕێتەوە بۆ:
یەکەم/ بە پیرۆز سەیرکردنی دامەزراوەی خێزان و پاراستنییەتی بۆ بەردەوام بوون لەو وەزیفەیەی پێیدراوە بە تایبەت لە ئاراستەکردن و جڵەو کردنی ئارەزووە سێکسییەکانی ئەندامەکانی.
دووەم/ رەگداکوتاوی کەلتووری توندوتیژی وەک پاشخانێکی مێژوویی ئەم کۆمەڵگەیە کە چ تاکەکان و چ گروپەکان لە دۆخی ناکامی و بنبەستییەکانیاندا پەنای بۆ دەبەن.
لەم نێوەدا ئەوەی بیری لێ ناکرێتەوە هۆکارەکانی پشت ئەو پەیوەندییە سێکسییەیە و چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەیە کە پەیوەندییەکەی بەو دۆخە گەیاندووە.
بۆیە ناکرێت هەروا بە بێ هیچ هۆیەک نه‌فره‌تی لێبکه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌لتوور و ئایین و کۆمه‌ڵگه نه‌فره‌تیان لێکردووه، یاخود په‌سه‌ندی بکه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئازادی ده‌که‌ین. به‌ڵکو پێویسته بزانین خیانه‌تی هاوسه‌ری چی ده‌گه‌یه‌نێت و سه‌رچاوه مادی و مه‌عنه‌وییه‌کانی تێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵگه له‌م چه‌مکه چین؟ بۆچی کۆمه‌ڵگه هه‌ڵوێستێکی دووفاقی به‌رامبه‌ر بە پەیوەندی سێکسی هه‌ریه‌که له ژن و پیاو له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دانپیانکراوه‌کاندا هەیە؟
خیانه‌ت یا په‌یوه‌ندی سێکسی نا باو، رووداوێکی ساته‌وه‌خت و کت‌وپڕ نییه که تاکێک یا دوو که‌س لێی به‌رپرسیاربن. وه‌ک چۆن له ناو کایه‌ی پزیشکیدا نه‌خۆش مێژووچه‌ی خۆی هه‌یه و له ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانی نه‌خۆشییه‌که‌یه‌وه ده‌ست پێنا‌کات، نیشانه‌کان زنجیره‌یه‌کی که‌ڵه‌که‌بووی گۆڕانکاری و تێکچوونن له وه‌زیفه فه‌سله‌جییه‌کان یا ده‌روونییه‌کانی مرۆڤ. ئاواش په‌یوه‌ندی سێکسی ناباو مێژووچه‌ی خۆیی هه‌یه که به‌شێک له‌و مێژووچه‌یه دووره و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی که‌سه‌که و قۆناغه‌کانی گه‌شه و نه‌شونمای سێکسی، به‌شێکیشی نزیکە و په‌یوه‌ندی به‌و دۆخه سێکسی و سۆزدارییه‌وه هه‌یه که گه‌مارۆی تاکی داوه.
ده‌کرێت بڵێین خیانه‌تی هاوسه‌ری ده‌لالاتی جۆراوجۆری هه‌یه، ریشه‌که‌ی به‌شێکی له کۆمه‌ڵناسیدایه چونکه گوزارشته له په‌یوه‌ندییه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی خێزانی دانپیانراو و دانپیانانی کۆمه‌ڵایه‌تی(هه‌ر بۆیه من ده‌سته‌واژه‌ی سێکسی ناباو وه‌ک هاو واتای خیانه‌تی هاوسه‌ری به‌کار ده‌هێنم) به‌مه‌ش به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر خێزان ده‌زانرێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کی قوڵیشی به ده‌رونناسییه‌وه هه‌یه چونکه راسته‌وخۆ پاڵنه‌ره سێکسییه‌کان، خه‌یاڵدانی سێکسی و په‌روه‌رده‌ی که‌سێتی له په‌سه‌ندکردن یا ره‌تکردنه‌وه‌یدا به‌شدارن.
باسه‌ره‌تا له خێزانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین . خێزان له ڕێڕه‌وی په‌ره‌سه‌ندنی خۆیدا چه‌ندین فۆرمی به خۆ‌وه دیووه هه‌ر له گه‌له ژنه مێردایه‌تییه‌وه تا تاكهاوسه‌ری، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش به سه‌ر خێزاندا هاتوون ده‌ره‌نجامی گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون. خاڵی جه‌وهه‌ریش لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌مو قۆناغه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كۆمه‌ڵگه جۆراوجۆره‌كان له مێژووی دێرینه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ خاوه‌نی سیستمی په‌یوه‌ندی تایبه‌ت و شێوازی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراو بوون و هه‌ن، تابۆ و موحەڕەمات و ئەخلاقی تایبه‌ت بە خۆیان هه‌بووه و هه‌یه. بۆیە گۆڕانکارییەکانی كۆمه‌ڵگا مۆدیله‌كانی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سنووره‌كانی حه‌رام وحه‌ڵاڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانی ژن و پیاو و خێزانیشی خستۆته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه و سه‌ر له نوێ پێناسه‌ی كردوونه‌ته‌وه( خێزان توخمێكی چوست وچالاكه، هه‌رگیز ناوه‌ستێ، به‌ڵكو له فۆرمێكی نزمه‌وه بۆ باڵاتر، هه‌ر به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه ڕووه و قۆناغێكی باڵاتر هه‌نگاو ده‌نێ و پێش ده‌كه‌وێت )(1)، به‌م پێیه ئایدیا و حوكمدانی ئێمه له‌سه‌ر شته‌كان و دیارده‌كان و پۆلینكردنیان بۆ باش و خراپ له ژێر كارتێكه‌ری دراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ، نه‌ریت و یاسا و كه‌لتوور و... هتد و زانیارییه دیاریكراوه‌كانی ئێمه‌دایه، له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و بارودۆخه ده‌روونییه‌دایه كه‌چ وه‌ك تاك و چ وەك گروپ به‌سه‌رماندا زاڵه، واته ئه‌وه كۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ن كه په‌سه‌ند له ناپه‌سه‌ند جیاده‌كه‌نه‌وه و هێڵی نێوانیان دیاریده‌كه‌ن.
لێره‌وه ده‌كرێت بڵێین روانگەی کۆمەڵگە بۆ رەفتارە سێکسییەکان، په‌یوه‌ندی سێكسی و هاوسه‌رێتی و ڕووبه‌ره‌كانی تابۆ جێگیر و وه‌ستاونین، به‌ڵكو به پێی گۆڕانی كات و شوێن به‌رده‌وام له گۆڕاندان. بۆ نموونه ئه‌وه‌ی له سیستمی دایكسالاریدا په‌یوه‌ندی سێكسی ئازادانه‌تره و په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كان كێشه و گرفت ناخوڵقێنن، په‌یوه‌سته به ئابووری كۆمۆنی وئه‌و فۆرمه‌ی خێزانەوە كه ئه‌و كاته باو بووه( گریك وگه‌لانی ئاسیا پێش یه‌ك شوویی شێوه‌ی دیكه‌ی ژن و مێردایه‌تیان تێدا باو بوو كه نه‌ك ته‌نها پیاوێك له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێكدا تێكه‌ڵ ده‌بوو، به‌ڵكو به هه‌مان شێوه‌ش ژنێك له‌گه‌ڵ چه‌ندین پیاودا تێكه‌ڵاو ده‌بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره گرفتێك بخوڵقێنێت یان له‌ڕێگه‌لادان و سه‌رپێچی كردن بێت ، چ بۆ پیاو چ بۆ ژن)(2).
به هه‌ره‌سهێنانی سیستمی دایكسالاری و كۆنترۆڵكردنی ئابووری له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ئیتر په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به خێزانیشه‌وه، به‌پێی دۆخی تازه گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت. په‌یوه‌ندی سێكسی ژن و پیاو كه ڕه‌مه‌ك(غریزه) بزوێنه‌ره‌كه‌یه‌تی ده‌گۆڕێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی مه‌به‌ستدار كه ئامانج لێی وه‌چه‌خستنه‌وه و پاراستنی سامان و میراتی باوكه. مانه‌وه‌ی سامانیش له نێو خێزان(خێڵ)دا پێویستی به‌وه‌یه كه نه‌سه‌بی مناڵان بگه‌ڕێته‌وه بۆ باوك نه‌ك دایك(ده‌سه‌ڵاتدارێتی مێرد له خێزاندا و له دایكبونی مناڵگه‌لێك كه ته‌نها له خوێن و تۆوی ئه‌و كه‌وتونه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌وان له دوا ڕۆژدا میراتگری سه‌روه‌ت و سامانه‌كانین، ئه‌مانه‌ن تاكه ئامانجی تاك ژن ومێردایه‌تی)(3)، لێره‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی خێزانی تاك ژن ومێردایه‌تی ده‌بێته پێداویستیه‌كی قۆناغه‌كه هه‌روه‌ها چه‌پاندنی ئاره‌زوو و پاڵنه‌ره سێكسییه‌كانیش به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ مه‌رام و پێكهاته‌ی فۆرمی تازه‌ی خێزاندا بێته‌وه، ده‌ست پێده‌كات و ئاكاری سێكسییش داده‌مه‌زرێت(ئاكاری سێكسی به مه‌به‌ستی دیاریكراو هاتۆته‌بوون کە بریتییه له رێكخستنی سێكس و میراتی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش خێزان په‌یدابووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جۆره موماره‌سه‌یه‌كی سێكسی له هه‌ر جۆره ئاستێكدا بێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگایه قه‌ده‌غه و حه‌رام بكات) (4) لێرەوە وەک ولیەم رایش ئاماژەی پێدەکات خێزانی باوكسالاری دەبێتە(میكانیزمێكی كارا و تایبه‌تمه‌ند له گواستنه‌وه‌ی چه‌پاندنی كۆمه‌ڵایه‌تییەوە بۆ تاك)(5)
واته خێزان جگه له ئه‌ركه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی، ئه‌ركێكی گرنگتریش له ئه‌ستۆ ده‌گرێت ئه‌ویش په‌روه‌رده‌ی سێكسیی مناڵه، په‌روه‌رده‌كردن به مانا زانستییه‌كه‌ی نا، به مانای پێدانی هوشیاری سێكسی نا، به‌ڵكو به‌وه‌ی ئاره‌زووه سێكسییه‌كانی منداڵ ئاراسته و كۆنترۆڵ بكات و له پاڵ پێگه‌یشتنی بایۆلۆژیدا مرۆڤێكی گونجاو له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا بكات. ئه‌وه ئه‌ركی خێزانه به ئامۆژگاری بێت یان چاوسوركردنه‌وه و تۆقاندن یان لێدان بێت ئه‌و پرنسیپه كۆمه‌ڵایه‌تییه بگه‌یه‌نێت به منداڵه‌كانی، ئه‌ویش پره‌نسیپی قه‌تیسكردنی بنه‌ماكانی له‌زه‌ته له نێو بازنه‌ی زایه‌ندی(تناسلی)دا، واته فێركردنی گواستنه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی چێژوه‌رگرتنی سێكسییە له جه‌سته‌وه بۆ كۆئه‌ندامی زاوزێ، وه‌ك ماركۆزه ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی باقی ئه‌ندام و هه‌سته‌كانی تری له‌ش جگه له كۆئه‌ندامی زاوزێ بخرێته خزمه‌ت به‌رهه‌مهێنه‌ری كار و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
ئەگەر چی ماركۆزه پێیوایه كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ ڕۆڵی خێزانی وه‌ك ئاراسته‌كه‌ری پاڵنه‌ر و فێركه‌ری جێبه‌جێكردنی ئاره‌زووه سێكسییه‌كان و چه‌پاندن هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و ئه‌م ڕۆڵه زیاتر ده‌زگاكانی كۆنترۆڵ و چاودێری ده‌یبینن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای كوردی و بگره وڵاتانی ڕۆژ‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئیسلامی بده‌ین، ده‌بینین كه هه‌ردوو بۆچوونه‌كه‌ی ڕایش و ماركۆزه‌یان تێدا به‌رجه‌سته بووه. چونکە له لایه‌كه‌وه خێزان و نه‌ریتی خێڵه‌كی كه پاشماوه‌كانی كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تایین، ڕۆڵی خۆیان له ئاراسته‌كردن و له قاڵبدانی تاك هه‌تا ئه‌ندازه‌ی له تاكخستنی له ده‌ست نه‌داوه، لە لایەکی دیکەوە رۆڵی دام و ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت له تەقدیسکردنی دامەزراوەی خێزان، په‌روه‌رده‌كردن و ڕێكخستنی مه‌یله سێكسییه‌كانی تاك و جڵه‌وكردنیان ڕۆڵێکی ته‌واوكا‌ریانەیە.
به‌م جۆره مەیلەکانی مرۆڤ له پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنیدا له نێو خێزاندا(وهه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگاش) جڵه‌و ده‌كرێن تاكو به‌دیهێنانی له‌زه‌ت له پێكهێنانی خێزاندا ببینێته‌وه و خۆی به دووربگرێت له هه‌ر جۆره تێركردنێكی تری سێكسی كه خزمه‌ت به سێكسی زایه‌ندی(تناسلی) نه‌كات، چونكه كۆمه‌ڵی پیاوسالاری به ناڕه‌وا(غیرشرعی) و ناپه‌سه‌ند و لێدان و لادان له به‌ها و پیرۆزییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌زانێت و دانی پێدا نانێت (6). بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین دروستكردنی خێزان و هاوسه‌رگیریش ده‌سه‌وه‌ستانە له لابردنی ئه‌و چه‌پاندن و بێبه‌شیه‌ی كه مرۆڤی تێدا ده‌ژی. چونکە ئەو چه‌پاندنە، كه به ڕێژه‌ی100% تاکی بێبەشکردووە له‌وەی بەرلە پرۆسەی هاوسەرگیریی هەر جۆره ئه‌زمونێكی سێكسیی دیکەی هەبێت، له ژیانی هاوسه‌ریدا ته‌نها به ڕواڵه‌ت لاده‌چێت و له باشترین حاڵه‌تیدا له چه‌ندێتی سه‌رفكردنی وزه‌ی سێكسی‌دا كه‌م ده‌كات. به‌ڵام له ڕووی چۆنێتی گه‌یشتن به‌ئۆرگازمی ته‌واو وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، وەک رایش دەڵێت: بارودۆخ له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌ری و خێزاندا پڕكوێره‌وه‌ریتره.
لەراستیدا ئێمە به‌په‌راوێزی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌نه‌وه دو دیمه‌نی ناكۆك و دژبه‌یه‌ك، به‌ڵام دانپیانه‌نراو ،ده‌بینین لەلایەکەوە هیتریزم (ئیباحییەت)، کردنەوەی مەلها و دیسکۆ، بازرگانیکردن بە سێکسەوە، لە بەردەستدابوونی کەناڵ و سایتەکانی پۆرنۆ و ... هتد. لە لایەکی دیکەوە چاودێریی توندی دەزگاکانی دەسەڵات دەبینین بەسەر هەڵسوکەوت و ئازادییەکانی تاک، برەودان بە وێنایەکی وەهمی دەبینین لەمەڕ خێزانی پاکیزەو پاک دامێنی، ئەو کوشتن و توندوتیژییه دەبینین كه له له‌لایه‌ن خیزانەکانەوە دەرهەق بە ژنان و کچان دەکرێت.
فاکتەرەکانی بەردەوام بوونی ئەم تاوانە چین؟
ئەگەر سروشتی پەیوەندی سێکسیی ناباو(خیانەتی هاوسەری) لە پەیوەندی نێوان ژن و پیاودا بێت، ئەوا کاردانەوەکان لە نێو دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکاندایە کە لە فۆرمی جیاواز و بە پشتبەستن بە فاکتەری جۆراوجۆر پارێزگاری لە ئاکار و بەها چەسپاوەکان دەکەن و پێودانگیان بۆ دادەنێن، لێرەدا ئاماژە بە سێ فاکتەری گرنگ دەکەین:
فاکتەری یاسایی
ئەوەی ئێمە ئەم کوشتن و توندوتیژییە بە تاوان ناو دەبەین زیاتر لایەنێکی مافخوازی(حقوقی)یە وەک لە یاسایی، چونکە یاسا سزایەکی وای دیاری نەکردووە کە لەگەڵ قورسی تاوانەکەدا گونجاو بێت. زیادەرەوی ناکەین ئەگەر بڵێین کوشتن بە پاساوی خیانەت بە شێوەیەکی شاردراوە بە دەستور و یاسا رێکخراوە. بۆ نموونە لە بڕگەی ئەلفی مادەی ٢٩ی دەستوری هەمیشەیی عێراقدا هاتووە: خێزان بنەمای کۆمەڵە و دەوڵەتیش پارێزگاری لە قەوارەکەی، بەها ئاینی و ئەخلاقی و نیشتمانییەکانی دەکات. ئاشکرایە دەوڵەت لە رێگەی دامەزراوەکانییەوە پارێزگاری لە قەوارەی خێزان دەکات و بەخشینی بەهای ئاینی و ئەخلاقیش پێی، مانای رەتکردنەوەی هەر جۆرە فۆرمێکی دیکەی پەیوەندیی مرۆییە کە لە دەرەوەی سنوورە ئایینییەکاندا بێت. ئەوەش کە چاودێری بەها ئایینی و ئەخلاقییەکانی خێزان دەکات بریتییە لە دەزگا ئاینییەکان کە سزا یاساییەکان بۆ هەر سنورشکێنییەک دیاری دەکەن. بە گوێرەی مادەی ٤٠٩ی یاسای سزادانی عێراقیش ئەگەر پیاو ژنەکەی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا لە کاتی سێکس کردندا بگرێت و یەکێکیان یا هەردووکیان بکوژێت ئەوا سزاکەی لە سێ ساڵ زیاتر نابێت. لێرەدا دەوڵەت لە جیاتی ئەوەی فاکتەرێک بێت بۆ ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان، خۆی دەبێتە فاکتەری نائارامی بۆ نیوەی کۆمەڵگە کە ژنانن. لە پەیوەندی ژن و مێردایەتیدا ئەوەی هێز بە پیاو دەبەخشێت بۆ مومارەسەکردنی توندوتیژی یا کوشتنی ژنەکەی، هەر بە تەنها باڵادەستیی ئابووری پیاو نییە بەسەر ژن‌دا، بەڵکو ئەو دەسەڵاتە رەمزییەیە کە یاسا لە فرۆمی پارچە کاغەزێکدا بە ناوی گرێبەستی هاوسەرگیرییەوە پێی دەبەخشێت و پیاو تا ئەندازەی خوایەتی( بەوەی رۆحی ژنەکەی و ئەندامانی تری خێزانەکەی دەداتە دەست) بەرز دەکاتەوە. گرێبه‌ستی هاوسه‌ری كه له‌ڕواڵه‌تدا ژن و پیاوهه‌ردووكیان په‌سه‌ندیان كردووه، له ناوه‌ڕۆكدا گرێبه‌ستی ڕازیبوونی ژنه به ده‌سه‌ڵاتی پیاو له رووی یاسایی و دادوه‌رییەوە. هاوکات گرێبه‌ستی داننانی ژنە بەو پەیوەندییە كۆمه‌ڵایه‌تییه لاسه‌نگه‌ی نێوان پیاو( فه‌ره‌مانڕوا) و ژن( فه‌رمانپێكراو). بۆیه ده‌بینین ئه‌وه‌ی بۆ پیاو ڕِه‌وایه له دروستكردنی په‌یوه‌ندی سێكسی له ده‌ره‌وه‌ی خێزاندا بۆ ژن ڕه‌وا نیه و به خیانه‌تی هاوسه‌ری حساب ده‌كرێت و سزای یاسایی و کۆمەڵایەتی لەسەرە .

فاکتەری ئاینیی:
بە پیرۆز سەیرکردنی خێزان و سێکس لە هزری ئاینیدا ریشەیەکی قوڵ و دێرینی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ ساتەوەختی سەرهەڵدانی دوالیزمەی موقەدەس و گڵاو کە دواتر بناغەی هزری ئایینەکان پێکدەهێنێت. بە پێی بیرۆکەی موقەدەس سەرجەم ئەندامەکانی لەش و وەزیفە فەسلەجییەکانیان و جوڵەو رەفتارەکانی مرۆڤ و بگرە هەرچی دیاردە و جووڵەیەک هەیە لە گەردووندا مەدلولێکی ئایینی و قودسیەتیان هەیە چونکە لە لایەن خواوەندەوە دامەزراون و بەم پێیەش هەموو شتێک سروشتێکی سروتگەرایی هەیە هەر لە خواردن و خەوتنەوە تا سێکسکردن. خوێندنی دوعا و نزا و وێردەکان لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکاندا نموونەیەکن لەو شێوازە سروتگەراییە(7). ئاشکرایە لادان یا سەرپێچیکردنیش لەو سیستماتیزە بوونەی رەفتار و جووڵەکان مانای بەزاندنی سنوورەکانی تابۆ و موحەرەماتەکانە و سزای دینی و دنیایی لەسەرە.
کەلتوری توندوتیژی و تۆڵەکردنەوە:
نەک هەر کوشتن و توندوتیژیی لەسەر سێکس و خۆشەویستی بەڵکو هەموو توندوتیژییەکانی دیکەش لە نێو کۆمەڵگەیەکدا هەن کە لێبوردەیی وئاشتەوایی تێدا نەبێت و کەلتووری تۆڵە کردنەوە تیایدا باڵادەست بێت. رەگداکوتاوی کەلتووری توندوتیژیی وەک ئاسانترین رێگا بۆ چارەسەرکردنی ناکامی و بنبەستەکان، کوشتنی ژنیشی لەسەر خیانەتی هاوسەری کردۆتە ئیجرائێکی بەردەستی دامەزراوەی خێزان.
لە کاتێکدا خێزان لەم کۆمەڵگەیەدا به پیاو ده‌ناسرێته‌وه‌و به‌شێكه له‌شوناسی پیاوانه‌ی، لە کاتێکیشدا پاراستنی قه‌واره و پیرۆزییه‌كانی خێزان کراوە بەئه‌ركی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان، ده‌ستبردن بۆ تابۆ و حه‌رامكراوه‌كان له لایه‌ن ژنه‌وه(به‌ستنی په‌یوه‌ندی سێكسی له ده‌ره‌وه‌ی خێزان له‌و تابۆیانه‌یه) ئاماژه‌یه‌كه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕه‌مزی شوناس و ده‌سه‌ڵاتی پیاو، ئاماژه‌یه بۆ له‌قاندنی هه‌یبه‌تی پیاو نه‌ك هه‌ر له‌ناو خێزاندا، به‌ڵكو لەناو كۆمه‌ڵیشدا، بۆیه تێپه‌ڕینی وه‌ها حاڵه‌تێك به‌سه‌ر پیاودا به‌بێ تۆڵەکردنەوە واتە کوشتنی ژنه‌كه ده‌بێته‌مایه‌ی به‌سوك سه‌یركردنی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه.
شكستهێنانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی له به‌تاڵكردنه‌وه‌ی وزه‌سێكسیه‌كانی مرۆڤدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شێوه په‌یوه‌ندییه‌ی كه له‌سه‌ر شێوازی ماركۆزه ده‌توانین به سێكسی تاكرٍه‌هه‌ندی ناوبه‌رین، كه لاوازی و ساردی سێكسی و خیانه‌تی هاوسه‌ری و حاڵه‌ته عوسابییه‌كان له ده‌رهاویشته به‌رچاوه‌كانین، وه‌ك :
1ـ یه‌كئاراسته‌یی له په‌یوه‌ندی سێكسی‌دا و نه‌بوونی ئازادی گوزارشتكردن له حه‌ز و مه‌یله سێكسییه‌كان و فه‌رامۆشكردنی هه‌موو به‌شه‌كانی تری جه‌سته و ته‌ركیز خستنه سه‌ر كۆئه‌ندامی زاوزێ به ته‌نها بۆ گه‌یشتن به له‌زه‌تی سێكسی.
2ـ هیلاكی وماندووبونی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به هۆی فشاره‌كانی كاری ڕۆژانه‌وه. به‌مه‌ش سێكس ده‌چێته ناو خشته‌ی دابه‌شكردنه‌كانی كاته‌وه. دیاریكردنی كات وشوێن بۆ سێكسكردن، وه‌ك ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكی و كارێكی تری ڕۆتینی ڕۆژانه چاوی لێده‌كرێت( خۆشه‌ویستی بۆته ئه‌ركێكی عاده‌تی كه ئایدۆلۆژیای وه‌فادار بوون بۆ خێزانی تاكهاوسه‌ری سنوره‌كه‌ی دیاریده‌كات ) (8) .
3ـ خواستی دروستكردنی مناڵ و به‌رپرسیارێتیه‌كانی په‌روه‌رده. له كۆمه‌ڵی خێڵه‌كی و سه‌ره‌تاییدا نه‌زۆكی ژن به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه به‌هانه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیكات به دوو ژن، بێگومان دووژنه‌ش خۆی شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی خیانه‌تی هاوسه‌ری كه كۆمه‌ڵگا شه‌رعیه‌تی پێداوه.
له‌كۆتایدا ده‌کرێت بڵێین وشه نه‌ووتراو و ئاماژه شاردراوه‌كانی نێو بیرۆكه‌ی خیانه‌تی هاوسه‌ری، فڕێدانی تۆمه‌ت و به‌رپرسیارێتیه به‌سه‌ر ژناندا چونكه دواجار خێزانی تاكهاوسه‌ری هه‌ر بۆ ژنان تاكهاوسه‌ریه و پیاوان ناگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه ژنان زیاتر له به‌رده‌م ئه‌رك و پابه‌ندبون به خێزاندا به‌رپرسیاربن. ئامانجی چه‌پاندنیش، كه بناغه‌ی درووستبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی ژیارییه، ڕاگرتن و پاراستنی ئاراسته و فۆرمی خێزانی تاكهاوسه‌ریه. كه‌وایه چه‌مكی خیانه‌تی هاوسه‌ری وه‌ك زمان ده‌كه‌وێته نێو كه‌لتوری پیاوسالاریه‌وه و وه‌كو دیارده‌ش به‌ره‌نجامی چه‌پاندن و جڵه‌وكردنی جه‌سته و پاڵنه‌ر و ئاره‌زووه سێكسییه‌كانه كه توخمێكی پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵی پیاوسالارین .
پەراوێز:
1ـ ل.ه .مۆرگان، كۆمه‌ڵگای دێرین، له‌نده‌ن، 1877، ل 435 ـ436 ـ فریدریك ئه‌نگلس ، بنه‌چه‌ی خێزان و خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت ، وه‌رگێڕانی ، كه‌ریم مه‌لا ڕه‌شید ،ل 61.
2 ـ ه.س.پ ل26.
3 ـ ه.س.پ ،ل،121
4- بو علی یاسین، ازمة المرآة في المجتمع الذکوري العربي، دار الحوار للنشرو التوزیع ، سوریة، اللاذقیة ،لا ٩٢ .
5- پؤل روبنسون، اليسار الفرويدى ، ترجمة، لطفي فطيم وشوقي جلال ، ص 133
6- ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ وڵاتی ڕۆژئاوایشدا په‌یوه‌ندی هۆمۆسێكسواڵه‌كان دانیپێدانراوه ناكه‌وێته سیاقی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی فۆرمی باوی خێزان وپێكهێنانی ئاڵوگۆڕ له بونیادی ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی وكه‌لتوریدا به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌سه‌لماندنی ئازادی ومافه‌كانی تاكه‌وه‌هه‌یه، چونكه هه‌رله‌و كۆمه‌ڵگایه‌نه‌دا هێشتا چه‌مكه‌كانی خیانه‌تی هاوسه‌ری و مناڵی شه‌رعی و ناشه‌رعی ئاسه‌وار وقورسایی خۆیان هه‌ر ماوه.
- 7 میرسیا الیاد ، المقد‌س و المدنس، ترجمة عبدالهادي عباس، دار دمشق للطباعة و النشرو النشر.ط١ ، ل١٢٤
8- سەرچاوەی ژ ٤ لا ١٢١
سەرچاوەکان:
ـ ئه‌نگلس ، فریدریك ، بنه‌چه‌ی خێزان و خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت ، وه‌رگێڕانی ، كه‌ریم مه‌لا ڕه‌شید
الیاد ، میرسیا ، المقد‌س و المدنس، ، ترجمة عبدالهادي عباس، دار دمشق للطباعة و النشرو النشر.ط١
بو علی یاسین، ازمة المرآة في المجتمع الذکوري العربي، دار الحوار للنشرو التوزیع ، سوریة، اللاذقیة
روبنسون، پۆل ، الیسار الفرویدی ، ترجمه، لطفی فطیم وشوقی جلال
محمد الجوه، مفهوم القمع عند فروید وماركوز، ترجمه فتحی الرقیق
الجنس واليسار والإعلام ، عبد الصمد الديالمي
الحب والزواج إيما غولدمان Emma Goldman ترجمة : حازم شيخو

بەشێکی ئەم وتارە له ژماره 62 ی 12/9/2006 ی ڕۆژنامه‌ی ( پێگه) دا بڵاوبۆته‌وه